په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٣\٢٠١٦

بەھمەن قوبادی:

پێمخۆشبوو فیلێمکم سازکردایە کە تراژیدیای ھەڵەبجەم نیشانبدایە.

مەنسوور جیهانی


سینەماکاری کورد "بەھمەن قوبادی" لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: پێمخۆش بوو فیلێمکم سازکردایە کە تراژیدیای ھەڵەبجەم نیشانبدایە.


سینەماکاری ناودار و بەئەزموونی کورد "بەھمەن قوبادی" بە بۆنەی بیست و ھەشتەمین ساڵوەگەڕیی کارەساتی بۆردوومانی دڵتەزێنی کیمیابارانی ھەڵەبجە پەیامێکی ئاراستە کردووە کە دەقەکەی لە خوارەوەدا ھاتووە:

ساڵیادی ھەڵەبجە بوو، خەمێکی گەورە دایگرتم، نەمدەزانی چی بنووسم. ھەڤاڵانم بە منیان گوت بۆچی سەبارەت بەم کارەساتە بابەتێکم نەنووسیوە. پێمخۆش بوو فیلێمکم سازکردایە کە ئەم تراژیدیایەم نیشان بدایە، بەڵام بەڕاستی نازانم چۆن کارەساتی ھەڵەبجە، گەرمیان، سەردەشت، بارزان، شنگال و کۆبانێ بە شێوەی وێنە نیشان بدەم، ھیچ ڕێکخراوەیەک نەبوو کە لەمبارەیوە یارمەتیم بدات تاکوو دیمەنەکانی ئەم کارەساتە نیشان بدەم.


ئەگەر وەکوو تاکێکی کورد بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرئانینی شەھیدانی کوردستان بمانەوێت کارێکی ئەوتۆ ئەنجامبدەین، بەبڕوای من بۆ بیروەریی پێنج ھەزار شەھیدی ھەڵەبجە لە ھەر شار یا گوند و یا ھەر شوێنێکی کوردستان، ھەر کامێکمان نەمامێک و دارێک و یا گوڵێک بچەقێنین تاکوو نیشتمانمان کوردستان سەرسەوز و ئاوەدان بێت و یادی شەھیدانیش بەرز ڕابگرین.


بۆ زانیاریی پتر:

Facebook.com/ bahman.ghobadi
Twitter.com/bahman_ghobadi
Instagram/bahman_ghobadi

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک