Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

بەهێز نامیق

لە پێشانگاى (هەولێر شارێکی خاکی)دا.

 

به‌ختیار جافه‌ر

       بە ئامادە بوونی پارێزگارى هەولێر و لێپسراوى مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکانی

(ى ن ک) لە هەولێر، رۆژی دووشەم رێکەوتی 3/9/2007 لە هۆلی گەڵەرى (رۆژ)ی شارى

هەولێر ، هونەرمەندی شێوەکار (بەهێز نامیق عەلی) پێشانگاى چوارەمی شێوەکارى تایبەتی

کردەوە ،کە بریتى بوو لە (31) تابلۆى جۆراوجۆر کە شێوازى کارکردنەکەى لە چوارچێوەى

ستایلی راستەقینەدا خۆى دەبینیەوە .                                                

         شایەنی باسە هونەرمەندى شێوەکار پێشانگاکەى بە ناونیشانی(هەولێر شارێکی خاکی)

کردەوە، کە ئەم پێشانگایە 10رۆژ دەخایەنێت، لە لێدوانێکدا هونەرمەند ووتی: تاکو ئێستا

چەندین پێشانگام کردۆتەوە لەسەر ئەرکی تایبەتی خۆم‌و هیچ‌لایەنێک هاوکاریان نەکردووم و

خۆشم داواى هاوکارى لەکەس ناکەم ئەگەر خۆیان پێشکەشی نەکەن .