٣\٩\٢٠١٧
بەهمەن قوبادی
بووە دادوەری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بووسان لە کۆریای باشوور.
مەنسوور جیهانی
"بەهمەن
قوبادی" وەکوو دادوەری بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و دووهەمین فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی بووسان لە کۆریای باشوور بانگهێشتکرا.
"بەهمەن قوبادی" سینەماکاری ناوداری کورد بە هاوڕێیەتی لەگەڵ "ئۆلیڤێر
ئستۆن" دەرهێنەر ناوداری سینەما لە وڵاتی ئەمەریکا، "ئێگنێس گۆدار"
بەڕێوەبەریی وێنەگرتن لە وڵاتی فەڕەنسا، "لاو دیاز" دەرهێنەر لە وڵاتی
فیلیپیین و هەروەها "جان سوون ـ وو" دەرهێنەر لە وڵاتی کۆریای باشوور
ئەندامانی دادوەری بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و دووهەمین خولی
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان لە وڵاتی کۆریای باشووریان لە
ئەستۆدایە.
ژمارەیەکی زۆر لە فیلمسازان و ئەکتەرانی ناودار لە سەرتاسەری جیهان
هەموو ساڵێک بەشداریی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بووسان دەکەن و
هەروەها لە ڕوخسارە بەناوبانگەکانی سینەمای جیهانیش بۆ لێژنەی
دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە بانگهێشت دەکرێن.
لە بیست و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بووسان، لە "بەهمەن
قوبادی" سینەماکاری ناوداری کوردی ئێرانی کە بەم دوایانە وەکوو ٢٥
دەرهێنەری بەرچاویی سەدەی بیست و یەکەمی جیهان دیاریکراوە، بۆ ئەندامی
لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە بانگهێشت کراوە.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بووسان کە لە شاری بەندەری بووسان لە
کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت، وەکوو گرینگترین فیستیڤاڵی فیلمی ئاسیا
ناسراوە و هەموو ساڵێک بە نمایشی بەرهەمی فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری
جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی سەرەکی، لەوانە: "ڕەوتە نوێیەکان" و "شەپۆلی
نوێی"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا"، بەشی
پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای ئەمڕۆی کۆریا"، بەشی تایبەتی "گاڵا"،
بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی
پێشبڕکێی "کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتاری و فیلمی منداڵان"، بەشی
دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای کراوە"، "هەست و دڵەڕاوکێی نیوە شەو"ڵا "بەرنامە
تایبەتەکان"، بەشی "بازاڕی فیلم" و بەشی "ڕێزلێنان لە سینەماکارانی
کۆریای باشوور" لە ڕۆژانی ١٢ تا ٢٢\٣\٢٠١٧
بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاریی پتر: www.biff.kr
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|