|
٣٠\٨\٢٠١٠ به هه‌زاران منداڵ له پاکستان‌دا رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
ره‌زا شوان*
وای بۆده‌چن که زیانی ئه‌م لافاوه له زیانه‌کانی کاره‌ساته‌که‌ی«تسۆنامی»زیاتربێت..تا ئه‌مڕۆش کۆمه‌ک و یارمه‌تییه مرۆییه‌کان له لایه‌ن وڵاتانه‌وه زۆر که‌م و خاون و له ئاستی گه‌وره‌یی ئه‌م کاره‌ساته و لێقه‌وماوه‌دا نین، پاکستانیش ئه‌و توانایه‌ی نییه که به خێرایی پێویستییه‌کانی ئه‌و هه‌موو لێقه‌وماوانه‌یان دابین بکات و له مردن ڕزگاریان بکات..له دوو ڕۆژی ڕابردووش‌دا شاری«ساتا»که ژماره‌ی دانیشتوانی«٣٠٠» هه‌زارکه‌سه و ده‌که‌وێته باشووری پاکستان، به‌ته‌وای به‌بێ ماڵ وحاڵ شاره‌که‌یان چۆڵ کرد ،چونکه به هه‌رسێ به‌ربه‌سته‌که‌ی ژووری شاره‌که‌یان به‌ریان له لافاوه‌که نه‌گرت..ئه‌م شاره وای لێهاتووه به وێرانه‌شار ده‌چێ..سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ش ،که کرێکارانی شاره‌وانی وسوپای پاکستان دایان..نه‌یانتوانی ڕێڕه‌وی لفاوه‌که بگۆڕن..
ڕۆژنامه‌ی «ئۆبزێرڤه‌ری پاکستانی» ڕایگه‌یاند که وڵاتی به‌نگلادیش ناسنامه‌ی وڵاته‌که‌ی دا به‌و لێقه‌وماوانه‌ی که له هه‌ندێ چادرگاکاندا بوون و وه‌کو په‌نابه‌رێک وه‌ریانی گرت..میرنشینه عه‌ره‌بییه‌کانیش خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی «٢٠»ملیۆن دۆلارن بۆ لێقه‌وماوانی پاکستان..."مارتین موگوانگای" ڕێکخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆکاروباری مرۆیی ،جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که تا زوتره کۆمه‌کی لێقه‌وماوه‌کانی پاکستان بکرێن،چونکه تا ئێستا کارێکی به په‌له‌ی پێویست نه‌کراوه بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵانی لێقه‌وماوه‌کان..خاتوو"کارین ئالن"ی به‌رپرسی سه‌ندوقی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ منداڵان«یۆنسیڤ» ده‌ڵێ:"مه‌ترسی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه ده‌کرێ ئاوی لافاوه‌که ده‌یانگوازێته‌وه،وه‌کو سکچون و وشکبوونی پێست و به‌د خۆراکی."..ژماره‌ی ئه‌و هێلیکۆپته‌رانه‌ش زۆر که‌من، که یارمه‌تی به لێقه‌وماوه‌کان ده‌گه‌یه‌نن..
بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تان و ڕێکخراوه خێرخوازه‌کان به په‌له کۆمه‌کی مرۆیی بۆ لێقه‌وماوه‌کانی ئه‌و لافاوه نه‌نێرن، ئه‌وا به هۆی که‌مخۆراکی و به‌دخۆراکی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌وه..به هه‌زاران منداڵی پاکستانی ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه... ___________________ * سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مندڵانی کورد. ٣٠\٨\٢٠١٠ - نه‌رویج
|