٣١\٧\٢٠١٠
به
هه‌وڵ و خه‌باتی ئازادییخوازان،
بێریڤانی ته‌مه‌ن
پازده ساڵ ئازاد کرا!
به
هه‌وڵ و توانای هه‌موو لایه‌ن و که‌سانی ئازادییخواز و مرۆڤدۆست له
دنیادا و تێکۆشانی تایبه‌تی پارتی چه‌پی سوید و ڕێکخراوی کوردۆساید -
چاک ، دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشیستی ئیسلامیی تورکیا ، چه‌ند
مناڵێکیان ئازادکرد که ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه به بیانووی بێ بنه‌ماوه
و ته‌نیا له‌به‌ر کوردبوونیان و چالاکییان له‌پێناوی مافه ڕه‌واکانی
گه‌له‌که‌ماندا ، گیراون.
بێریڤان له ڕێی پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه ، به هه‌دیه گیوزێلی ڕاگه‌یاندووه
که سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ئه‌کات که هه‌وڵیان بۆ
ئازادکردنیان داوه ، به‌تایبه‌تیی پارتی چه‌پی سوید و ناوه‌ندی چاک (کوردۆساید)
که له مانگی شه‌شدا یارمه‌تی که‌سوکاره‌کانیان داوه و هه‌وڵیان بۆ
ئازادکردیان داوه.
شایانی باسه که مانگی پێشوو شاندێکی پارتی چه‌پی سوید له باکوڕی
کوردستان له شاری دیاربه‌کر ، چاویان به که‌سوکاری ده‌یان له‌و مناڵه
کوردانه که‌وت که له لایه‌ن جه‌ندرمه‌کانی تورکیاوه گیراون و یارمه‌تی
که‌سوکاره‌کانیان دا و چه‌ندان پارێزه‌ریان بۆیان دابینکرد. هه‌روه‌ها
ڕێکخراوی کوردۆساید - چاک له هه‌مان کاتدا و له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانی که‌سوکاری
مناڵه گیراوه‌کان ، هه‌ڵمه‌تێکی بۆ ڕیسواکردنی ئه‌و کرده‌وه
نامرۆڤایه‌تییانه‌ی تورکیا ده‌ستپێکرد.
هه‌دیه گویزێل کچه کوردی دیاربه‌کر ، سکرتێری ڕاگه‌یاندنی پارتی چه‌پی
سوید ، یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی پارتی چه‌پی سوید که
مانگی پێشوو سه‌ردانی دیاربه‌کریان کرد بۆ ئازادکردنی ئه‌و مناڵه
کوردانه و دوێنێش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شانده‌که ، دووباره له تورکیا
بوون له کاتی ئازادکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه مناڵه‌دا.
|