٢۴\١\٢٠١٠
به‌عسیه‌کان ده‌بوایه وه‌کو نازی و فاشی قه‌ده‌غه بکرابان.

فـههد گرده‌وانی
ده‌بوایه
له عێراقی تازه‌دا حزبی به‌عس [البعث]
وه‌کو حزبی نازی ئه‌ڵمانیا و فاشی ئیتاڵیا قه‌ده‌غه بکرابایه . ئه‌و
به‌عسیانه‌ی هه‌نووکه ، هیچ جیاوازی یان نی یه له حزبه
به‌عسیه‌که‌ی ێه‌دام و له ئه‌وه‌ی عه‌فله‌قی . مامجه‌لال له‌خۆڕا
به‌عسی یه‌کانی کرده دوو به‌ش و له‌به‌رچاوی هه‌نده‌ک له
به‌عسیه‌کانی پێشوو و ئێستاکه ، هه‌نده‌کی قه‌بوڵ کرد و ره‌زامه‌ندی
خۆی بۆ نیشاندان و هه‌نده‌کی تری خسته پاڵ سه‌رۆکی عێراقی به‌عسیی
مردوو سه‌دام حسێن و گوایه که {{به‌عسی سه‌دامین}} قه‌ده‌غه ی کرد
. مامجه‌لال ده‌بوایه له‌به‌ر بۆردومانی قه‌ڵادزێ و کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیدانی ئهنفاڵهکان و بارزانی یه‌کان و له‌به‌ر
چاوه‌ڕه‌شه‌کانی شه‌هیدان [شه‌هاب شیخ نوری و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید و
ئه‌نوه‌ر زۆراب که ساڵی 1976 له سێداره دران هێشتان به‌عسی سه‌دامی
دانه‌مه‌زرابوو به‌ڵکو هه‌ر به‌عسیه‌کان بوون ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی له
سێداره دا] ئه‌و حزبهبهعسیهی قه‌بووڵ نه‌بایه که زۆربه‌ی خه‌ڵکی
عێراق رازی نین بێته‌وه و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن . له کوردستان
وه‌کو خوارووی عێراق ده‌بوایه خه‌ڵکی له دژی قسه‌کانی مامجه‌لال و
به‌شداری به‌عسیه‌کان خۆپیشاندانیان له‌دژی ئه‌و بڕیاره‌ی مام جه‌لال
بکردبایه . خۆشه‌ویستی مامجه‌لال بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو عاره‌بان
ریزداربیت جار نا جار قسه‌ی واده‌کات که بهیهیچ جۆر مێژوو ره‌حمی
پێناکات . هه‌ر ئه‌و به‌عسیانه له‌ساڵی 1963 قاسمیان شه‌هید کرد و
ده‌ستی خۆیان به‌خوێنی شیوعییه‌کان سوور کرد و ناویان چووه زبڵدانی
مێژوو .هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕۆژی 8 شوبات له‌که‌ی ڕه‌شه به نێوچه‌وانی
به‌عسیه‌کان . له‌به‌ر خاتری ئه‌و ڕۆژه یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی مۆسکو
به‌ناوی [سه‌لام عادل] سکرتێری حزبی شیوعی عێراق ناولێنرا و له دنیادا
ڕووڕه‌شی بۆ به‌عس یه‌کان مایه‌وه .سه‌دامیش هه‌رده‌م شانازی کردووه
به‌وه‌ی ته‌قه‌ی له سه‌رکرده‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر عه‌بدولکه‌ریم قاسم
کردووه . مامجه‌لال جاره‌ک به حه‌که‌می له قه‌ڵه‌م دا و جاره‌کی
تریش ئه‌م لاوئه‌ولای ێهدامی راموسی و به‌جلی کوردی خۆی له‌باوه‌شی
ئه‌و خوێنمژه کرد . له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژی
جیهان دانیشت . هه‌نووکه‌ش که‌س له عه‌ره‌به‌کان به‌و قسه‌ی مامجه‌لال
دڵیان ئاوناخواته‌وه چونکه له‌به‌رده‌م ێه‌دام حسین و عه‌لی حه‌سه‌م
مه‌جید ئه‌وه‌نده خۆی بچووک کرد بوو که عاره‌بی شیعه و سونه
قێزیان ده‌بۆوه . خۆزگه مامجه‌لال خۆی له‌باسکردنی ئه‌و شتانه
ده‌پاراست تاوه‌کو که مرد ریزی هه‌بێت له‌ناو کۆمه‌ڵ و نه‌فره‌ت
نه‌کرێت . چاک بوو دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق بڕیاری دا له‌سه‌ر
دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه سزای له سێداره‌دان بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی
به‌ناوبانگ به عه‌لی کیمیایی و 15 ساڵ زیندانی بۆ سوڵتان هاشم
بڕیه‌وه ، ئه‌گه‌ر نا تاوانه‌که‌ی خسته سه‌رشانی کاکهنهوهی هه‌ڤاڵ
و براده‌ری و نه‌وشیروان مسته‌فای نه‌یاری . به‌عسیه‌کان بۆ کورد و
بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی عێراق هه‌ر به‌عسیه‌کانی ئه‌نفاڵ و
کیمیاباران و کوشتنی تێکۆشه‌رانه جا به‌عسی سه‌دامی بێت یان به‌عسی
عه‌فله‌قی.
ستۆکهۆڵم
22/1/2010
|