په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٥\٢٠١٤

بەھمەن قوبادی دادوەری

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ''پلووس ئاف کامێڕا''ی پۆڵەندایە.


مەنسوور جیهانی


بە ئامادەبوونی دەرھێنەری ناوداری کورد بەھمەن قوبادی وەکوو دەستەی دادوەرانی بەشی فیلمە بڵندەکانی پۆڵەندا، حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پلووس ئاف کامێڕا" لە وڵاتی پۆڵەندا دەستی پێکرد.


حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سەربەخۆی "پلووس ئاف کامێڕا" ڕۆژی ٢ی ئایاری ٢٠١٤ بە ئامادەبوونی سینەماکاری بەناوبانگی کورد بەھمەن قوبادی وەکوو ئەندامی دەستەی دادوەران، لە شاری کراکۆف لە وڵاتی پۆڵەندا دەستی پێکرد و تاکوو ڕۆژی ١١ی ئایاری ٢٠١٤ درێژەی دەبێت. لەم بەشەدا ١٠ فیلمی بڵندی سینەمایی بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی ١٠٠ ھەزار زێلۆتی (پارەی پۆڵەندا) و ھەروەھا خەڵاتی فیلمی نۆبێلی پۆڵەندا لەگەڵ یەکتری لە ڕکابەری دان.

لە نوێترین خولی ئەم فیستیڤاڵەدا، سینەماکاری بەئەزموونی کورد بەھمەن قوبادی بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ "مارک ئادامز" ـ ڕخنەگری ناوداری نێودەوڵەتیی سینەما لە وڵاتی بەریتانیا، خاتوو "کیم یۆتانی" ـ ڕخنەگر، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری ھونەری لە وڵاتی ئەمەریکا و ئەکتەری ناوداری سینەمای جیھان خاتوو "کیم کارتاڵ" وەکوو سەرۆکی لێژنەی دادوەران، فیلمەکانی بەشی فیلمە بڵندەکانی پۆڵەندا ھەڵدەسەنگێنن.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پلووس ئاف کامێڕا" ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری کراکۆف یەکێک لە گەورەترین و کۆنترین شارەکانی وڵاتی پۆڵەندا دامەزراوە و یەکێک لە گرینگترین و سەربەخۆترین ڕووداوەکانی سینەمایی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.

حەوتەمین خولی ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری فیلم گەلێک لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە بەشەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی تایبەت، بەشی ژینگە پارێزی، بەشی منداڵان، بەشی پێشبڕکێی سەرەکی، بەشی بەھرەمەندان و ھەروەھا بەشی فیلمە بڵندەکانی پۆڵەندا لە ڕۆژانی ٢ تا ١١ی ئایار ی٢٠١٤ لە شاری کراکۆف لە وڵاتی پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی پتر:

www.offpluscamera.com/en/goscie/szczegoly/bahman-ghobadi
www.offpluscamera.com/en/program/szczegoly/jury/polish-feature-film-competition-5413 
www.offpluscamera.com

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک