بێده‌نگتر له قه‌سیده‌یه‌كى شه‌كه‌ت..بێده‌نگتر .
دیار محه‌مه‌د ئه‌م گوڵه‌ى من عاده‌تییه وه‌رزه‌كانى تێكه‌ڵ به سپێده‌ی حه‌زمه وه‌ك گۆرانى .. .................... تارمایه‌ك رِه‌قتر له شاخى سه‌هۆل ده‌نێژیت لێم .. رِاورِاوێن به گوێسه‌بانى چاوه‌رِوانى ئه‌وده‌مه‌دا ده‌كه‌ى كه نامبینى زۆر حه‌ل . ئه‌فسانه له‌رِواڵه‌تى مندا ده‌خه‌یته‌وه به رِه‌شى مه‌زن .. سوبحێكه چاوه‌رِێى شێتیتم قه‌ده‌ر باڵخه تاهه‌ڵزنێم به ئاسمانتا باڵخه تا سه‌ركه‌وم پیتا تارماییه‌ك كه رِوكه‌ش تۆى كه ئاوێنه‌ى كه رِووتى دایكمى له شه‌ودا كه گه‌لاَیه‌كى شه‌كه‌تى تیامدا .. كه بارانێكى وشكى,شه‌رِانیت له گه‌رِه‌كه‌كانى چاومدا به بێ پێلاَوه‌كانى منداڵیت .. كه‌بیابانێكى ته‌رِى ته‌ڕ ِتر له خۆم له ئاوێته بونى سێبه‌رى دوو رِه‌نگدا له بێده‌نگیه‌کی بێ حه‌یسه‌تدا باڵخه با بچوكبم تیاتا باڵخه تا وون ببم تیاتا ئاواش داواى یارمه‌تى دوانه‌فه‌سى ماچده‌كه‌م له رِوناكى بۆ هه‌ناسه‌یه‌كى غیره‌یم .. له كۆشكى په‌پوله‌ى نه‌رجسیت داواى یه‌كه‌م پێكى پیاڵه‌ى قڵیشاوى شه‌وى رِه‌هێڵه‌ت ده‌كه‌م,له‌مه‌غریب له‌چركه‌یه‌ك بۆ به‌یانیه‌كى وه‌نه‌وشه‌یى بۆ مه‌ستوره سۆفى چیه‌ك له جنسدا تاوانت له گه‌وره‌ترین خاڵى سپییه‌وه ده‌ناڵێت و پێى نازانیت، ئه‌مه‌وێت یاریه‌كه دووباره بێته‌وه كه كۆتایه‌كه‌ى لاى تۆ بێت ده‌ستپێكیشى له‌لاى ئه‌وان ئه‌مه‌وێت ده‌ریاكه‌م تۆبیت نه‌وره‌سه‌كانم په‌رداغ بن ماسیه‌كانم تۆ بیت زۆنگاوه‌كانم به‌هه‌شتت ده‌ریاوانه‌كانم ماچ بن سه‌وڵه‌كانیشان مرواریت پاپۆره‌كانم لێوت بێت قولاڵه‌كانیشم زوڵفت تا به‌رسیله‌كانت بچنم تا په‌نجه‌كانیان بۆیه كه‌م تا به‌تامم هه‌ڵت كێشم له‌رِوتى خۆم وه‌كو پایز باڵخه وه‌ك ئاوابونى مه‌غریب تا هه‌ڵگه‌رِِِێم .. به‌ده‌م رِێز گرتنى (با) یه‌كه‌وه بێ جولاَن بێ له‌رینه‌وه‌ى سماقى به‌رسیله ساده‌كانى ئاماده‌كراون بۆ مه‌زه .
|