٢\١١\٢٠١٤
بە
هێمنیی ماچت دەکەم.

سۆزی
هەناسەکەم، زۆر
حەز ئەکەم
لە شیعرێکا باست بکەم
جار بە جارێ بتخوێنمەوە و
لە ناو تۆیا خۆم ون بکەم
حەزم وایە شیعرەکانم
وەک نیگای تۆ گه‌شاوه بن
وەک ئەو گوڵانەی ئه‌یهێنی
له جوانییدا له تۆ بچن
تۆ کانیاوی وشه‌کان و
سوارچاکی ئەندێشەکانمی
له تاریکیی شه‌وه‌کانا
مانگی دره‌وشاوه‌ی ژیانمی
که ده‌ست بۆ پێنووس ئه‌بم
خه‌یاڵی تۆ ئه‌گرێ ده‌ستم
به سه‌مای دێره‌کان دیاره
که به عه‌شقی تۆوە په‌یوه‌ستم
ببوره ئازیز گه‌ر جارێ
دڵره‌قانه زیزم کردووی
له ناو پەڕاوی پایزا
من به گوڵ ناونووسم کردووی
ئه‌ترسم له‌م غه‌ریبیه
هه‌ست بکه‌ی له‌بیرم کردووی
نا، نا، ئازیز چاوه‌رێمبه
که گه‌ڕامه‌وه نیشتیمان
بەرلەوەی کە تۆ بڕۆی و
کۆتایی بێ کاتی ژوان
توند پەنجەکانت ئەگرم و
بە هێمنیی ماچت دەکەم
بە چرپەوە پێتی ئەڵێم
خۆشم ئەوێی، هەناسەکەم.
|