٢٣\٢\٢٠١٠
به‌كارهیَنانى
منداڵاَن بۆ بانگه‌شه و پرِوپاگه‌نده‌ى سیاسى
قه‌ده‌غه‌یه و
پیچه‌وانه‌یه به مافه‌كانى منداڵان!
چه‌ند رِۆژیَكه بانگه‌شه‌ى قه‌واره‌سیاسیه‌كان ده‌ستیپیَكردووه ، ئه‌وه‌ى
سه‌رنج وتیَبینى ده‌كریَت منداڵاَنیَكى زۆر له سه‌رجه‌م لایه‌ن وقه‌واره
سیاسیه‌كان به‌كارده‌هیَنریَن بۆ مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌و پرِوپاگه‌نده‌ى
سیاسى له كاتیَكدا ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ى توندوتیژیه‌كى ئاشكرایه ده‌رهه‌ق
به‌منداڵان ده‌كریَت، هاوكات پیَشیَل كردنیَكى ته‌واوى مافه‌كانى
منداڵاَنه كه هیچ جیاوازى نى یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه كاربه‌منداڵاَن
بكریَت یان سواڵیان پیَبكریَت یان بۆ كارى سیاسى به‌كاربهیَنریَت. ئایا
ئه‌وه ئازاردانى جه‌سته‌یى منداڵاَن نى یه كه له جیاتى یاریكردن له
باخچه‌ى منداڵاَن سوارى پیكابیَكى سه‌ربه تاڵ ده‌كریَن و ئه‌سورِیَنریَنه‌وه
به شه‌قامه‌كاندا؟ ئه‌م كاره جگه له‌وه‌ى پیَچه‌وانه‌ى رِیَنمایى
ویاساكانى هاتووچۆیه له هه‌مانكاتدا پیَچه‌وانه‌ى مافه‌كانى
منداڵاَنه‌و پیَشیَل كردنى مافه‌كانیانه و هه‌رلایه‌نیك ده‌ست بۆ ئه‌م
كاره‌به‌ریَت لیَپرسراوه و ده‌بىَ رِووبه‌رِووى سزا ببیَته‌وه.
پیَویسته منداڵاَن ونه‌وجه‌وانان له خوار ته‌مه‌نى (16) ساڵیه‌وه به
هیچ شیَوه‌یه‌ك به‌شدارى له‌م جۆره مناسه‌به‌تانه‌دا نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تى
له‌هه‌ركۆمه‌لگایه‌كى شارستانى ومه‌ده‌نى و له‌ژیر سایه‌ى هه‌رده‌سه‌لاتیكدا
كه لانى كه‌مى پره‌نسیپى ماف و كه‌سایه‌تى منداڵان له‌ئارادابیت ئه‌نجامده‌رانى
ئه‌م شیوه كارانه رووبه‌رووى سزا‌و لیپیچینه‌وه ده‌كریته‌وه. ئیَمه
له سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منداڵاَنى كوردستان رِایده‌گه‌یه‌نین
كه نابیَت منداڵاَن به هیچ شیَوه‌یه‌ك بۆ مه‌به ستى پرِوپاگه‌ند به‌كاربهیَنریَن،
هاوكاتیش داوا له كۆمیسیونى بالاَ وبه‌ریَوبه‌ریَتى گشتى هاتووچۆ، وه‌زاره‌تى
ناوخۆ، پۆلیس وئاسایش وبه‌ریَوبه‌ریَتى په‌روه‌رده‌وه و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار
ده‌كه‌ین كه رِیَگه له‌م دیارده‌یه بگرن، هه‌روه‌ها داوا له دایكان
وباوكان و به‌ریوه‌به‌رایه‌تى قوتابخانه‌كان و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى
رِاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه رِۆڵى خۆیان بگیَرِن تا منداڵان نه‌خرینه
نیو چوارچیوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنه‌وه. هه‌روه‌ها داواكارین له‌سه‌رجه‌م
لایه‌نه‌كان كه‌پابه‌ندى ناوه‌رۆكى ئه‌م به‌یانه‌بن.
سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منداڵاَنى
كوردستان / ئۆفیسى سلیَمانى
20/ 2/2010
|