به‌کارهێنانی
دوو دیالێکتی له باشوری کوردستاندا ،
هه‌نگاوێکی تره
بۆ جینۆسایدی کورد به‌ده‌ستی به‌رپرسانی کورد.

خه‌بات لاوباخ
جیاکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌کانی تری سه‌ر ڕووی زه‌مین
له ڕێگای زمان وکه‌لتور و سنوری جوگرافی ئه‌و میلله‌ته‌وه‌یه ،بۆیه
هه‌ر له ڕابوردووی کۆنه‌وه تاکو ئێستا،که داگیرکاران وڕژێمه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان هه‌وڵی له ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کیان داوه ،سه‌ره‌تا به له ناوبردن
و نه‌هێشتنی زمانه‌که‌یان ده‌ستیان
پێکردوه و دواتر به توانه‌وه‌ی
دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگاکه و وێرانکردنی ووڵاته‌که کۆتای‌یان
پێهێناوه،نمونه
زۆرن ، هه‌روه‌ك ئیسپانیه‌کان له دۆزینه‌وه و داگیرکردنی کیشۆری ئه‌مه‌ریکای
باکور وباشور ودواتر له ناوبردنی زمانی هیندیه سوره‌کان ، وفه‌ڕه‌نسیه‌کان
له جه‌زایر تاکو ده‌گاته تورکیای به ناو مۆدێرن ،که هه‌وڵێکی
بێوچانیاندا بۆ نه‌هێشتنی زمانی کوردی له باکوری کوردستان دا ، به‌ڵام
تێیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بون،به‌هه‌مان شێوه‌ش له باشوری کوردستان ڕژێمی
گۆڕبه‌گۆڕی ئێراق شانبه‌شانی جینۆسایدی کورد ،هه‌نگاوی له‌م شێوه‌یه‌ی
نا ، به‌ڵام ڕۆژگار نه‌یهێشت بگه‌ن به‌م ئامانجه‌یه‌یان ، به‌ڵام وا
دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌یانه‌وێت ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ڕژێمی به‌عس
که له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردیانه ناو گۆڕه‌وه ،بۆیان بهێننه دی ، به
جیاکردنه‌وه‌ی خوێندن به دوو دیالێکتی جیاواز له دوو ناوچه‌ی هه‌رێمێکی
3 شاریدا .
به بۆچونی من جینۆساید ته‌نها له‌ناو بردنی مرۆڤی بێ‌تاوان و
وێرانکردنی شار ولادێ و باخ وڕه‌زی کوردستان نیه ، که ڕژێمه
دیکتاتورییه یه‌ك له دوای یه‌کانی داگیرکارانی کوردستان ئه‌نجامیانداوه
، به‌ڵکو ترسناکترین جینۆساید ، هه‌نگاونانه بۆ له ناوبردنی زمانێکی
زانستی به‌کارهێنراوی زۆرتر له یه‌ك سه‌ده‌یی له باشوری کوردستاندا ،
که گه‌یشتبووه لوتکه بۆ خزمه‌تی وێژه و که‌لتوری و سیاسه‌تی
کوردستان ، هه‌ر له‌دوای دروستبوونی میرنیشینه‌کوردییه‌کانی بابان
وسۆران ،دواتر خوا لێخۆش‌بوو شێخ مه‌حمودی نه‌مر و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و
کۆماری کوردستانی قازی مه‌حه‌مه‌دی خوالێخۆشبوو ، و شۆڕشی ئه‌یلول و
ڕێکه‌وتنی 11ی ئازار و کردنی خوێندن به زمانی کوردی هه‌ر به دیالێکتی
کرمانجی خواروو بوو ، هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ و دروستبونی
په‌رله‌مان
و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، هه‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران
،که له‌کاتی ئاخاوتن و ووتاردا هه‌ر به‌و دیالێکته‌یه ، واته ئه‌مه‌یه
سه‌ره‌تای زمانێکی ستانداری کوردی و
پێویسته که‌هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه
ئه‌و ڕاستیه ، که ئێمه بناعه‌ی زمانێکی ستانداری کوردیمان هه‌یه و
پێویسته به زووترین کات
په‌ره‌ی پێبدرێت و له ووشه‌ی بێبانی
پاك
بکرێته‌وه و ووشه‌ی ڕه‌وان و
په‌تی له‌هه‌ر چوار دیالێکته‌کان به‌کاربهێنرێت
بۆ ئه‌و زمانه ستانداره‌ی که بۆته
پێویستیه‌کی مێژووی و گه‌ر بێتوو
پشتگوێ بخرێت ، ده‌بێته تاوانێکی گه‌وره‌ی له‌بیر نه‌کراو ، بۆ هه‌تاهه‌تایه
په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری له ڕوماندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و نه‌وه‌ی داهاتوو
نه‌فره‌تمان لێ ده‌که‌ن.
له‌دوای جینۆسایدی کوردان له‌لایه‌ن داگیرکارانه‌وه ، کوردستانی
وێرانه ئاوه‌دان کرایه‌وه ، سه‌وزایی کوردستان جارێکی تر گه‌شایه‌وه
. به‌ڵام هه‌نگاوی نوێی جینۆسایدێکی تری زمانی کوردی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی کورده‌وه جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ جینۆسایدی دوژمن ، ئه‌مه‌یان
زۆر ترسناکتره و کوشنده‌تره ،چونکه ساڕێژکردنی برینه‌کانی، کاتێکی
یه‌کجار زۆر و توانایه‌کی له بن نه‌هاتوی
پێویست ده‌بێت ، که به‌داخه‌وه
له تاوانی کوردا نامێنێته‌وه ، واته به‌ده‌ستی خۆمان گۆڕ بۆ زمانی
ستانداری کوردیمان هه‌ڵده‌که‌نین و ماڵئاوایی هه‌تاهه‌تایی لێ ده‌که‌ین.
ئایا ئه‌م گرفته له‌توانای سه‌رۆکی هه‌رێمدا نیه ؟ تا چاره‌سه‌رێکی
خێرایی بۆ بدۆزرێته‌وه و بڕیاری مێژوویی له‌سه‌ر بدات و کورد له‌م مه‌ینه‌تیه
ڕزگار بکات، کاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم له دژی هه‌ڵکردنی ئاڵای به‌عس بوو
،به‌ناو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا کورد جینۆساید
کرا ، خۆ دژی میلله‌تی عه‌ره‌بی ئێراق نه‌بوو ، ئه‌ی ئێستا خه‌ریکی هه‌نگاونانێکی
تری جینۆسایدی زمانی کوردیه به‌ده‌ست کورده‌وه ، ئه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم
بۆ دژایه‌تی ناکات؟ و ڕێگر نابێت له‌م هه‌نگاوه ترسناکه ، بۆیه ئێمه
چاوه‌ڕێی هه‌وڵێکی مێژوویی له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ین بۆ ده‌ربڕینی
خه‌م و ئازار و دڵسۆزییه‌که‌ی بۆ زمانی کوردی تا دڕه‌نگ نه‌بووه و
په‌شیمانی
له‌دوا نه‌هاتووه.
|