٢٢\٢\٢٠١٣
بێگانه‌پەرستیی
بۆچی و تا که‌ی!

یوسف ئه‌حمه‌د
بێگانه‌پەرستیی لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رکرده‌ی
کورد و له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و لای تاکی کورد نه‌ک هه‌ر بۆته
دیارده به‌ڵکو بۆ نه‌هامه‌تی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌که‌مان بۆته به‌شێک
له کەلتووری کورد.
به داخه‌وه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رکرده‌کانی
کورد و پارته سیاسیه کوردیه‌کان هێنده‌ی له خزمه‌تی چوار ده‌وڵه‌ته
داگیرکه‌ره‌که‌ی کوردستاندا بوون و هێنده‌ی هه‌وڵی به دیموکراسی کردنی
ئه‌و ده‌وڵه‌ته بێگانانایه‌یان داوه هێنده باسیان له سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان نه‌کردووه‌و ته‌نانه‌ت بیریشیان لێ نه‌کردۆته‌وه ، هێنده‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش خۆی به ئێرانی و تورکی و سوری و
عێراقی زانیوه هێنده خۆی به کوردستانی نه‌زانیوه. هێنده‌ش
تاکی کورد گوێ له گۆرانی تورکی و فارسی و عه‌ره‌بی ده‌گرن هێنده خۆشه‌ویستی
و ئینتیمایان نییە بۆ گۆرانی کوردی و بۆ
هونه‌رمه‌ند و هونه‌ری کوردی.
دواجار ئه‌م کەلتووره سه‌قه‌ته وه‌ک دیوارێکی لێهاتووه له نێوان
تاکه‌کاندا که نایه‌ڵێ له کوردستانی بوونی
خۆیان تێبگه‌ن. بۆیه ده‌بێ به هه‌موومان ئیش له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بکه‌ین
ئه‌م دیواره وه‌همیه، ئه‌م کەلتووره سه‌قه‌ته تێک بشکێنین و له ڕه‌گوڕیشه‌وه
بۆ تاهه‌تا بیسڕینه‌وه. له بری ئه‌وه خۆشه‌ویستی بۆ تاکه‌کانی کوردی
هه‌ر چوارپارچه‌که‌ی کوردستان و ئینتیما بۆ خاکی کوردستانی دایک و باوڕ
بوون به یه‌ک پارچه‌یی ئه‌و خاکه و باوڕ نه‌بوون به سنووره ده‌ستکرده‌کان
و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ژیان و نیشته‌جێبوونی داگیرکه‌ران
له‌سه‌ر خاکه‌که‌مان و بوغزاندن و ده‌رکردنیان له کوردستانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان
بکه‌ینه به‌شیک له کەلتووری خۆمان و ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌مان تا ئه‌و
داگیرکه‌ره چه‌په‌ڵانه خاکی نیشتمانه‌که‌مان جێ بهێڵن و چیتر خاک و
کوردستانه‌که‌مان بە تاڵان نەبەن، با تێبگه‌ن
که ئێمه کوردین و له‌وان ناچین و داگیرکه‌ر نین و ناشمانه‌وێ ئه‌و دوژمنانه
له‌ناوماندا بن، با تێبگه‌ن که ئێمه خاک و نیشتمانی خۆمانه
و هه‌رگیزاو هه‌رگیز ڕازی نابین ئه‌وان لێمان زه‌وت بکه‌ن ئه‌وان
که سه‌دان ساڵه به سه‌ربڕین و به سێداره و به گولله
و ته‌نانه‌ت به چه‌کی کیمیاوی کۆمه‌ڵکوژ و جینۆسایدمان ده‌که‌ن و هه‌میشه
له هه‌وڵدان پاکتاوی ڕه‌گه‌زیمان بکه‌ن و خێروبێر
و سامانی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و سامانی نه‌وتی وڵاته‌که‌مان
بدزن، با تێبگه‌ن که ئه‌گه‌ر به زمانی گوڵ پێمان وتن کوردستانه‌که‌مان
بۆ چۆڵ که‌ن خاکی خۆمانه ئه‌وان هه‌ر چۆڵیان نه‌کرد ئه‌وا لێیان ده‌که‌ینه
گۆڕستان.
گه‌ر هه‌موومان (کوردانی هه‌ر چوار
پارچه‌که) له جیاتی بێگانه‌په‌رستیی
ئه‌مه ڕێسامان بێ، به دڵنیایه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کوردستان
ده‌که‌ینه خۆشترین نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌که‌مان
و گشت کوردستانیانی ئه‌زیز و به‌ڕێز.
maddakani.xawn@gmail.com
|