٤\٣\٢٠١٣
بانگەواز:
بە دروشمی
''نا'' بۆ
سازشکردن لەسەر پرس و مافەکانی ژنان.
گرووپی
ژیان کە پێک دێت لە چەندین ڕێکخراوو کەسایەتی و دەزگای ڕاگەیاندن لە
ھەوڵدایە بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ٨ مارس و ئەنجامدانی چەند چالاکیەک بە
پشتوانی و بەشداری ھاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان ، ئێمە ئەم
بۆنەیە بە دەرفەتێک ئەزانین بۆ تیشک خستنە سەر سروشتی ژیانی ژنان و
کچانی ھەریمی کوردوستان و پرس و مافەکانیان ، ھەمان کات داخوازیمان
ھەیە بۆ پەرەپێدانی گوزەرانی ژن و جەختکردنەوە لە مافەکانیان و ئەم
داخوازیانە بە چەند شێوەیەک ئاراستە ئەکرێن..
داواکارین لە سەرجەم ژنان و کچان و پیاوانی ئازادیخواز و کەناڵەکانی
راگەیاندن و قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکان و فەرمانگە حکومی و
ناحکومیەکان و پارتە سیاسیە پێشکەوتوخوازەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی
مەدەنی کە پشتوانمان بن بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکیانە:
یەکەم: لە ڕۆژی ٨-٣-٢٠١٣ ھەینی کات ٣ پاش نیوەڕۆ خۆپیشاندانێک لە جادەی
سەھۆڵەکە بەرامبەر تەلاری سالم بۆ بەردەم نوسنینگەی پەرلەمان ئەنجام
ئەدرێت و ھەر لایەن و ھاوڵاتیەک ئازادە لە نوسینی داواکاریەک و لافیتەو
نوسراوی تایبەت بە داخوازی مافەکانی ژنان.
دووەم: ئاراستەکردنی یاداشت و داواکاریەکانی گرووپی ژیان بۆ سەرجەم
لایەنەکان داواکارین ھاوکارمان بن لە بڵاوکردنەوەو بەدواداچونی
جێبەجێکردنیدا ھەر لە وێوە بەڕی دەکەوین بۆ قاوەخانەی کلتووری.
سێیەم: سازدانی مایکێکی کراوەو شەونوخونیەکی تایبەت بە پرس و مافەکانی
ژنان لە ئێوارەی ٨ مارس ، قاوەخانەی کەلتوری ، ھەر لەم ئیوارەیەدا چەند
چالاکیەکی ھونەری پیشکەش دەکریت.
بۆ پەیوەندیی بە گرووپی ژیان و زانیاریی پتر لە بارەی ئەم چالاکییانە:
ژمارە تەلەفونی گرووپی ژیان: ٠٧٧١٨٨٣٨٥٠٨.
گرووپی ژیان
مارسی ٢٠١٣
zhyangrop@gmail.com
|