به‌فری
به‌ر پێ.
ره‌سول
سه‌فه‌ریانی
مژێکی قووڵ له‌هه‌ناسه‌ت
ته‌مه‌نێک تام به‌ژین ئه‌دات
له‌گوێی چۆمی ئارامیی تۆ
زمان ده‌ڕوێ ، زمان ده‌ڕوات
ئه‌وباخچه‌یه ،سێبه‌ری تۆی له‌سه‌ردایێ
ژیان تێدا فڕێنێکی بێ به‌ربه‌سته
پێش ئه‌وه‌ی خوا ئه‌م جیهانه‌بدۆزێتۆ
حه‌زه‌کانم لاولاویێکی باڵاگر بوون
تا به‌رزایی ماناکه‌ی تۆ هه‌ڵده‌کشان
له‌ئه‌شقی تۆ
قه‌ڵه‌م شێعری له‌شان کرد و
له‌بێستونی شه‌وانیدا
تا ئێستاکه‌ش
هه‌تاوی رووت ده‌کێشێتۆ
من و تۆ بووین و ئه‌م دونیا
که‌چی خوا هات له‌ناکاودا
خه‌تی سوری بۆمان دانا و
دیوارهات و
سنوری سور
زه‌وی کرده‌کێڵگه‌ی گوناه،
تۆی حه‌رامی پێدا پرژان
تا تاوانی لێ بروێت و بیکا به‌قوڕگی ئێمه‌دا
له‌ورۆژه‌وه
حه‌رام ئه‌روێت وه‌ک هه‌رزه‌گیا و
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی رۆحمان ده‌گرێت
به‌و ده‌ستانه‌ی به خۆمانه
سزای تاوانی ناکرده‌مان پێ ئه‌تاشن
چاومان ده‌بێته‌سیخوڕ و
گوێ بۆ پچه‌ی ئاواته‌کانمان شل ده‌کات
سنوری سور زیاد ئه‌کات و
دیوارستان دامانده‌گرێت
دیواره‌کان به‌ده‌ماختر له‌داره‌کان سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن
دار ئه‌که‌وێ
دیوارئه‌روێت.
حه‌سار به‌به‌ر هه‌ناسه‌ما ده‌کێشرێت
جله‌کانم دیوارێکن ، دیوار.
له‌سه‌ر رێگه‌ی وشه‌کاندا
سنوری سوریان داناوه و ،
به‌سه‌ربازی حه‌رامه‌وه
یه‌که‌یه‌که‌جل و به‌رگیان ده‌پشکێنن
سنور ودیوار وحه‌رام
تێک ئاڵاون
وه‌کو سێ ماری پڕ له‌ژاری ژیان کوژن
سنوری حه‌رام
دیواری حه‌رام
ئای له‌حه‌رام ،وای له‌حه‌رام
بینی ژینی گرتووم
تۆش له‌ودیوی دیواره‌وه
به‌ئامێزی ئاوه‌ڵاوه‌ده‌ملاوێنی و هاوار ده‌که‌ی:
دیوار به‌ده‌نگ ده‌روخێت و
سنوری سور به‌به‌زاندن
که‌دیوار و سنور نه‌ما،
حه‌رام بۆ خۆی له‌به‌رتاوی ئازادی‌دا
وه‌ک دوابه‌فری به‌هارانی
به‌رپێی رێبواری کۆڵانه‌کان
به‌چڵکنی و بێ بایه‌خی ئه‌توێته‌وه.
safaryani@yahoo.se
|