په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠١٧

بەھمەن قوبادی بووە ئەندامی فەرمیی ئاکادیمیای ئۆسکار.

 

مەنسوور جیهانی


سینەماکاری نادواری کورد "بەھمەن قوبادی" بووە ئەندامی فەرمیی ئاکادیمیای "ئۆسکار" گەورەترین رێکخراوەی سینەمایی جیھان.

ئاکادیمیای زانست و ھونەرە سینەماییەکانی "ئۆسکار" کە لە ئێستادا بە گەورەترین و گرینگترین رێکخراوە سینەمایی جیھان دێتە ئەژمار، ھەموو ساڵێک ژمارەیەک لە سینەماکارانی ناودار و ناسراوی جیھان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی سینەمادا بانگھێشت دەکات و دەبنە ئەندامی فەرمیی ئاکادیمیای "ئۆسکار".

ئەمساڵ سینەماکاری ناودار و بە ئەزموونی کورد "بەھمەن قوبادی" کە بە فیلمەکانی بۆتە سینەماکاری بەناوبانگی کوردی ئێرانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە ساڵی ٢٠١٧ بە فەرمیی لە لایەن ئاکادیمیای "ئۆسکار"ەوە بۆ بەئەندامبوون لەم رێکخراوە گرینگە بانگھێشت کراوە.

لە ئاکادیمیای "ئۆسکار" ئەندامییەتی تەنیا بە کەسانێک دەبەخشرێت کە لە ھونەرەکانی پەیوەسیت بە سینەما دەستکەوتی بەنرخیان بەدەستھێنابێت و شایستەی ئەوەن کە لە لایەن لێژنەی ھەڵبژاردنەوە پەسەند بکرێن.

پێشتریش لە مانگی ژانوییەی ٢٠١٧ "بەھمەن قوبادی" بە فەرمیی ببووە ئەندامی بنکەی سینەماکارانی ئەمەریکا.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک