بەهۆی نەخۆشی سیل
٤٦ وەرەقە قەرزارم،
ناونیشانی خۆم داوە بەخەڵک ئەوەی
گورچیلهی بوێت، من گورچیلهی خۆم
دەفرۆشم.
رێبین حەسەن
فەرەیدون نوری عبدالقادر ئەو پیاوە تەمەن 33
ساڵیەیە کەماوەی 2 ساڵە بەهۆی نەخۆشی سیلەوە توانای کارکردنی نییە،
فەرەیدون نوری لەدیمانەیەکی تایبەت بە(جەماوەر)دا وتی بەهۆی نەخۆشیەکەی
ئەویشەوە، گێلاس فەتاح محەمەدی هاوسەری تووشی نەخۆشی سیل بووە، ئەم
خێزانە ئەگەر چی زۆر هەژارو نەدارن تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک ئاوڕی لەم
خێزانە نەداوەتەوە، ئەگەر چی فەرەیدون ئاماژەی بەوەکرد کەزۆر بەی
بەرپرسە باڵاکانی ئێستا بەشەخسی دەم ناسن، فەرەیدون خاوەنی 5منداڵە
بەناوەکانی سەرهەنگ و سەرهەدو سروشت و سۆلاڤ و سیداد، لەناحیەی
بنەسڵاوە لەخانوەکی کرێ بەبڕی 150 هەزار دینار مانگانە دەدات بەکرێی
خانوو.

کارکردن لەسەمونخانە.
فەرەیدون ئاماژەی بەوەکرد کە سەرەتا کاری وەستای کردوە لەسەمونخانەیەک
و لەم بارەیە وتی ''من سەرەتا کاری نانەوام
دەکرد،وەستابووم لەسەمونخانەی ئوتۆماتیک،بەحوکمی ئەوەی کەهاتوو چۆم
دەکرد نەم زانیوە توشی ئیتهاباتی سینگ بووم لەدوای چوم بۆ نەخۆشخانە
گوتیان ئیتهاباتە هەندێک دەرمانیان بۆ نووسیم دەرمانەکانم بەکار هێنا،
دوای ئەوە سەمونخانەکە نەما دوای ئەمە 3مانگ کەوتم لەماڵ ئەم نەخۆشیە
لەبەر گوزەرانی ماڵم فریای ئەوە نەکەوتم بچم بەتەواوی خۆم چارەسەر بکەم
چونکە پارەی دەویست من دەچوم بۆ نەخۆشخانە دکتۆرەکان پێیان دەگوتم
ئێوارە وەرە
لام بۆ نۆرینگەی خۆم،نۆرینگەش پارەی دەویست منیش ئەو
ئیمکانیەتەم نەبوو، تاوەکو ئەم دوایە چوم خۆم فەحس کرد دکتۆر موفید
لێشم تورەبوو گوتی، تۆ بەشەر نیت، گوتم بۆ دکتۆر، گوتی ئەگەر ئینسان بی
دەبی خەمێک لەخۆت بخۆی، گوتم چیمە دکتۆر گوتی، تۆ تووشی سیل بووی، گوتی
ئەبێت هەموو مانگێک بچی لەنەخۆشخانەی بنەسڵاوە دەرمان وەربگری هەموو
مانگێک،بەڵام ئەبێت ئەم فەحسانە بکەی زەروریە چونکە خێزانەکەشت تووش
بووە،واماوەتەوە لەسەر ئەم فەحسانە ، من دووساڵە تووش بوومە ، بەڵام
هەمووى هەفتەیەکە دەرکەوتووە کەمن تووشى سیل بوومە''.
نەبوونی فەرەیدونی تووشی ئەم نەخۆشیە کرد.
سەبارەت بوەی کە بۆ زوو هەولچی نەداوە چارەسەری خۆی بکات بۆ ئەوەی
نەخۆشیەکەی تەشەنە نەکات، لەم بارەیەوە فەرەیدون نوری وتی
''بەخوا هەرلەبەر نەبووى ئیش و کارم
پێنەدەکرا دەستم بۆهەرچى دەبرد تەنگە نەفەس دەبووم و لەماوەى ئەو
دووساڵەى رابردوو خەویشم خەونەبووە ،چونکە ئینتهابات هەموو گیانمى گرت
بوو سینگمى گرت بوو قۆڵنجەکانمى گرت بوو، تەواو هەناسەس قەدەغە کردبووم،
من رۆژی 26/4 جارێکی تر سەردانی دکتۆ موفیدم کرد بەمنی گوت رێژەی
نەخۆشیەکەت زۆر بووە، منیش ئێستا هیچ ئیمکانێکم نییە بەچی چارەسەری خۆم
بکەم، ئەگەر لایەنی پەیوەندار بیەوێت ئێمە لێرە چارەسەرمان هەیە
دەتوانرێت چارەسەرمان بۆ بکرێت''.
تووشبونی هاوسەرەکەی بەهەمان نەخۆشی.
فەرەیدون سەبارەت بەوەی کەهاوسەرەکەی چۆن تووشی هەمان نەخۆشی ئەو بووە،
وتی '' بەهۆی نەخۆشی منەوەهاوسەرەکەشم تووشی
نەخۆشی سیل بوو ئەگینا ئەو نەخۆشی سیلی نەبوو، لەوانەیە منداڵەکانیشم
تووشی هەمان نەخۆشی بوبن، بەڵام ئێمە نازانین جارێ''.
5
منداڵ ماچکردنیان لەلایەن دایک و باوکیانەوە لێ قەدەغە
دەکرێت.
فەرەیدون نوری ئەوەشی بە(جەماوەر) راگەیاند ''
ئەگەر پارەم هەبوایە بەم شێوەیە نەخۆشیەکەم زیادی نەدەکرد،
ئێستا دکتۆر قاپ و کەوچکی من لەهی منداڵەکانم جیا کردۆتەوە نابێت
منداڵەکانم لەقاپەکەی من خواردن بخۆن، دکتۆر قەدەغەی ئەوەشی لێکردم
کەنابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵەکانم ماچ بکەم، من داوا لەحکومەتی هەرێمی
کوردستان چارەسەرێکم لێ بکات ئەمە ژیان نییە منی تێدام،منداڵەکانیشم
حەزیان دەکرد باوکیان ساخ بووایە ئێواران بگەرابایەوە ماڵ شتی بۆیان
بهێنابایەوە،بەڵام من کەنەتوانم هیچ ئیش و کار بکەم رەنگە لەناو
خەڵکیشدا رەزام گران بێت،بەڵام ناکرێت منیش لەناو خەڵک بڵێم تووشی سیل
بوومە خەڵک بەجۆرێکی تێم دەگات، خاوەنی خانوەکە هاتبوو دەرم بکات دەشی
زانی نەخۆشم خەڵکی خێر خواز کرێ یەکەیان بۆ دام، من هەموو مانگێک ئەو
بەشە خۆراکەی مانگانە وەری دەگرم دەچم دەیفرۆشمەوە ئەیدەم بەماڵ و
منداڵەکانم، لەماوەیە فێنکەرەوەکەی ماڵیشم فرۆشت چوم چارەسەری خۆم
پێکرد،تەلەفزیۆنەکەشم فرۆشتوە، منداڵێکی شیرەخۆرەشمان هەیە ئەچم شیر
بەقەرز بۆ دێنم، من ئیمکانیەتی ئەوەم نییە بچم فەحسێکی خوێن بکەم پارەم
نییە ''.
فرۆشتنی گورچیله
لەپێناو چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی.
فەرەیدون ئاماژەی بەوەکرد نەبوونی زۆر لەژیان بێزاری کردومە بۆیە
لەژیانی خۆم زۆر بێزارم و لەم بارەیەوە فەرەیدون نوری وتی
'' لەماوەی پێشودا هەر چەندە شتێکی
قەدەغەکراوە لەکوردستان، من بەنهێنی چووم
داوام کرد گورچیلهی خۆم بفرۆشم لەبەر
نەبوونی،ناونیشانی خۆم داوە بەزۆر کەس ئەگەر کەسێک
گورچیلهی ویست من ئامادەم گورچیلهی
خۆم بفرۆشم، چونکە من پارەیەکی زۆر قەرزارم نزیکەی 4600 دۆلار قەرزارم
بۆیە ناتوانم بەو هەموو قەرزاریەمەوە بژیم ،،.
کێلاس فەتاح محەمەدی هاوسەری فەرەیدون نوری لەبارەی ژیانی خۆیانەوە
بەجەماوەری راگەیاند'' ئێمە بەژیانی خۆمان
شوکر بووینە ئەگەر هاوسەرەکەم ئەم نەخۆشیەی نەبوایە،ئێستاش تەمنا لەخوا
دەکەم بەس پیاوەکەم چاک بێتەوە هیچ شتێکی ترم ناوێ، ئێمە ئاماددەین
هەموو شتەکانی ناو ماڵمان بفرۆشین بەس هاوسەرەکەم چاک بێتەوە
''.
کێلاس فەتاحی هاوسەری فەرەیدون نوری لەدرێژەی لێدوانەکەی بۆ (جەماوەر)
وتی ''ئێمە ئێستا زۆربەی شتومەکانی ماڵمان
فرۆشتوە ئامادەین ئەوانی تریش بفرۆشین بەس هاوسەرەکەم چاک بێتەوە،
چونکە ئەگەر ئەو چاک بێتەوە ئەتوانین شتەکان بکڕینەوە
''.
کێلاس فەتاح ئەوەشی بە (جەماوەر) راگەیاند ''
کەدکتۆر لێمی قەدەغە کردوە کەشیر بدەم بەمنداڵە تەمەن یەک مانگیەکەم
بۆیە ئێستا منداڵەکان نابێت زۆر لەئێمەش نزیک کەونەوە
''.
تێبینی:
'' بۆ زانینی خوێنەران و خێرخوازان و هەموو کەسە مرۆڤ دۆستەکان
هەر کەسێک دەیەوێت یارمەتی ئەم خێزانە بدات ئەتوانێت ناونیشانی ئەم
خێزانە وەربگرێت بەم ئیمێڵ و ژمارە تەلەفۆنانە''.
07504513278
07507663939
Rebin_hassan@yahoo.com
هەولێر
|