|
٧\١٠\٢٠٢٦
بەدخۆراکیی
منداڵان لە جیهاندا
دەردێکی بەربڵاو و
ئازارێکی بەردەوام.
|
|

ئامادەکردنی: فەرھاد
ئەحمەد |
لەو کاتەوەی وڵاتانی جیهانی سێیەم بەدەست
کەمیی خۆراک و قەیرانی برسیێتییەوە دەناڵێنن، دانیشتووانی کیشوەری
ئەفریقا نموونەیەکی زەقن بۆ بەدخۆراکی، لە ٢٤ وڵاتی ئەفریقیدا نزیکەی
١٥٠ ملیۆن کەس بەهۆی کەمیی سەرچاوە خۆراکییەکانەوە لەژێر هەرەشەدان،
سەدان هەزار منداڵی ئەفریقیاش ساڵی ١٩٨٤ بە هۆی برسیێتییەوە گیانیان
لەدەستداوە، پێنج ملیۆنی دیکەش بەهۆی نەخۆشییە کانی بەدخۆراکییەوە
دووچاری کێشەی تەندروستی بوون.
جیهان لە دۆخی ئێستادا.
سەلمێنراوە کارەساتی برسیێتی بەهۆی کەمیی سەرچاوەکانی سەر زەوی نییە،
بەڵکو کێشەی خراپی دابەشکردنە کە مرۆڤەکان خۆیان هۆکارن، جیهان لە دۆخی
ئێستادا بە ڕێژەی ١٥٪ زیاتر لە پێویستی هەموو دانیشتووانی زەوی
خۆراک بەرهەم دەهێنێت.
هەندێک لە پارادۆکسە (دژبەرییە) سەرسوڕهێنەرەکان:
وڵاتانی بازاڕی ئەوروپی ساڵانە هەزاران تۆن میوە و ماددەی خۆراکی
فڕێدەدەن و تێکیدەدەن بۆ پاراستنی ئاستی ئەو نرخانەی کە دەیانەوێت.
بە نرخی تەنیا یەک موشەکی کیشوەر بڕ، دەتوانرێت ٥٠ ملیۆن منداڵی برسی
لە ئەفریقا و ئاسیا و ئەمریکای لاتین ڕزگار بکات و خۆراکیان بۆ دابین
بکات.
بە نرخی یەک ژێردەریایی ئەتۆمی، دەتوانرێت ٤٠٠ هەزار یەکەی
نیشتەجێبوونی میللی دروست بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە ڕۆژانە نزیکەی ٢٠ هەزار کەس لەو وڵاتە
دواکەوتووانەدا گیان لەدەستدەدەن کە زۆربەیان منداڵن و لەژێر هێڵی
هەژاریدا دەژین و لە هەر ساتێکدا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، وشکەساڵی، یان
لافاوێکی وێرانکەرەوە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
rahanddrwd@gmail.com
|