٢٠\٦\٢٠١٠
بێ هه‌ڵوێستیی
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئیفلیجانه‌یه!

شوان سدیق
تۆی نووسه‌ر یان رۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌ر خاوه‌ن بیرکردنه‌وه و باگراوه‌ندی
خۆتبیت، بۆچی ترست هه‌یه و به‌له‌رزه‌وه دێیته قسه؟! به‌رای من
بێده‌نگیت ریگایه‌کی باشتره له ده‌ربرینی ترسێک که به
له‌رزه‌وه‌بێت ده‌ری ببڕیت، چونکه هه‌رکه‌سێک بترسێت، مانای دۆراندنی
رایه‌که‌یه‌تی و هه‌ڵوێسته‌که‌شی هیچ بایه‌خێکی ئه‌و تۆی نابێت.
له دوای تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌ڵوێستی جیاجیا
دێته قسه به‌ڵام هه‌ندێک هه‌ڵوێست هه‌یه خاوه‌نه‌که‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌یه
تاجی بوێر و ئازایه‌تی له‌سه‌ر بکرێت، هه‌ڵوێستی واش هه‌یه به‌رای من
نه‌بوونی باشتره و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئیفلیجانه!
ئێمه هه‌ڵویستمان ئاشکرایه سه‌رده‌شت تیرۆرکراوه، تیرۆرکردنه‌که‌شی
زۆر نزیکه له‌وه‌ی که له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی بێده‌نگکردنی زمان و
قه‌ڵه‌می بوێر و هه‌ڵوێستی جدیدابێت به‌رووی ناعه‌داله‌تی و پیاده‌کردنی
ده‌سه‌ڵاتی تاک لایه‌نه و که‌سانێکی کورسی خۆشه‌ویست و گوێنه‌گرتن له
بیرورای جیاواز. یان ئه‌م تیرۆره‌ی هه لێدانی زه‌نگێک بێت بۆ رۆژنامه‌نوس
و که‌سانی بوێر، گومانه‌یش له‌و ده‌سته ناپاکه ده‌کرێت، که له‌پشت
ده‌سته نادیاره‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه خۆیان حه‌شار و مه‌ڵاس داوه و
جارجاره وه‌کو مافیایه‌کی تیرۆزیزم هه‌رکات بیانه‌وێت خۆیان نمایش ده‌که‌ن.
بێده‌نگی و ئاشکرانه‌کردنی ئه‌نجامه‌کانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان دوای
چل رۆژ هێنده پڕگومان و نارۆشنه خه‌ڵکی کوردستان وایلێهاتووه، که
ده‌توانن وه‌ڵامی خۆیان بده‌نه‌وه، کێ له‌پشت کاری کوشتنی مرۆڤێک بێت؟!
به‌ڵام نازانین ئه‌م مافیا و به‌چکه مافیایانه ئه‌وانه‌ی جگه له
تیرۆر که هیچ شتێکی دیکه‌یان له‌ده‌ست نایه‌ت. بۆچی جێگایان ده‌بێته‌وه
له‌م وڵاته؟!
چونکه که‌سه مافیاکان باکیان به‌وه‌نیه تۆ نووسه‌ری رۆژنامه‌نووسبیت،
یان شاعیربێت و هه‌رکات دژی کۆمه‌ڵه که‌سانێکی عه‌قڵ گه‌نده‌ڵ و
رابردوو پیس و خوێنمژ بووه ستیته‌وه به‌و ده‌رده‌ت به‌رن، که ئێستا
شه‌قامی کوردی پێ نیگه‌ران کردووه، بۆ که‌سێکی هاونیشتمانه‌که‌ی، ئه‌م
رووداوه هۆشداریشی داوه‌ته ئه‌و که‌سانه‌ی که له رابردو و له
ئێستادا هه‌ڵوێستی جیدی و جوامێرانه‌یان به‌رووی پرسه گرنگه‌کانی
ژیانی کۆمه‌ڵگادا بێت.
ئه‌گه‌ر له‌م وه‌خته‌دا هه‌ڵوێستی جوامێرانه دژ به‌و که‌سه مافیایانه
نه‌بێت، بێگومان ئه‌وا بێهه‌ڵوێستی نیشانه‌ی ئیفلیجی بیرکردنه‌وه‌یه
له رای ئازاد و ره‌وایه‌تیدانه به‌م دۆخه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌موومانی سه‌رسامکردووه!
ئه‌و که‌سانه‌شی که ئێستا بێهه‌ڵوێستن دڵنیابن له جیاتی هه‌ره‌شه و
تیرۆرکردن مه‌دالیا و خه‌ڵاتی حیزب وه‌رده‌گرن، یان حیزب به‌کوردیه‌که‌ی
زمانی پێتام کردون و ده‌میان چه‌ورکردوون، له‌و هه‌نگوینه‌ی که هی
کۆمه‌ڵگایه‌و ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، چونکه حیزب له‌م
وڵاته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێست و راگۆرینه‌وه و
بۆجوونی جیاواز له دایک نه‌بووه، هه‌میشه پێشه‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ی
کردووه، که هه‌ڵوێستیان له ئاستیدا نییه. حیزب حه‌ز ده‌کات ئه‌ندام
و هه‌ڵسوِراوه‌کانی رۆڵی رۆبۆتێک بگێڕن، به‌خواست و ئیراده‌ی ئه‌و بژین،
هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات که‌س بیرنه‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بێهه‌ڵوێست بن
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێکیشیان هه‌بوو له‌به‌ر عه‌یب و عاری رۆژگاری خۆیان هه‌ڵوێستێکیان
هه‌بێت به‌ترس و له‌رزه‌وه بێت!!
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|