په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠١٩

  بەدگۆیی.

ئەرسەلان مەحمود

من
كوڕە لادێییم،
لە سەگوەڕ و لورەلوری
گەلە گورگاان
ناترسێم!
  *  *  *
حیكمەتی
گەورەیی كراسی خۆشەویستی
لەوەدایە: بە بەری بچوكەكاندا
ناچێت!!
  *  *  *
بەسوپەر سێڵ بێت
كاتی ئەوە هاتووە غروری لەم زەمەنە
بەردینەیەدا بشكێت!!
  *  *  *
گەر
گیتار ژەنێك بوام،
لەناو ئەم جەهەننەمەدا ستارەم نەدەگرت،
مۆسیقارەكان بادەی سەبا پیس
ناكەن!!
  *  *  *
گەر
ویستت
دڵت بۆگەن نەكات، وەهمەكانت
بێدەنگ بكە
بەسە!
  *  *  *
لەبەر
بەدگۆیی نەبا،
حەزم دەكرد بڵێم: بە بێ تۆ،
هیچ پێویستیەكم بە خۆم
نەماوە!!
  *  *  *
هەن
شوێن نەماوە
تیایدا بمرن! هەشن شك
نابەن لەكوێ
بژین!!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک