٢\٨\٢٠١٠ به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك درێژه‌ی هه‌یه.
بوونی نه‌وت و گاز له كه‌ركوكدا ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش زاینی.تا ئه‌مڕۆش گڕ و كپڵه و بڵێسه‌ی مه‌شخه‌ڵی ئاگره هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی باوه‌گووڕ گووڕی كه‌ركوك بركه‌ی دێ وخامۆش نه‌بووه..ئه‌م ئاگره و شوێنه‌كه‌شی به‌لای خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه‌وه پیرۆزه .ژنانی دووگیان بۆ نیاز و مراز هاتنه‌دی، به تایبه‌تیش بۆ ئه‌وه‌ی كوڕیان ببێت ده‌چوونه باوه‌گوڕگووڕ و له به‌رده‌م ئاگره‌كه‌دا دوعایان ده‌كرد و ده‌پاڕانه‌وه و ده‌یانوت :" باوه‌گووڕ گووڕ به گووڕ هاتم بۆ كوڕ هاتم " . كه له ٢٧ی ئوكتۆ‌به‌ری ساڵی ١٩٢٧دا، یه‌كه‌مین بیری نه‌وت له چاڵه نه‌وتییه‌كانی باوه‌گووڕ گووڕ نه‌وت هه‌ڵقوڵایه سه‌ره‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك نه‌وت فشقه‌یكرد و نه‌توانرا بیوه‌ستێننه‌وه.دوای ئه‌وه كۆمپانیای نه‌وتی عێراق دامه‌زرا و به فه‌رمی ده‌ست به ده‌رهێانی نه‌وتی كه‌ركوك كرا.هێنده‌ی تر كه‌ركوك لای داگیركه‌رانی كوردستان شیرین‌تر بوو، زیاتریش مرخیان لێخۆشكرد..تا ئه‌مڕۆش به‌هه‌وه‌سی خۆیان ئه‌م سامانه‌مان به تاڵان ده‌به‌ن، وه‌كو ده‌ڵێن:"ماڵی جه‌لیله و برده‌ی خه‌لیله " بوونی سامانی نه‌وت و گاز له هه‌ر وڵاتێدا، مایه‌ی خێر و خۆشی و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و، به‌هێزبوونی ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌یه، پایه و پێگه‌شیان له ناو وگه‌لان و وڵاتاندا به‌هێزتر و به‌ڕێزتر ده‌بێت.. به‌ڵام له كوردستانی داگیركراوی ئێمه‌دا به پێچه‌وانه‌وه‌یه،بوونی نه‌وتێكی زۆر بووه‌ته هۆی داگیرردن و كاولكردن و ماڵوێرانی و كوێره‌وه‌ری و چه‌وسانه‌وه،هه‌ر به ڵاره‌ی نه‌وته‌كه‌ی خومان داگیركه‌ران، كاولكه‌رترین و كوشنده‌ترین چه‌كیان پێكڕی و گه‌لی كوردیان پێ كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆساید كرد، كوردستانیشیان پێ كاول و وێران كرد.. ته‌نانه‌ت بایی چرایه‌كیش له نه‌وته‌كه‌ی خۆمان پمێان ڕه‌وا نابینن..ئه‌و كه‌ركوكه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ریایه‌كی نه‌وته كه‌چی ڕۆڵه‌كانی له‌سه‌رما ڕه‌قده‌بنه‌وه..ئه‌وه‌تاش چه‌ند چۆڕه نه‌وتێكی تر، له زاخۆ و كۆیه ده‌رده‌هێنین به مه‌رجێێك١٧٪ ی بۆ ئێمه‌یه، ده‌زانن كه كردوویان به چ هه‌رایه‌ك..چونكه ئه‌وان باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر كورد ببێته خاوه‌نی نه‌وتی خۆی، ده‌توانێت ژێرخانێكی ئابووری به‌هێزو ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بێت ، له‌هه‌موو ڕوویه‌كیشه‌وه گه‌شه‌بكات و پێشبكه‌و‌ێت وخێراترش به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كودستان هه‌نگاو بنێت، له‌و بڕوایه‌دم ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌وت و گازیكی زۆری نه‌بووایه، ده‌مێك بوو داگیركه‌ران به‌جێیهێشتبوو. ده‌مێكیش بوو ببوینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ..ئه‌مڕۆش له ٢٥٪ ی نارده‌ی نه‌وت بۆ فرۆشتن له كێڵگه‌كانی كركوكه‌وه ڕه‌وانه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئامێره‌كانی ده‌رهێنانی كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوك نوێژه‌ن بكرێنه‌وه ،له داهاتوودا ده‌توانرێت ڕۆژانه پێنج تا هه‌شت ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی لێ ڕه‌وانه بكرێت بۆ فرۆشتن،كه ده‌بێته گرنگترین سه‌رچاوه‌ی دارایی و بودچه .
هه‌ر كه له كه‌ركوك ده‌ستكرا به ده‌رهێنانی نه‌وت و كومپانیانی نه‌وتی باكوور دامه‌زرا، له‌و كاته‌وه به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك دستیپێكرد، عه‌ره‌بێكی زۆر له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هێنران و به كرێكار و فه‌رمانبه‌ر له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له كه‌ركوك دایان مه‌زراندن. له‌وه‌دواش دوو گه‌ڕه‌كی مۆدێرزمیان بۆیان دروست به ناوی «نیو كه‌ركوك و عه‌ره‌فه‌وه» كه به زۆری دران به‌و عه‌ره‌بانه‌و له سه‌ریان تاپۆكران. له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی "یاسین هاشمی"دا،پرۆژه‌ی كه‌ناڵی ئاودێری حه‌ویجه خرایه بواری براكتیكییه‌وه بۆ بووژانه‌وه‌ی زه‌وی و زاری ئه‌و ده‌شته،ئه‌وه‌بوو چه‌ند هۆزێكی كۆچه‌ری عه‌ره‌بیان له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هێنا و له حه‌ویجه و زاب و دووبزدا نیشه‌جێیان كردن، له وانه عوبه‌یدی و لهێبی و ته‌ی و حه‌مدانی و جبوری.. به‌ڵام تا ساڵی ١٩٦٣له ناو شاری كه‌ركوكدا رێژه‌ی عه‌ره‌ب زۆر زۆر كه‌مبوو ته‌نها گه‌ڕه‌كێكیشیان نه‌بوو..هه‌ركه به‌عسییه ڕه‌گه‌زپه‌رته‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، بۆ به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك، لافاوی هاتنی عه‌ره‌ب له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ڕه‌وه كو‌لهو ئاسیی هاتن و كه تا ئه‌مڕۆش نه‌وه‌ستاوه و درێژه‌ی هه‌یه. داموده‌زگاو به‌ڕیۆه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كه‌ركوكدا كه‌وتنه ده‌ستی به‌عه‌ره‌ب ، له كۆمپانیای نه‌وتی باكووردا بۆ ده‌رمانیش كوردیان تیا نه‌هێشت، له لایه‌كی كه‌شه‌وه به هه‌زاران خێزانی كورد به‌بێ ماڵ وحاڵ به زۆر له كه‌ركوك ده‌ركران، بۆشیان نه‌بوو كه ڕووبكه‌نه پارێزگاكانی دیاله و موسڵ و سه‌لاحه‌دین وبه‌غدا كه ئه‌مانه هاوسنووری كه‌ركوكن،به‌ڵكو یا بۆ هه‌ولێر و سلێمانی یا بۆ پارێزگاكانی خوارووی عێراق.. له ساڵی ١٩٦٣ تا ٢٠٠٣ به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك زۆر به زه قی ده‌ستی پێكرد به وردی به‌رنامه و پلانی جێبه‌جێكردنیان بۆ كێشابوو.هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا،خێڵكی زۆریش عه‌ره‌بیان هێن و زه‌وی و زاره كشتوكاڵییه‌كان كه مۆڵكی كورد بوون دران به‌و خێڵه عه‌ره‌بانه، ناحیه‌ی شوان و قه‌رهه‌نجیریان ته‌خت كرد و خه‌ڵكه‌كه ئاوه‌ره‌ی هولێر و سلێمانی كران، هه‌موو ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك بۆ كورد بوون به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو.هه‌ر كوردیك له‌و ناوچانه بگیرایه بێ سێ و دوو گولله‌باران ده‌كرا،چه‌ندین كوردیان به‌و توومه‌ته كوشت، ناوی گه‌ڕه‌ك و شه‌قام و قوتبخانه‌كانیشیان گۆڕی بۆ ناوی عه‌ره‌بی ، قسه‌كردن به كوردی له دایره و قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا.له‌م دواییه‌دا ئه‌وه‌شیان قه‌ده‌غه‌كرد كه كورد ناوی كوردی له منداڵه‌كانیان بنێن به‌زمی ڕاستكردنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییش«تێحیح القومیه»په‌یدابوو،وای لێهات ئه‌وه‌ی خۆی به‌عه‌ره‌ب نه‌نووسیایه له هه‌ندێ دایره‌دا ئیشیان بۆ كورد ناكرد. تا ده‌هات پانتایی و ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب زیادی ده‌كرد و ڕێژه‌ی كوریش ده‌هاته خواره‌وه،له هێڕشه‌كانی ئه‌نفال و جینۆسایدیشدا ناوچه‌ی كه‌ركوك پشكی شێری به‌ركه‌وت.دابڕاندی قه‌زا‌كانی(چه‌مچه‌ماڵ،كفری،تووزخورماتوو) له‌سه‌ر ئاستی پارێزگادا ڕێژه‌ی كوردی زۆر هێنایه خواره‌وه، چونكه له ٨٥٪ ی كوردن ، ئه‌وه‌بوو بۆگه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كه‌ركوك كه قۆناغی دووه‌می جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠، تاریق هاشمی مافی ڤیتۆی به‌كارهێنا،به‌داخه‌وه سه‌ركرده و په‌ڕله‌مانتارانی كورد له به‌غدا،به‌رانبه‌ر به ڕه‌تكردنه‌وكه‌ی تاریق هاشمی هه‌ڵوێسێكی ناڕه‌زایی و ئه‌وتۆیان ده‌رنه‌بڕی و خه‌مساردبوون، ده‌بوایه داوایان له جه‌ماوه‌ری كوردمان بكردایه خۆپیشاندان سازبكه‌ن، چونكه قۆناغی دومی ماده‌ی ١٤٠زۆر گرنگه.
ئه‌و كارانه‌ی كه به‌عسی فاشست له كه‌ركوكدا ئه‌نجامی دان هه‌مووی به مه‌به‌ستی گۆڕینی دیموگرافیای كه‌ركوك بوو،كه كورد ببێته كه‌مینه‌و عه‌ره‌بیش زۆرینه.. بێجگه له‌وانه‌ی كه باسمكرن،گه‌لێ پیلانی گڵاوتریان دانابوو بۆ كوردقڕان و به عه‌ره‌بكردنی هه‌موو باشووری كوردستان به‌ڵام ئه‌و پیلانانه‌یان نه‌هاته‌دی و سه‌ری خواردن.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ته‌عریبكردنه‌شدا، له ساڵی ١٩٩٣دا، گۆڕبه گوڕ عه‌لی كیمیاوی له كه‌ركوكدا وتی:"ئێمه چیمان به چیكردوه سی ساڵه عه‌ره‌ب ده‌هێنین بۆ كه‌ركوك ،كه‌چی كۆی ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له ٥٢ ٪ ، به‌ڵام تائێستاش ڕێژه‌ی كورد به‌ته‌نها له ٤٨٪"ی كه‌ركوكن ئه‌گه‌رچیش ئاشووری و كلدانییه‌كانشیان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان به عه‌ه‌ره‌ب نووسیبوون. له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق(٢٠٠٣)به له‌ناوچونی ڕژێمی به‌عس چاوه‌نواڕی ئه‌وه بووین،كه به‌زووترین كات حكومه‌ی تازه‌ی عێراق ، ناسۆری و برینه‌كانی كورد ساڕ‌ێژ بكه‌ن ، ئاسه‌واری به عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك نه‌هێڵن، شاڵاوی به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك ڕابگیرێ و،عه‌ره‌به هاورده‌كان بنێرنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان و كه‌ركوكییه ده‌ركراوه‌كانیش به ئاسانی بگڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوكی زێدی هه‌زاران ساڵه‌ی باووباپیرانییان و كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانیان بێت..به‌ڵام به داخه‌وه كه وا نه‌بوو،ئه‌وه‌ی ئێمه بۆی ده‌چووین كه بێته دی نه‌هاتۆته‌دی،ئه‌وه‌شی كه هاتۆته‌دی زۆر كه‌متره له ئاستی ده‌ریاكی خوێن كه گه‌له‌كه‌مان به‌خشیوێتی.به هه‌زران كوردمان له پێناوی كه‌ركوكدا شه‌هید بوون.ئه‌مجاره‌شیان نه‌مانتوانی به باشی هه‌ل و مه‌رجی ڕه‌خساو بقۆزینه‌وه،به به‌ڵێنی درۆ و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ڕوكه‌شی حكومڕانی تازه‌ی عێراق بڕوامان كرد،هه‌ر هێنده تا خۆیان گرته‌وه،ئیتر نكوڵیان له هه‌موو به‌ڵێنه‌كانیان كرد.ئه‌وان هه‌رده‌م به خراپه و ناپیاوی وه‌ڵامی چاكه و پیاوه‌تی و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی كوردیان داوه‌ته‌وه. خۆ ئێمه‌ی كوردیش تا كار نه‌ترازێ، ناكه‌وێنه خۆمان،هه‌موو كاتێكیش له كاتی زیاده‌كراوی له‌ده‌ستچوودا گوڕ‌و تین به خۆمان ده‌ده‌ین. زۆر به خه‌مساردی و گوێنه‌دانه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و پیلانه گڵاوانه‌ی كه له ناو عێراق و له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه نه‌خشه‌یان بۆ كێشاون، به مه‌به‌ستی شكستی هێنان به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد.به‌داخه‌وه ئێمه هینده‌ی پاشه‌قولی یه‌كترده‌ده‌ین،هێنده‌ی سوكایه‌تی به یه‌كتری ده‌كه‌ین هێنده‌ی درۆ و بوهتان بۆیه‌كترهه‌ڵبه‌ستن ویه‌كتری بێ‌نرخ ده‌كه‌ین هێنده‌ی خه‌ریكی ملشكاندنی یه‌كترین.. كه‌چی نیو هێنده ڕوو به ڕووی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان نابینه‌وه ئه‌وانیش خوزیاری ئه‌وه‌ن.
له مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌مه‌وه تا ده‌گاته سه‌دام و مالیكیش به‌ران به‌ر به كورد په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن. سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردنی كوردستان به گشتی و كه‌ركوك به تایبه‌تی. تا ئه‌مڕۆش به عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك به تاكتیك وشێوازێكی نوێ درێژه‌ی هه‌یه و نه‌وه‌ستاوه ،ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی كه هه‌ر خێزانێكیان بیست ملیۆن دینار قه‌ره‌بوویان وه‌رگرت كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پارێزگاكانی خۆیان،پاره‌كه‌شیان وه‌رگرت و هه‌ر له كه‌ركوكدا ماونه‌ته‌وه و كه‌سیش ناتوانێت زۆریان لێبكات كه بار بكه‌ن، له‌مه‌شیاندا سته‌میان له كه‌ركوكییه گه‌ڕاوه‌كان كرد، كه بۆ هه‌ر خێزانێ ده ملیۆن دینار قه‌ره‌بوویان درایه.ده‌بوایه به پێچه‌وانه‌وه بوایه. هه‌ر له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه، تا ئه‌مڕۆ به بیانووی نا ئارامی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار خێزانی تری عه‌ره‌ب به نافه‌رمی هاتونه‌ته كه‌ركوك و ناگه‌ڕێنه‌وه. تا ئه‌مڕۆش له كه‌ركوكدا سه‌ر به كام دایره‌دا ده‌كه‌یت به زۆری عه‌ره‌ب و توركمانن، به زۆریش كۆنه به‌عسییه‌كانن،تا ئیشێك بۆ كوردێك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن هه‌زار بیانووی پێده‌گرن،وای لێده‌كه‌ن كه بێزاربێ و وازی لێبێنێ یان ده‌بێ ده‌میان چه‌ور بكه‌یت ئینجا بۆت ده‌كه‌ن. تا ئه‌مڕۆش هه‌ر وه‌زاره‌تێك له به‌غداوه، به‌بێ پرس و ئاگاداری وڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و پارێزگار، هه‌رجاره‌ی كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌بی خه‌ڵكی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و داموده‌زگاكانی كه‌ركوك داده‌مه‌زرێنن كه ئه‌مه‌ش سه‌رپێچیكردنه له یاسا،كه‌چی خه‌ڵكێكی زۆری خه‌ڵكی كه‌ركوك بێكارن. ساڵانه‌ش به ئه‌نقه‌ست بوودجه‌ی كه‌ركوك دواده‌خه‌ن، تا ئه‌مڕۆش كه كه‌ركوك سه‌ر به حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ نه‌كراوه و پشتگۆیان خستووه..حكومه‌تی مه‌ركه‌زی زۆر ده‌ست له كاروباری كه‌ركوك وه‌رده‌دات، ده‌یوێت ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و پارێزگاریش كه‌م بكاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌ربگرن و ئه‌وه‌ش بخاته پاڵیان كه بێتوانان و سه‌ركه‌وتوونین له به‌ڕێوه‌بردن و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك و كاره‌كانیان..به ئه‌نقه‌ست گه‌لێ كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن. تا ئێستاش له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزایی پێویست ،كه‌ركوكییه‌كی زۆر له هه‌ولێر و سلێمانین و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌ر كه خێزانێكی كه‌ركوكیزاده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك، به‌ره‌ی توركمانی و كیتله‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك دنیا پڕده‌كه‌ن كه گوایه پارتی و یه‌كێتی له توركیا و ئێرانه‌وه یا له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكه‌وه كورد ده‌هێنن و له شاری كه‌ركوكدا نیشته‌جێیان ده‌كه‌ن، كه‌چی به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌بیان بۆ كه‌ركوك هێنا، به‌ره‌ی توركمانی ورته‌یان لێوه نه‌هات، به ده‌ركردنی خێزانه كورده‌كانیش له كه‌ركوك، بسكه‌ی سمێڵیان ده‌هات،تا ئه‌مڕۆش هیچ هه‌ڵوێست و ناڕه‌زاییه‌كیان به‌رانبه‌ر به كیمیاباران و ئه‌نفال ده‌رنه‌بڕیوه. هه‌رچییه‌ك به زیانی كورد بشكێته‌وه ئه‌گه‌ر خۆشیان تیا زه‌ره‌رمه‌ندبن پێیان خۆشه،عه‌ره‌به‌كانیش سوودیان له‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ره‌ی توركمانی وه‌رگرتووه، كورد وته‌نی زۆر جار:"ئێسقان به كلكی سه‌گ ده‌شكێنن " هه‌ر به‌ره‌ی توركمانی، ده‌یانه‌وێ دیسان هه‌مان سینارێوی ساڵی ١٩٦٣ دووباره بكه‌نه‌وه كه به ده‌ستی ئه‌ان...هه‌موو خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی كۆماریان ڕووخێنران ، كه هه‌ژاران و كه‌مدرامه‌تانی كورد به كوێره‌وه‌ری دروستیان كردبوو.ئێستاش هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن ئه‌و خانووانه‌ی ئه‌و كورده هه‌ژاره دروستی كروون، كه زۆربه‌یان له وانه‌ن كه له كه‌ركوك ده‌ركرابوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه..شوێنی خانووه‌كانیشیان زه‌وییه‌كی وشك و به‌رده‌ڵانی بێخێره ، هه‌ر زه‌وی و زێدی باووباپیرانی خۆشیانه و له كه‌س داگیریان نه‌كردووه و له توركیاشه‌وه ئیسترادیان نه‌كردووه.ده‌بوایه حكومه‌ت زۆریش سوپاسیان بكات، چونكه له‌سه‌ر حكومه‌ت بوو كه خانوویان بۆ بكات..ئه‌ی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌و هه‌موو ته‌جاوزانه‌ی له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كراون بۆ ناویان ناهێنێ، یان كورد وته‌نی ده‌تانه‌وێ :" ماڵ له خاوه‌ن ماڵ حارام بكه‌ن "له كۆمپنیای نه‌وتی باكوریش تا ئێستا ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانی كورد له ٧٪ ،كه‌چی تا ئێستاش وه‌زاره‌تی نه‌وت له به‌غداوه هه‌رجاره‌ی كۆمه‌ڵێ عه‌ره‌ب به كرێكار وفه‌رمانبه‌رو بۆ كۆمپانیای نه‌وت له شاری كه‌ركوك .
هه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باكوور بڕیارێكی ده‌ركردووه كه ئه‌و گونده كوردییانه‌ی دووباره ئاوه‌دانیان كردۆته‌وه و نزیكن له كۆمپانیای نه‌وته‌وه، ده‌بێ چۆڵی بكه‌ن و مپه‌كانیان بڕووخێنن، بێگومان ئه‌مه په‌ڵپ و بیانووه پێیان ده‌گرن،له ساڵی ١٩٦٣یش هه‌ر به هه‌مان بیانوو ئه‌م گوندانه‌یان ڕووخاند،كه‌چی هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هه‌ر له‌پاڵ دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوك چه‌ند دێیه‌كیان بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان دروستكرد كه تا ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌و شوێنانه‌دا ماونه‌ته‌وه، ئه‌ی بۆ ئه‌و دێیانه ناڕووخێنن،یان بانێكه‌و دوو هه‌وا،ڕه‌وا و مافیش به دوو پێوه‌ری جیاواز ده‌پێون.شایانی باسیشه ئه‌و دێیانه هه‌مووی موڵكی كوردن. له(الحرس القومی ـ گاردی نه‌ته‌وه‌یی) و(الجیش الشعبی ـ سوپای میللی) یه‌وه بۆ (قوات السحوه ـ هێزه‌كانی ڕابوون)،له‌م دواییه‌دا نوری مالیكی نزیكه‌ی ده هه‌زار چه‌كداری عه‌ره‌ب و توكمانی به ناوی السحوه وه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان و داموده‌زگاكانی كه‌ركوك دامه‌زران، واته ده‌هه‌زار خێزانی تری عه‌ره‌ب بۆ زیاتر به عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك و فراوانكردنی پانتایی عه‌ره‌ب ڕووده‌كه‌نه كه‌ركوك،ده‌شیانه‌وێ پێش سه‌رژمێریكردن كه بڕیار وایه ئه‌مساڵ له‌٢٤/ئوكتۆبه‌ر/ ٢٠١٠ بكرێت. تا ئه‌مڕۆش له ٥ ٪ كێشه‌كانی خاوه‌ندارێتی زه‌وی و زار جاره‌سه‌ر نه‌كراون عه‌قده‌كانی كاتی سه‌دام هه‌ڵنه‌وه‌شێنراونه‌ته‌وه زه‌وی كورده‌كان به ده‌ست عه‌ره‌به‌كانه‌ه‌یه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه پێكهاتووه زۆربه‌یان عه‌ره‌بن و لایه‌نگیری عه‌ره‌بكانن و به ئه‌نقه‌ست خۆیان له كاره‌كانیان ده‌دزنه‌وه و دوایده‌خه‌ن. بێجگه له‌وانه‌ی باسم كردن،گه‌لی فڕوفێڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆری تریان گرتۆته‌به‌ر بۆ درێژه‌دان به به‌عه‌ره‌بكردنی شاری كه‌ركوك..كاردنه‌وه و له دژوه‌ستانی ئێمه‌ی كوردیش له ئاستی پێویستدا نیه..تائێستاش میدیا و ڕاگه‌یاندنی كوردیمیان،باس له گرنگی سه‌رژمێری ناكه‌ن به تایبه‌تیش به نیسبه‌ت شاری كه‌ركوكه‌وه،كه له‌وانه‌یه ئه‌مجاره‌ش ناحه‌زانی كورد كۆمه‌ڵێ فێڵ وساخته‌كاری تربكه‌ن هه‌ر وه‌كو چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردیان و گۆڵیان لێكردین..به‌هه‌رحاڵ سازشكردن له‌سه‌ر كه‌ركوك گه‌وره‌ترین ناپاكییه و، پاكبوونه‌وه و لێبووردنی نیه.
نه‌رویج
٣١ی گه‌لاوێژی٢٠١٠
|