٣٠\١\٢٠١١
به‌کارهێنانی
منداڵان بۆ کاری تیرۆریستی گه‌وره‌ترین تاوانه.

ره‌زا شوان
له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی ڕابردوو دا، له ڕێکه‌وتی «٢٥ / ١/ ٢٠١١ » دا،
له شاری «لاهوور» له وڵاتی پاکستان دا، که ئه‌م شاره گرنگترین مه‌ڵبه‌ندی
ڕۆشنبیریی پاکستانه. منداڵێکی ته‌مه‌ن سیانزه ساڵان، له لایه‌ن
بزووتنه‌وه‌ی تووندڕه‌وی چه‌کدارییی تاڵیبانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرابوو،
به پشتێنێکی داڕێژراو به ته‌قه‌مه‌نییه‌وه ، له ناو ئاپوڕای ڕێوڕه‌سمێکی
شیعه‌کان دا، به بۆنه‌ی ڕۆژی عاشوراوه ، خۆی ته‌قانده‌وه ، بووه
هۆی کوشتنی سیانزه که‌سی بێ تاوان و بریندارکردنی په‌نجا و دوو که‌سیش..
که‌چی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان زۆر به شانازییه‌وه به‌رپرسێتی خویان له‌و
کاره‌ساته خوێناوییه ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه و به‌لامانه‌وه گرنگه ، تاوانی
به‌کارهێنانی منداڵانه له کاری تیرۆریستی و هه‌رکارێکی تری ناشایسته‌دا..تیرور
هه‌ر خوی تاوانێکی گه‌وه‌ره‌یه و په‌تایه‌کی کوشنده و قێزه‌وه‌نی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌یه.. به‌ڵام قوستنه‌وه‌ی دڵ‌پاکی و بێوه‌یی و ساده‌یی و
ڕاستگۆیی و خۆشبڕوای منداڵان ، له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه بۆ به‌کارهێنانیان
بۆ ئه‌نجامدانی کاری تیرۆریستی ، له پێناوی هێنانه‌دیی ئامانج و مه‌به‌سته
گڵاوه‌کانیان. گه‌وره‌ترین تاوانه،به‌ڵام که‌ی له فه‌رهه‌نگی
تیرۆریستان دا ڕه‌وشت و به‌ها و مرۆڤایه‌تی و سۆز و به‌زه‌یی و هه‌ق و
ویژدان بوونی هه‌بووه و هه‌یه؟ ئه‌م تیرۆریسته تاوانبارانه، منداڵه‌کانیشیان
به ڕق و کینه و دوژمنکاری و کوشتن بڕین و زوڵم کردن و خوێنڕشتن و
تاوان و دزی و جه‌رده‌یی گۆش و په‌روه‌رده ده‌که‌ن.. بێگومان ئه‌مه
په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌ڵه و سه‌قه‌ت و زیانبه‌خشه و ڕه‌نگدانه‌وه و
کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤی لێ ده‌که‌وێته‌وه و زیانێکی زۆر به ئاینده
سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت.
گیانی ناسکی منداڵان ، بیر و هۆشی بێ گه‌ردیان ، دڵ‌پاکی و ڕاستگۆییان ،
بێ وه‌ی و به‌رائه‌تیان مه‌شوێنن.. پێویسته منداڵان به خۆشه‌ویستی و
هاوڕێتی و جیاوازی نه‌کردن و یه‌کسانی و یه‌کتری قبووڵ کردن و پێکه‌وه‌ژیان
و هاوکاری کردن و ئاشتی و ئازادی و ڕێزگرتن و دادپه‌روه‌ری و سۆز و به‌زه‌یی
و باشه و خێرخوازیی و... گۆش و په‌روه‌رده و ڕێنماییان بکه‌ن، کورد
وته‌نی: « چی بچێنن ئه‌وه ده‌دوورنه‌وه ».
تیرۆریستان تاوانی له‌وه‌ش نامرۆڤانه‌تر و به‌دڕه‌وشتر و قێزه‌وه‌نتریان
له عێراق دا ئه‌نجام دا، ئه‌گه‌ر گه‌ردێک ئابڕوو و ویژدانیان ببوایه
، تا ئه‌و ڕاده‌یه شۆڕنابوونه‌وه بۆ ناخی بێڕه‌وشتییان. ئه‌وه‌بوو چه‌ند
منداڵێکی که‌م ئه‌ندامی هۆش و له‌شیان قۆزته‌وه ، به تایبه‌تیش له
ناوچه‌ی دیاله‌دا، بۆ کاری تیرۆریستی و خۆکوژی به‌کاریان هێنان ، به‌بێ
ئه‌وه‌ی که ئه‌و منداڵه بێ تاوان و به‌سزمانه نه‌قوستانانه، به
خۆیان بزانن چیان لێ دێت یا ته‌قینه‌وه و خۆکوژی چییه، یا له مه‌به‌ست
و مه‌رامی نه‌گریس و گڵاوی تیرۆریستانی به ناوه « ده‌وڵه‌تی ێسلامی
له عێراق » دا ، بزانن چییه و چی نییه.. ئه‌مه چ تاوانێکه؟
هه‌ر له‌لایه‌ن تیرۆریستان و چه‌ند گرووپێکی مافیا و جه‌رده‌وه له
عێراق دا، چه‌ندین منداڵ و ساوایان ڕفاند و له حه‌شارگه‌کانییان دا وه‌کو
بارمته ده‌یان شاردنه‌وه، به هۆی ته‌له‌فۆن یا نامه‌وه داوای پاره‌یه‌کی
خه‌یاڵییان له خێزانه‌کانیان ده‌کرد تا ئازادیان بکه‌ن ، هه‌ندێک له‌و
منداڵه ڕفێنراوانه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خیزانه‌کانیان ئه‌و پاره
زۆره‌ی لێیانیان داواکربوو، نه‌یان بوو و بۆشیان په‌یا نه‌کرا،
تیڕۆریست و ڕفێنه‌ره‌کان چه‌ند منداڵێکیان کوشت و، تا ئه‌مڕۆش چاره‌نووسی
هه‌ندیکی تریان نه‌زانراوه.
ئه‌و تاوانانه‌ی که ناوم بردن، هه‌موویان دژی مافه‌کانی منداڵان و دژی
هه‌موو یاسا و ڕێسایه‌کی نێو ده‌وڵه‌تین و،له سۆز و له ویژدانی
مرۆڤایه‌تی به‌ده‌رن..ئه‌و جۆره کارانه پیشه‌ی بێ غیره‌ت و نامه‌ردانه
، گه‌وره‌ترین تاوانه له بێ تاوانترین مرۆڤ ده‌کرێن که
منداڵانن..تاوانێکن که هه‌رگیز لێبووردنیان نییه..پاراستن و چاودیریی
منداڵان ئه‌رکێکی پێویسته ته‌نها له ئه‌ستۆی خێزان دا نییه،به‌ڵکو
به پله‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت دایه.
بۆ دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی شیاوتر و کۆمه‌ڵێکی ته‌ندرووستر.. پێویسته
به ڕاستی و به دروستی، په‌روه‌رده و ڕێنمایی منداڵانه چاوگه‌شه‌کانمان
بکه‌ین.. ئۆباڵیان له ئه‌ستوی هه‌موو خه‌مخۆرێکی منداڵان و هه‌موو
کورد و کوردستانپه‌روه‌رێکی دڵسۆزه.
له ساڵی « ١٩٨٧» دا، که ئه‌و کاته، ئاماده‌که‌ری به‌رنامه‌ی «
جیهانی منداڵان » بووم له ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزێۆنی
که‌رکوک « محه‌مه‌د ڕه‌زا کازم » بوو، که عه‌ره‌بێکی به‌عسیی به‌غدایی
بوو، له‌گه‌ڵما دانیشت و پێی ڕاگه‌یاندم و وتی :
« پێویسته هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک له به‌رنامه‌که دا دوای" وته‌ی به‌رنامه
"که‌ت ، بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ک به‌شێک له( ێور من المعرکه ــ چه‌ند
دیمه‌نێک له جه‌نگه‌وه) پێشان بده‌یت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رهێنه‌ری
به‌رنامه‌که‌ت « لیبرۆن سیمۆن» م ئاگادارکردۆته‌وه، که پێشتر فلیمه‌کانت
بۆ ئاماده بکات » منیش به‌بێ ترس و به‌بێ سێ و دوو پێیم وت :« من
ئاماده نیم له به‌رنامه‌که‌م دا، شه‌ڕ و کوشتن و بڕین و خوێن و
سوتاندن و کاولکردن و بۆردوومان کردن و ترس و تۆقین و شتی سامناک
پێشانی منداڵانی کوردمان بده‌م.. من ئه‌مه به ڕاست نازانم ، چونکه
کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر خراپ له بیر و ده‌روونی منداڵان دا دروست ده‌کات،
بۆ بیانکه‌ین به شه‌ڕانگێز بۆ نه‌یانکه‌ین به ئاشتیخواز.. ئایا له
باتی شه‌ر تۆی خۆشه‌ویتی و ته‌بایی و ئاشتی بچێنین باشتر نییه ..؟» به‌ڕێوه‌به‌ری
ته‌له‌فێۆن به‌م وه‌ڵامه و هه‌ڵوێسته‌م، چاره‌ی دا به‌یه‌کا و یه‌کسه‌ر
وتی: « به‌رنامه‌که‌ت بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ڕاده‌گرین..» دوای سێ مانگ
خۆی ته‌له‌فۆنی بۆم کرده‌وه، که دووباره ده‌ست به ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌که‌م
بکه‌م.. منیش یه‌کسه‌ر وتم: « به مه‌رجێک..مه‌رجم بۆ دانه‌نێن ».
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|