٢٥\١\٢٠١٤
بە درێژایی تەمەنم.

دەریا
١
گەر تۆم
لە خۆم خۆشتر دەوێ
بمبەخشە
چونکە
له‌وه‌ته‌ی تۆم خۆشده‌وێ
له‌م ژیانه به بوونی تۆ...
هه‌ناسه ده‌ده‌م!
٢
گەر ته‌نها تۆ...
چرای رووناکیی،
ژیانم بی
بمبەخشە
ده‌زانم بێ تۆ...
چرای ژینم دەکوژێتەوە
خۆری هیوا
بۆ هه‌تایه
رۆشناییم پێناداته‌وه!
٣
گەر تۆ...
تێکەڵ بە شا دەمارەکانی
خوێنم بی
بمبەخشە
تۆ نه‌بی...
له هه‌ر چرکه‌یه‌ک بێ
کۆتایی دێ
به‌و دڵه‌ی تۆی لێ دوور بێ
له بوونی تۆ...
هەست بە بوونی خۆم دەکەم!
٤
گه‌ر شه‌وان ئه‌ستێره‌کان
ده‌ژمێرم
بمبه‌خشه
به درێژایی ته‌مه‌نم
هه‌ر تۆ ئه‌ستێره‌ی به‌خت و
رۆشنایی ئاسمانی دڵمی
له نێوانی خۆم و خۆتدا
عه‌شقێکی سه‌ره‌ڕۆم!
٥
گه‌ر شاڕێک پڕ ده‌که‌م
له گوڵ
واتای ئه‌وه نییه
گوڵ هه‌بێ
جوانتر بێ
له تۆی من
بۆنخۆشتر بێ
له‌و ئه‌وینه‌ی تۆ بۆ من
بمبه‌خشه
نیگایه‌کی تۆ...
هه‌موو گوڵی دنیا دێنێ
بۆ منێکی عاشق به تۆ...!
٦
گه‌ر به یادی تۆوه
شه‌وان چاو داده‌خه‌م و
خه‌ون به تۆوه ده‌بینم
بمبه‌خشه
زۆر شه‌و بووه
بێ مۆڵەتی تۆ
له ئامێزم خه‌وتوی
چه‌ند دڵگه‌رمی
ئازیزی دڵ
وه‌ک په‌روانه‌ی
له گوڵی ئەندێشەمدا
شیله‌ی ئەوینم
هه‌ڵده‌مژی!
٧
گه‌ر دوور بی
هه‌ر له دڵما بوونت هه‌یه
که بارانیش ته‌ڕم دەکا
وشکم.. وشک
به لاته‌وه سەیر نەبێ
بیرم کردووی بە چەتر
چۆن جه‌سته‌م ته‌ڕ ده‌بێ
که تۆ...
له ناخه‌وه بمسوتێنی!
٨
گه‌ر بۆ دووریی تۆ...
فرمێسک ده‌ڕێژم
بمبەخشە
نازانی دووریی تۆ...
زامێکی سارێژنەکراوە و
وه‌ک هه‌ناسه‌م
نزیکم ده‌کاته‌وه
له مه‌رگێکی بێ تۆیی!
٩
گەر بۆت دەمرم و
زیندوو دەبمەوە
بمبەخشە
دڵم به ئەشقی تۆ
چرۆ دەکا
ئه‌ی پێنجه‌مین وه‌رز
بۆ منێکی ئاشق به تۆ
بۆ ناگونجێی
لە رۆژمێری ئەم حەزەدا
بۆ هه‌تایه وه‌رزێک بی
به تەنیا بۆ من
که‌س ده‌ستی پێت نه‌گا و
هه‌ر به تەنیا بۆ من بی!
کەنەدا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|