به درێژای مێژوو کورد نۆکه‌ر بووه!
له په‌راوێزی هه‌ڵمه‌تی واژۆ کۆکردنه‌وه‌دا ( هه‌ڵوێستی عه‌ره‌به شۆڤێنسته‌کان) . به‌شی دووه‌م
کاتێک هێزی سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی خاچپه‌رسته‌کان و سه‌دان که‌شتی مه‌لیک ڕیتشارد ڕووده‌که‌نه ئۆرشه‌لیم بۆ ڕزگارکردنی شوێنه‌پیرۆزه‌کان، ئه‌وه ته‌نها سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوب بوو نه‌ک تو‌انی به‌رپه‌رچیان بداته‌وه به‌ڵکو تێکیشکاندن و چه‌ندین مه‌رجی دانا بۆ کشانه‌وه‌یان و کۆتایی به شه‌ڕی خاچپه‌رسته‌کان و خه‌ونه‌که‌نیان هێنا. موزه‌فه‌ر نه‌واب ڕاستی کرد وتی ئه‌گه‌ر سه‌لاحه‌دینی سه‌رکه‌وتو له شه‌ڕه‌که‌دا دۆڕاو ده‌رچووبایه، ئه‌وه ده‌یانگووت سیخوڕێکی کورد بووه مایه‌ی تێکشکانی ئیسلام.
که‌م نه‌بوون ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی به پێپلیکانه‌ی ئیسلامدا سه‌رکه‌وتن و بۆ سه‌دان ساڵ، نه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیشیان خسته ژێر ڕکێڤ و چه‌پۆکی خۆیانه‌وه قه‌ڵه‌مڕوی ده‌سه‌ڵات و ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌یان هه‌تاکو ئه‌نده‌لوس فراوان کرده‌وه، یان شاخه‌یه‌کی گه‌وره‌و مه‌زهه‌بێکی تازه‌یان له ئیسلام داتاشی و کردیانه ئامڕازی ده‌ستی خۆیان، به‌ڵام کورد به پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌موو ساتوکاتێکدا به‌هۆی تلیاکی دینه‌وه له‌خشته‌براو له‌دواساته‌کانی هه‌یمه‌نه‌ی ئیسلام و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیشدا بێهوده له‌هه‌وڵدابوو بۆ ڕزگارکردنی قه‌ڵای ئیسلام و به‌هۆیه‌وه هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی و فرسه‌ته مێژووییه‌کانی بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ستدا!
له قۆناغێکی مێژویی تری ناوچه‌که‌داو له شه‌ڕی دژی ئیمپریالیستیشدا، کورد به هه‌مان ده‌ردی پێشوی چوو، نه‌یزانی به‌دوای سه‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا نه‌ک ڕه‌وشی داگیرکاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ری لاناچێت، به‌ڵکو له‌لایه‌ن داگیرکه‌ری نوێوه هه‌وڵی تواندنه‌وه‌و له‌ناوبردنیشی ده‌درێت و کوێره‌وه‌ری و نه‌هامه‌ته‌کانی سه‌رشانی ده‌یان قاتی جاران زیادده‌کات!
کاتێک شه‌ڕی ئۆکتۆبه‌ری 1973 ده‌ستی پێ‌کرد، لاوانی کورد با لێشاو خۆبه‌خشانه بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ خۆیان ناونووس ده‌کرد و ئه‌مجاره‌یان له‌بری سه‌لاحه‌دین، کوردێکی تر و له کاتێکی تردا پێش هه‌ر عه‌ره‌بێک خۆی ده‌گه‌یا‌نده که‌ناری شاری قودس.
له ئێستاشدا بۆ ئه‌وه‌ی عێڕاقی عروبه‌و ئیسلام پارچه‌پارچه نه‌بێت سه‌ربه‌خۆیی کوردستان فیداده‌کرێ و ده‌بینه‌وه به‌خشتی دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ر که عه‌قڵیه‌تی سه‌دام حسێنی به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش خوشک و برا عه‌ره‌به چاوڕه‌شه‌کانمان پشتیوانی له تاوانی جینۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن و گله‌یی له به‌عسیه فاشیسته‌کان ده‌که‌ن که بۆچی شێلگیرانه‌و هه‌تا کۆتایی پرۆسه‌که‌یان به‌ڕیوه‌نه‌بردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌ره‌جانه‌ی ناوی کوردیان له خۆیان ناوه.
ئه‌مه ئه‌و ئایدۆلۆژیه‌ت و ده‌مارگیرییه نه‌ته‌وه‌په‌رسته ئیسلامیه‌یه‌یه که به ئاشکرا به‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه شه‌ڕیان له دژی کورد ڕاگه‌یاندووه و، به‌کرده‌وه‌و به‌دانی هه‌موو نرخێک ده‌یانه‌وێت کاره ناته‌واوه‌که‌ی سه‌دام ته‌واو بکه‌ن! ئه‌مه خودی فاشیزم و زه‌نگێکی خه‌ته‌ره که ده‌بێت کورد حسابێکی جددی بۆ بکات و جارێکی‌تر له‌ژێر هیچ ناوێک‌دا له‌خشته‌نه‌برێت.
مه‌خابن هه‌موو شه‌ڕه‌دۆڕاوه‌کان نه‌بوونه په‌ندو وانه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به خوێنڕێژی و کاولکاری بێت و خواستی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری ببێته ده‌نگێکی به‌رز له‌م گۆشه‌یه‌ی دنیادا. ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی ڕۆژئاوا وانه‌یان له شه‌ڕ و کاوڵکاریدا وه‌رگرتوه و دڵگرانن کاتێک له کونجێکی ئه‌م زه‌مینه‌دا کاره‌ساتێک ڕووبدات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆشیان ده‌ستی له‌م ڕووداوانه‌دا هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه و داوای کۆتایهاتن به مه‌ینه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌و گه‌لانیتر ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه به ته‌واوی بڕواوه، پاش ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵکوژی و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و گه‌لی کورد، واژۆی پشتگیری بۆدووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کان له‌سه‌ر فۆرمی کۆکردنه‌وه‌ی واژۆکه‌مان ده‌که‌ن بۆ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
ئه‌وان زۆریان زانیاریان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال هه‌یه و هه‌ر که ووتت هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، ده‌موده‌ست بیریان بۆ که‌ناڵه‌کان و دادگای تاوانه‌کان ده‌ڕوات و په‌ژاره‌یی خۆیان بۆ ئه‌و کاره‌ساتانه ده‌رده‌بڕن. به‌نیگه‌رانیه‌وه پرسیارمان لێده‌که‌ن ئاخۆ ئێستا له هه‌ڵه‌بجه هیچ ئاسه‌وارێکی چه‌کی کیمیاوی ماوه ؟ ئایا له‌ناوچه‌کانی ئه‌نفال چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان کراون؟
ئێمه‌ش پرسیار له تۆی خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له به‌ڕێزتان بکرێت وه‌ڵامت چی ده‌بێت !؟
چۆن مرۆڤ به ئاینده گه‌شبین نابێت کاتێک ڕووده‌کاته کرێکارێکی شه‌که‌ت و ماندوو، به‌ده‌م خه‌نده‌یه‌کی پڕ خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌ڵێت : خۆزگه ڕۆژێکیش ده‌هات واژۆیه‌کم ده‌کرد تا حکومه‌تی سویسرا به‌په‌له دانی به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا بنایه.
که‌چی ئه‌وه‌ی کوردی باشوریان بۆ سوتاندوه ده‌ڵێت : ئێوه‌خۆتان ده‌ستی ئێرانتان گرت‌و و پاش ئه‌وه‌ی خیانه‌تتان له وڵاته‌که‌ی خۆتان کرد ڕووبه‌ڕووی ژه‌هرباران بوونه‌وه... ئێوه هه‌ر فێری نۆکه‌ری و خۆفرۆشین... ئه‌ی ئه‌وه نه‌بو سه‌لاحه‌دین به چه‌ند پریاسکه‌یه‌ک پارچه ئاڵتون شه‌ڕی مه‌سیحیه‌کانی کرد و ڕێگای نه‌دا زیاره‌تی شوینه پیرۆزه‌کانی مه‌سیحیه‌ت بکه‌ن! ئێستاش نۆکه‌ری بۆ ئه‌مریکا ده‌که‌ن... پیسترین مرۆڤی ئه‌م دنیایه که جۆرج بۆشه... ته‌نها ئێوه‌ن به چه‌پڵه ڕێزان پێشوازی لێده‌که‌ن و ئاو به‌ئاشی تاوانه‌کانیان ده‌که‌ن...! ئه‌و عه‌ره‌به شۆڤێنیسته ڕووی کرده ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌به‌رده‌م دۆسییه‌ی واژۆکردنه‌که‌ی ئێمه‌دا کۆبوو‌نه‌وه ووتی : ته‌زویری دۆکۆمێنت ده‌که‌ن که گوایه حکومه‌تی میسری کچی کوردی کڕیوه و له مه‌لهاکانی میسردا بازرگانیان پێوه‌ده‌که‌ن... میسر ووڵاتێکه که زۆرترین کیژی جوانی تیایه و ئاسانکاری کراوه که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات شوبکه‌ن... ئیستا هیچ ناکات ده‌چێت په‌نا بۆ کیژی ناشیرینی کورد ده‌به‌ن ؟! به‌ده‌م قاقایه‌کی ناشیرینه‌وه درێژه‌ی به قسه‌کانی دا:
خه‌ڵکینه باوه‌ڕ به‌و وێنانه مه‌که‌ن... ئه‌وه له شه‌ڕی نێوان خۆیاندا تیاچون... میلله‌تێک به‌دوای دوو جه‌نگی گه‌وره و نه‌مانی هێزێکی وه‌ک سۆڤیه‌ت نه‌یتوانیبێت کیانێک بۆ خۆی دروست بکات، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چی لێبکه‌ین؟!
به‌ڵی کوردستانیانی هێژا له‌مه‌یدانی ئه‌م چالاکییه‌ی ئێمه‌شدا، له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا، داگیرکه‌ران و شۆڤێنسته فاشیسته‌کان ده‌ست له‌دژایه‌تیکردن و شه‌ڕی گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان هه‌ڵناگرن. ئێمه له‌نزیکه‌وه ئاست و ڕاده‌ی ئه‌م دوژمنایه‌تیه کوێرانه‌یه ده‌بینین و هه‌ست به‌خه‌ته‌رو هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌که‌ین و بروامان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌قڵیه‌ت و ئایدۆلۆژییه ڕه‌گه‌زپه‌رست و دواکه‌وتووه ده‌رفه‌ت و توانایان بۆ بڕه‌خسێت بێگومان هه‌وڵی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان ئه‌ده‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ر له‌م ئه‌زمونه‌دا باشتر ئه‌و بۆچوونه‌مان له‌لا گه‌ڵاڵه‌بووه که ڕای گشتی ئه‌م وڵاتانه، به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی حکومه‌ته‌کانیان، داکۆکی له مافی گه‌له‌که‌مان و کێشه ڕه‌واکانی ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه پێویسته وه‌ک کوردستانیان بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه زۆرتر له‌سه‌ر ڕای گشتی ئه‌م وڵاتانه کاربکه‌ین و بیکه‌ینه هێزێکی فشار بۆ‌سه‌ر حکومه‌ته‌کانیان بۆئه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر کورددا بگۆڕن و گه‌لی کورد له هه‌ڕه‌شه‌و جینۆساید بپارێزن.
پڕۆژه‌ی واژۆکۆکردنه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ده‌رنیه له‌م تێگه‌یشتن و هه‌وڵدانه، هه‌ربۆیه هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان به‌وه جوانتر‌و کاریگه‌رتر ده‌بێت که هه‌موو کوردستانیه‌ک خۆی به‌خاوه‌نی بزانێت و هه‌وڵی سه‌رخستنی بۆبدات. بێگومان هه‌موو ده‌رگاکان له‌م پێناوه‌دا کراوه‌یه‌و لانی که‌م چاوه‌ڕوانیمان له کوردستانیانی نیشته‌جیی وڵاتی سویسرا هه‌یه په‌یوه‌ندی به ناوه‌ندی چاک و کۆمیته‌ی سویسراوه بکه‌ن، هه‌تاکو فۆرمی کۆکرنه‌وه‌ی واژۆ بگه‌ێنینه ده‌ستتان و ئێوه‌ش وه‌ک ئێمه به‌شداری له‌م کاره پیرۆزه‌دا بکه‌ن و پشکتان له‌سه‌رخستنیدا هه‌بێت!
ناوه‌ندی چاک
|