به‌هادین نوری سوکایه‌تی به خۆی ئه‌کات.

عامر سابیر
به‌هادین نوری به‌م کۆتایی و به‌م نه‌خۆشییه، هه‌ر به‌رده‌وامه له
سوکایه‌تی کردن به خۆی، به قسه‌ی خۆی له‌وکاته‌وه‌ی نه‌خۆشه چه‌ندین
نامه‌ی ناردووه بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی تا بۆ
چاره‌سه‌ر بینێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تاڵه‌بانی له پاش ده مانگ و
بارزانیش له پاش یه‌ک مانگ وه‌ڵامی نامه‌ی یه‌که‌می ئه‌ده‌نه‌وه، که
هه‌ر به‌ڵێن بووه، وه تا ئێستا هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه.
به‌هادین نوری له ٦/٥/٢٠٠٨ نامه‌یه‌کی تر ئه‌نێرێت بۆ تاڵه‌بانی، که
به قسه‌ی به‌هادین خۆی دوو هه‌فته له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی دانراوه و
نه‌یخوێندۆته‌وه، ئه‌میش تووڕه ده‌بێت و ده‌ینێرێت بۆ ڕۆژنامه‌ی
ئاوینه له ٢٥/٥/٢٠٠٨ بۆ بڵاوکردنه‌وه، وه داوا له خوێنه‌رانی
نامه‌که‌ی ده‌کات بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن
من له‌و بڕوایه‌دام که به‌هادین نوری ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌کی کورتی بۆ
ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ی پێشتر سکرتێری بووه بنووسیایه و داوای
کۆمه‌کیانی بکردایه، ئێستا له‌ده‌ره‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌کرا.
به بڕوای من به‌هادین نوری، ئه‌گه‌ر له گونده‌که‌ی خۆی، (ته‌کێ) له
ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ, یان له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی،
پاڵکه‌وتایه و بمردایه به‌بێده‌نگی، زۆر شه‌ره‌فمه‌ندانه‌تر ئه‌بوو
له‌وه‌ی بگاته له‌نده‌ن و نه‌مسا بۆ چاره‌سه‌ر له ئه‌نجامی نووسینی
نامه‌ی ئاوا پڕ له سوکایه‌تیکردن به خۆی.
تۆ بڵێی، به‌هادین نوری توانای هه‌بێت و خۆی ئاگاداری نووسینی ئه‌و
نامانه بێت، یان که‌سانی ده‌وروپشتی ئاوا سوکایه‌تی پێده‌که‌ن و به‌م
نه‌خۆشی و پیرییه کردوویانه به مه‌هزه‌له و نامه‌ی ئاوا پڕ له
پاڕانه‌وه‌ی پێده‌نووسن.
8/6/2008
asabir79@hotmail.com
|