په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠٢٤

بە گوێرەی پەیام بێ هەموو ژنان شاژنن!


سروە جەوهەر       


ناردنی پەیامی پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاناندا بووە بە خولیا، هەرچی هەڵدەستێ پەیام دەنێرێ بێ ئەوەی بیربکاتەوە ٨ی ئادار چیە؟

 

گرنگیی یادکردنەوەی لە چیدایە؟ ئامانجی ژنان لەو رۆژەدا چی بووە؟ ئایا ئەو تا چەند لەگەڵ ماف و داخوازییەکانی ژنان هاوڕایە.


خۆهەڵواسین و رەگەڵ قەڕەباڵغیی کەوتن بۆ خۆدەرخستن بووە بە فەرهەنگ، وەک ئەوەی دەبێ لە هەموو بۆنەیەک قسەی هەبێ.


بە گوێرەی ئەو هەموو چەپکە گوڵ و هۆنراوە رۆمانسییانە بێ کە لە ٨ ئادار هەمووان بڵاویدەکەینەوە دەبێ ژنان لە ماڵەکانیان تاجی سەر بن، شاژنی راستەقینە بن، وەک ئەوەی لە دراما کۆریایی و تورکییەکان دەیبینین کە دەست ناکەن بە ئاوی سارد و گەرم.


بە گوێرەی ئەو هەموو خۆڕازاندنەوە و ماکیاژ و هەڵپەرکێ و بەزموڕەزم و نوقڵ بەخشینەوە و خۆشیی دەربڕینانە بێ ٨ی ئادار ئاهەنگە.


٨ی ئادار نیشانەی خۆڕاگریی ئەو ژن و پیاوانەیە کە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژن وەک مرۆڤێکی ئاسایی رووبەڕووی سیستەمی رامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی بوونەوە، گیان و ژیانی خۆیان لە پێناوی بەختکردوە.


لە ٨ی ئاداردا دەبێ هەموان کۆببینەوە، راوێژ بکەین، رەخنە لە خۆمان بگرین کە ئایا دوای ئەو هەموو ساڵەی کە تێپەڕیوە بەسەر ٨ی ئادار ئامانجەکانی بە کوێ گەیشتوە؟ مافەکانی ژن لە چ ئاستێدایە، چی بکەین بۆ ئەوەی تەواوکاری پەیامی ٨ی ئادار بین.


بە نیگەرانییەکی قوڵەوە دەڵێم خەباتی ژنان تەنیا لە چوارچێوەی دروشم ماوەتەوە و هیچ پەیامێکی نوێ نییە بۆ پیشکەوتن و گۆڕان لە ئێمەی ژنان خۆماندا، دەبێ فەرهەنگی ژن بگۆڕدرێ ئینجا دەتوانێ دەست بە گۆڕانی سەراپای کۆمەڵ بکا، ئەگەرنا خولانەوەیە لە بازنەیەکی خولاوەدا.

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک