٧\٥\٢٠١٥
''بەھمەن قوبادی''
فیلمی "سەگ لە باوەش بگرە!" ساز دەکا.
مەنسوور جیهانی
سینەماکاری
کورد "بەھمەن قوبادی" دوای ساڵێک کاری توێژینەوەیی و نووسینی سیناریۆ،
فیلمی "سەگ لە باوەش بگرە!" ساز دەکا.
سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" قۆناغەکانی توێژینەوەیی و
نووسینی پڕۆژەی "سەگ لە باوەش بگرە!" لە نزیکەی ساڵێک پێش ئێستاوە بە
ھاوکاری ھەڤاڵێکی نووسەری ئێرانی خۆی دەستپێکردووە و تا چەند ھەفتەی
داھاتوو نووسینی سیناریۆی ئەم فیلمە کۆتایی پێدێ.
"سەگ لە باوەش بگرە!" ناوی کاتیی ئەم پڕۆژە نوێیەی "بەھمەن قوبادی"یە
کە ناوەرۆکەکەی سەبارەت بە داکۆکیکردن لە مافی ئاژەڵەکانە و ئەم
دەرھێنەرە کوردە و ھەروەھا گرووپی بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە ھیوادارن تا
کۆتایی ئەمساڵ بتوانن لە وڵاتانی ئەڵمانیا و تورکیا دەست بە وێنەگرتنی
بکەن.
پڕۆژەی "سەگ لە باوەش بگرە!" سەبارەت بە ژیانی سەگەکان لە رۆژھەڵاتی
ناوەڕاست، وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت ئێرانە و ھەڵسووکەوتی ئەم
وڵاتانە لەگەڵ سەگەکان و پشیلەکان و ھەروەھا کەسە جۆراوجۆرەکان بە
بیرووبۆچوونی جیاوازەوزەیە کە لەگەڵ ئەم ئاژەڵانە بە شێوەی نەخوازراو
ژیان بەسەر دەبەن و ھەندێک جار بە کردەوەکانی خۆیان، ژیانی ئەوان
دەخەنە مەترسییەوە.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|