٢٥\٢\٢٠١١
بێگومان هەم
گێرەشیوینین و هەم ئاژاوەچیش!

عوسمان مەلا
دەێان ساڵە میلەتی کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و مافە ئینسانیەکانی کە
لە لاێەن دەوڵەتانی فاشی-بورژواززی ناوچەکە و سات و سەودای
ئەمپریالیستەکانە پێشیل کراوە، خەباتی کردوە و ئێستاش ئەم خەباتە
بەردەوامە. لەم پیناوەدا ئەم میلەتە دەێان جار کومەڵکوژ کرا، ئەنفال
کرا، کیمیا باران کرا، وڵاتەکەی سوتێرا و ئاوارە و دەربەدەر کرا و کۆڵی
ندا. بە تومار کردنی سەدان حەماسە و داستانی پر لە شانازی و سەروەری
بەرگری لە خۆی کرد و نەێانتوانی لەناوی بەرن، یان بەچۆکی دابینن و واز
لە بون و مافەکانی پێ بهێنن.
پاش چەندین بار پاشەکشە و دیسان دەست پێکردنەوە، لە ئاکامدا، لە بەشیکی
کوردستان، واتە کوردستانی باشور پاش روخانی رژیمی بەعسی فاشی هەلێکی
مێژویی هەڵکەوت و کوردستان ئازاد کرا. نزیک بە ٢٠ سالە باشوری کوردستان
لە لاێەن دەسەڵاتی ئەحزابی کوردیەوە بەرێوە دەچی و ئازادە. میلەتی کورد
چاوەروان بو کە ئەم دەسەلاتە کوردیە شادی و خۆشی و بەختەوەری بۆ دابین
بکا و هەمو ئازارەکانی مێژوی خوێناوی و ئاوارەیی و کوشتاری لە بیر
بەرێتەوە. بەڵام هێشتا ساڵی پر نەکردوە کە حیزبە ئیسلامی
ناسیونالیستکان ئاواتەکەی ئەم میلەتە کوست کەوتو و بریندارەیان لە گور
ناو کردیانە فیدای بەرژەوەندی حیزبی و بنەمالیی خۆیان. کوردستانیان
کردە مەیدانی تارتارینی لەشکر و سیخورەکانی رژیمی دیکتاتورەکانی
دەوروبەر. کوردستانیان بەسەر دابەش دابەش کرد و شەری ناوخۆێان وەری خست
کە بینیمان. لەو شەرانەدا کە هێستا کاتی رایان گرتوە لەبە ئەوەی
بەرژەوەندیان ئاوا دەخوازی، بە هەزاران لاوی کورد بونە قوربانی سەران و
سەروکانی ئەو حیزبانە. حیزبە ئیسلامیەکان بە پاڵپشتی دەوڵەتانی
ئیسلامیی کەوتنە سەر برین و فتوا و کوشتاری کورد و دەێانەویست کوردستان
بکەنە تاقیگە و موختەبەری ئیسلامی عەرەبستانی سعودی و ئێران کە دژ بە
هەمو حورمەت و کەرامەت و مافی ئینسانە و بە تەقینەوە و ئیرهاب و کوشتار،
وە بە پالپشتی قوستنەوەی شەری دەسەلاتی نیوان پارتی و یەکیەتی
دایسەپێنن بەسەر ئەم میلەتەدا. پارتی و یەکیەتی وەک دو حیزبی سەرەکی
کوردستانیان بە سۆران و بادینان دابەش کرد و لە ئاکامی ئەم دابەش
کردنەدا ئەو کارەساتە تاڵ و خوێناویانەی لێ کەوتوە کە بینیمان.
هەر لە ژێر حاکمیەتی ئەم حیزبە کوردی و ئیسلامیانەدا زیاتر لە ٣٠ هەزار
ژنی کورد کوژرا، بەلام هیج لێپرسینەوە و پێش پیگرتێک نەبینرا و نەکرا.
نەک هەر پێشیان بەم وەحشیگەریە لە دژی ژنان نەگرت، سەرباری ئەمەش لە
جەهالت خانەکەیان واتە پارلەمان، یاسکانی ١٤٠٠ سالی جهل و خورافەی
ئیسلامییان لە دژی ژنانی کوردستان سەپاند و پەسەندیان کرد.
لە ماوی ٢٠ ساڵ حاکمیەتی پر لە رسوایی و شەرمەزاریی دەسەڵاتی کوردیدا
کە لە گەندەڵی و دزی و کوشتار و حەیف و مەیل کردنی سامانی میلەتدا
دارزیوە و کوردستان و میلەتی بەرەو هەڵدیر و لە ناوچون بردوە، میلەت
هەستی بە بەرپرسیارەتی کرد و بە ئەرکی مێژویی خۆی هەستاو بەردەوام
داوای لەمانە کرد کە دەست لەم کردار و رەوشتە سەخیفانە بێنن و کە
خەێانەت بکەن. بەڵام ئەمانە نەێان بیست و گاڵتەێان بە ئەقل و هەست و
سەبوری ئەم میلەتە داموە کرد. میلەت دانی بە خۆیدا گرت بۆ ئەوەی ئەم
فورستە لەدەست نەچێ و بۆ داهاتوێەکی گەش و ئازاد و ئاوەدان بقوزرێتەوە.
میلەت هەستی بە بەرپرسیارتی کرد و دانی نا بە جەرگی خویدا بەرانبەر بەو
هەمو سپڵەییەی دەسلاتدارانی سەفاک و بەدور لە ئەخلاق و ویژدان. ئەم
میلەتە ٢٠ ساڵی رەبەق بەرانبەر بەو بێ حورمەتیانەی کە ئەم دەسەڵاتە بەم
میلەتەی کرد، بەرانبەر بەو تاڵانگەری و دزیانە، بەرانبەر بە هینانی
لەشکرەکانی سپای پاسدارانی ئیران و قوات خاسەی سەدام بۆ کوشتاری میلەت
و ژن و منداڵی ئەم میلەتە، بەرانبەر بە ترور کردن و کوشتاری
پێشمەرگەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بە هاوکاری میت و ئیتلاعات،
بەرانبەر بە ترور کردن و بی سەروشوین کردنی روژنامە نوسان و
خوێندکارانی دڵسۆزی میلەت، بەرانبەر بە کوشتاری کومونیستەکان بە
فەرمانی رژیمی ئیران، بەرانبەر بە تۆپبارانی دێهاتەکان و ناوچە
سنوریەکان لە لاێەن ئێران وتورکیەوە لەبەر بەرژەوەندی حیزبی و
بنەماڵەیی خۆیان، بەڵام ئەمانە وازیان نەهینا و لەم هەست بە مەسولیەت
کردنەی میلەت ئەوپەری خەیانەت و سوئیستفادەیان کرد. کوردستانی باشوریان
پارچە پارچە کرد و بە یەکتر بە کوشتیان دا، وەک دو میلەتی دژ بە یەک
سنوریان بۆ دیاری کردن و هەویەکانیشیان گۆری بە سەوز و زەرد و شین و
تەرەماش.
کاتێک کە میلەت وردە وردە پەی بە ناوەرۆکی دەغەڵکاران و خائینانەی
ئەمان برد و بریک کەوتە خۆی بۆ رێگا گرتن لەم دزی و فزی و تاڵاناگەری و
ئاژاوەگیریکانیان، ئەمجارە بە بە رەنگ و رواڵەتیکی دیکەی ساختەکاریەوە
بە ناوی حکومەتی یەکگرتوی هەرێمی کوردستان، دیسان فێڵیکیتری گەورەیان
لە میلەت کرد و بەم شیوەیە لە دژی میلەت یەکیان گرت. بەو پەری روداری و
روهەڵمالاویەوە میلەت بە ئاژاوەگیر و گیرە شیوین ناو دەبەن و هێزکانی
شەری ناوخوێان بەرداوەتەوە گیانی میلەت و رۆژانە ئەم میلەتە لە کۆلان و
شەقامەکان خەڵتانی خوین دەکەن. خۆێان کە بە ئاشکرا بەکرێگیراوی
دەوڵەتانی ناوچەکەن و ئەرکی سیخوری و سیاسەتە تێکدەرانەکانی ئەو
رژیمانەێان بەردەوام لە دژی بەرژەوەندەکانی میلەت و کوردستان بەریوە
بردوە و، تۆمەتی جاسوس و سیخور و داردەستی بێگانە دەدەنە پال میلەت.
برێک لە سەرانی نەفس نزم و خائین و هەلپەرەستی حیزبەکانی کوردستانی
رۆژهەڵات، کە لەباری ناوەرۆک و کار و بەرنامەوە لەگەل ئەم
دەسەڵاتدارانی باشور یەک قوماشن، بەو پەری نمەک بە حەرامیەوە، بەو پەری
بێشەرمیەوە هەمان بوختان و تومەتەکانی سەرانی گەندلی باوشور لە
راگەێاندەنەکان و تەلەویزیونەکانەوە بڵاو دەکەنەوە کە میلەتی راپەریوی
کردستان ئاژاوەجی و تێکدەرن. بێگومان میلەت سالانیکە ئەمناشی ناسیوە و
دەبێ باجی تاوانی ئەم بێ حورمەتیانەیان بەم میلەتە راپەریوە بدەن. هەر
هەمویان لە دژی میلەت بونەتە برا و هاوپشت و پەنا. هەر هەمویان بە
میلەت دەڵێن ئاژاوەچی و گێرە شیوین، تێکدەر و ناشارستانی. لە ماوەی ئەم
٢٠ ساڵەدا یەکجار لەم سپلانەمان نەبیست کە رو بکەن لە حکومەتی
دادڵدەدری موستەشارەکانی سەدام کە رەوا نیە دەرحەق بەم میلەتە بریندارە
ئاوا خەیانەت دەکەن. نەک ئەمەێان نەکرد، راست پەێامی ئەوەیان بە
کوردستانی رۆژهەلات دا کە، کوپی هەمان دەسەڵاتی باشور بە دیاری دەبەن
بۆ رۆژهەلات و تەجرەبەیەکی سەرکەوتوە.
بەڵام میلەت ئیتر هەمویانی ناسیوە و هەمویانی تاقی کردوەتەوە. ئیتر
سەربری بەسەرجوە و بریارە چارەنوس سازی خۆی داوە و ناگەریتەوە تا بە
تەواوی هەمو دامودەزگای سیخوری و گەندەلی و خەیاتی ئەم تاوانبارانە لە
بنەوە هەڵدەتەکینی و لمبوزی هەر هەمویان لە قور دەنێ. با دڵنیا بن کە
ئیتر هەم گیرە شیوینین و هەم ئاژاوەچیش. ئیتر بۆ قەلای ستەمکاریتان
تێکدەرین، بۆ گێرە کردنتان لە سەر برینەکانی هەڵەبجە و ئەنفال، لەسەر
ئازارەکان و جەرگی سوتاوی دایکان و هەناوی هەڵقرچاوی باوکانی رۆلە
کوژراو بە دەستی ئیوەی سپلەکان، گێرە شیوینین. ئیتر بۆ تیکدانی
ناوەندەکانی پیلان دانانی گڵاوتان لە دژی میلەت ئاژاوچین و هێلانەکانی
جەهل و جیناێەتتان تێک و پێک دەدین! باڵێ، دڵنیا بن ئێمەی میلەت ئیتر
لێتان خۆش نابین و بەستە. ئیتر وازتان لێ ناهێنین و بەم قسەڵۆکانە دەست
لە مافە زەوت کراوەکانمان هەڵناگرین. ئیتر رێگاتان پی نادەین بە ناوی
پاراستی ئەزمون و دەستکەوتەکانی شورش خەیانەتمان پێ بکەن. تێکدەرین! بۆ
قەلای ستەمکاری و جەهل و خورافە و خەیانەتەکانتان تێکدەرین.
رەنجدەرین کارگەرین! خوێندکاری دەرجوی بێکاری، ماموستای بێ موچەین،
منداڵانی عەلاگە فرۆش و بۆیاخچین، خێوەت نشینەکانی قەراخی شارەکانیان
کە ئێوێشمان پێ رەوا نابینن، ئاورەکانی کەرکوکی کەلاوەی زبلەکانی
فەرماندەکان و سەرانتانین، گەنجای تینوی ئازادی و خوشەویستی، لاوانی
هەژاری لە خوێندن براوین لەبەر نەداری، کرێچیەکانی بێ لانە و سەرپەناین
کە توانای دانی کری خانومان نیە و لە دورەوە بە عەزرەتی کۆشکەکانی ئێوە
بازرگانەکانی تورکیە و ئیرانەوە هەناسەی حەسرەت هاڵدەکێشین، بەڵێ ئیتر
تێکدەری! ئاژاوەچین و گێرە شیوینین! دڵنیا بن وایه و زۆر راستە بۆ
قەڵای سەرمایهدار تێکدەرین. لانە و یانەی فەساد و گەندەڵیتان تیک
دەدەین! گێرەی ٢٠ ساڵ تێکشەکانی کەسایهتی ئەم میلەتەتان لێ دەشیوینین.
ئێوە ساختەچین و ئێمەی میلەتیش بۆ لە ریشەوە دەرهێنانی
ساختەکاریەکانتان ئاژاوەچین! بەڵی هەم گیرە شیوینین و هەم ئاژاوەچی!
٢٤\٢\٢٠١١
rashkaw@hotmail.com
|