په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٣\٢٠١٨

    بەفری رەش.

سەردار ر‌ه‌زا

دەمێکە روح
وڕکی چوونی وڵاتی شەختەی گرتووە
ژینۆ ئاوی و کریستاڵیەکەی سەر بەفر
جارێ مت و
جارێ تووڕە و
جارێکی تر ڕێگر بووە
ناو بە ناویش
کە دنەی روحمی بە چیمەن و گوڵزاری خۆی ئاو دەدا
مەیلەکانم ...... زۆر بە پەلە و بە پڕتاو بوون
تا درەنگ نەکا و دوا پەیامی بە ھەوری تەنک بدا
ھەور پەرییەکی گەنم ڕەنگ بوو
لە ناخەوە ھەر لە خۆم دەچوو
ھەر مۆمئاسا توانەوە سەری ھەڵدا
ترپەی پێیەکانم گورج بوون
لە شەختە بەندانی ساڵان
لە ڕچینی قامکەوە
بەرەو باکوور ...... بەرە و سەھۆڵبەندانی ژن ، نیگا دەچوو
وێستگەی ژووان
ماچی ئاوێزان بوونمانی بە خوا سپارد
پەری و چەپکە گوڵەکانی .......
منی دەس بەتاڵی مانوو .....
بۆنمان بۆ رێبوارانی سەر رێگاکە نارد
ئااای لەو سەفەرە تاڵەی من ......
ناوی تێکشانی روحە
گەڕانەوە بۆ رابردوو و پەشیمانی لە گەڵ خۆیا بۆ من ھێنا
ئاااای لەو سەفەری غوربەتەی
بۆ دوا سات و ھەتا ھەتا
ئەم تەمەنەی لە مەلۆتکەی گریان ئاڵان
کەچی بە سەر خۆی نەھێنا
گەڕانەوە
ھەموو ھەنسکی گریان بوو
لە ھەر کوێیەک بنە و بارگەی رەوی دڵم کاتێ لێکنا
بەفر ناخی ڕەش ڕەش کردم .....
نەمزانی بەفر خۆی ڕەش بوو ........ ؟
بەفر بووە ئەو روح کێشەم
ئیتر ھەرگیز خۆشم ناوی .....
من و بەفر دوو ھاوڕێی لاساری یەک بووین
ھێشتان مناڵ منالڕ بووم و
فێری شەڕە تۆپەڵێ بووم ...
لەو رۆژەوە خۆشم ویست و ئیستایش ڕەقیبی سەر سەرختە
ھاکە بەرەو مەرگی بردم
پەرژین و دیواربەندی
سەنتراڵی کوبنھاگن
سەراپا وێنەی پەری بوون
ترپەی ھەنگاوەکانی پێم
گۆرانی کەمەندی دەچڕی
" بەینی من و تۆ من و تۆ نەبوو .... باسی جیایی گفتۆگۆ نەبوو "
نازانم ئێستا بۆ وا چوون
ئێستا ھاوژینەکەی تەمەن
ھاوڕێی دوا ساتی ژینم بێ
نە جێ گەرمی و نە دەس لەملانێی پەرییە
نە بزە گۆڕینەوەیە
پەتێکی پرچ
دەبەیەکی ئاوی بەتاڵ
چارۆگەیەکی نایلۆن
قاپی زەردباو
دیاری و گوڵ و وەنەوشەیە
گریانێکە بۆ تامردن
کە ھات بێ بڕانەوەیە.

 

٥\٣\٢٠١٨ - ئەڵمانیا - لیمبێرگ
sardarjaff44@yahoo.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک