په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٨\٢٠١٠

بەعس و گەڕان بە دواى شەرعیەت دا.

هونەر کەریم   


بەعس لە عێراق کوشتار و لە ناوبردنى دەنگە جیاوازەکانى بە ئامرازێک دەزانى بۆ گەیشتن بە ئامانج و مەرامەکانى، ئەم فەلەسەفەیە لە یەکەم کۆدتاى بەعسى فاشیزم لە عێراق لە شوباتى 1963 ڕەنگى دایەوە ئەو کاتەى کەوتە لەناوبردنى دەیان کەسایەتى دیارى عێراقى و ئیغتال کردنى شیوعیەکان. لەمیانەشدا سەدام وەک سەکردەى ئەم پارتە و سەرۆک کۆمارى عێراق هەمیشە نموونەى ستەمکارى و کاولکارى بووە لە کۆى ئەو تاوانەش کە دەرحەق بە عێراقیەکانى بە ئەنجام گەیاندووە هیچ ویژدانێکى دەرەکى لە بەرامبەردا نەجوڵاوە و بگرە هاوکارى ماددیى و مەعنەوییان کردووە .


لە کۆتایى ساڵەکانى 1987 لەگەڵ پاشەکشەى تواناى سەدام لە شەڕکردن لە گەل َ ئێران ، بەبڕیارێکى قەراقووشى دەستى دایە شاڵاوێکى بەرفراوان بە ناوى ( ئەنفال) بۆ ئەم شاڵاوەش عەلى حەسەن مەجید کوڕى مامى وەک سەرکردەى ئەو شاڵاوە دیارى دەکات هەڵبەت بە هاوکارى و چاوساغى ژمارەیەک زۆر لە جاش کورد ئەوانەى ویژدانى خۆیان فۆشت و بوون بە کۆیلەى رژێم .


ناونانى شاڵاوى قڕکردنى کورد بە ئەنفال بۆ ؟


مەریوان وریا قانع ل وتارێکدا دەنووسێت (( بەعس لەسەرەتاى هەشتاکانەوە دەکەوێتە شەڕێکى توندەوە لەگەڵ ئێران ، ئێرانیش هەڵگرى شوناسێکى دیینە ، سەدامیش هەوڵدەدات ئەو شەڕە وەکو شەڕى نیوان عیلمانیەت و دین نەکەوێتەوە بۆ بەبێ دین کردنى کورد و کردنى بە کافر کە دین نییە بە رێگایەکى باش دەزانێ تا لە رێگایەوە بتوانێ شەرعیەت بەدەست بێنێت بەو ناوە(ئەنفال) بە وتەى مەریوان ناونانى ئەنفال بەو ناوە دیینیە پەیوەندى راستەوخۆى بە کێشەى شەرعیەتەوە هەیە .


لەو وتارەى مەریوان وریا قانعدا ئەوە دەخوێنینەوە کەسەدام دەیەوێ بە پرۆسەى ئەنفال کە زاراوەیەکى دیینە و بە ماناى غنیمە دێت قەناعەت بەو بۆچوونە دەرکیى و ناخۆیانە بکات کە شەڕى ئێران ئێراق شەڕى عیلمانیەت و دین نەبووە. بە بۆچوونى من سەدام لەم شاَلاوەدا لە ئامانجێک زیاترى هەبووە لە گرنگترینى خه‌فەکردنى بەرهەڵستکارى کوردەکان و لە ناوبردنى رەگەزى کورد و نەهێشتى پشتیوانى بۆ شۆرش.


بیست و دوو ساڵ بەسەر شاڵاوى ئەنفالدا گوزەردەکات سەدام کۆتایى هات گەورەتاونبارى ئەوکەیس عەلى کیمیاوى بە سزاى خۆى گەیشت بەڵام مەخابن جاش و موستەشارەکان ئەوانەی کە ویژدانوو منداڵاوکچ وئیختیارو شۆرشو نیشتیمان یان فرۆشت ئەوانەى بوونە کەواسورى بەر لەشکرگەرچی لەلایەن دادگای تاوانەکان لەعێراق داواکراون بەتاوانی ئەنفال کردنی کورد. تائێستا داڵدەدروان وبەبرچاوی هەموانەوەدێنودەچن کەچی لە بەئاسودەى ژیان دەگوزەرێنن، ئەمەش هەرگیز رێگە بەسارێژبوونى برینى ئەنفال بە جەستەى مرۆڤى کوردەوە نادات .

 

 

huner81@yahoo.com