٢٠\٩\٢٠١٤
بە فرمێسکەکانم
ئاسوودە دەبی.

سابات
هاتبووم خەونێکت بۆ لێکدەمەوە. لەبەردەمت چۆکم دادا و پرسياری دڵ
تەنگیی تۆم دەکرد.. تۆش بێ ئاگا لەو دەروونە جەنجالەی من قاقا پێدەکەنی
و يارییت بە يەک بە یەکی دەمارەکانم و دڵـۆپە خـوێنەکانی ناخم دەکرد.
هاتبووم پێت بڵێم من لە ئازەراکانی تۆ دەترسم، لە خەویشدا بە بينم
ئازار دەخۆی.
من لێرە هەموو بوونم بەرەو وێرانبوون دەچی.. برادەر گيان.. ئەها جارێکی
تريش پێت دەڵـێمەوە گيان...
من وام کە تۆ تێکمدەشێکی.. من لێرە دادەنيشم
بۆ هەر شکانێکم (لێبووردنێکی گشتیی) دەردەکەم، ئاخر قەت نەمویستوە تۆ
بە دەستی دڵە چکۆلانەکەم سـزا بخۆی، پێچەوانەی تۆ کە لە شکانم چێژ
دەبینی و بە فرمێسکەکانم ئاسوودە دەبی...
تۆم دیت چەپکێک گوڵەگەنمت بەدەستەوە بوو و دواتر هەر هەموويانت وشک
کردن و گڕت تێبەردان.. ئاخر تۆ نازانی پيرۆزیی گوڵەگەنم يان لەنێوچوونی
گوڵەگەنم تاوانێکی چەند مەزنە!
سـەيرم پێ دێ ئەوەشيانت نەزانی، دەی تەنیا
بۆ يەک جار وەرە سەيری نێولەپی دەستم بکە.. دەبینی ســەدان هێڵی
ناتەریبی تێدایە.. من دەزانم بەختی تۆش لەو هێڵە ناتەریبانەی سەر لەپی
دەستم دەچی!
هەولێر
sabatazad1@gmail.com
|