په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٧\٢٠١٧

بەڵێ بۆ گشتپرسیی، نا بۆ ...!


حەسەن باقی     


گشتپرسیی مافی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە، لەسەر کێشەومەسەلە چارەنووس سازەکانی پەیوەست پێوەی، زۆرن ئەوانەی کە لەسەر ریفرندۆمیان نووسیوەو دەنووسن، بە بۆچوونی جیاوازەوە.


ئەوەی من دەمەوێت بڵێم گشتپرسیی لە کوردستان کە مافی تاک بەتاکی کوردە، لەهەر شوێنێک ئەم دونیایەدا بێت، وە پێموایە تاكێک نییە کە دژی گشتپرسیی بێت، وشەی نەخێر بەکاربهێنێت، لەبەر ئەوەی کەئەوە مەسەلەیەکی چارەنوس سازە بۆ هەر تاکێکی کورد.


هەموو میللەت و نەتەوەکانی دونیا ماف و کیانی خۆیان هەیە.تەنیا کورد نەبێت لەو بەشەی گۆی زەوی، جگە لە بەربەستە دەرەکیەکان و ناوچەییەکان، بەربەستی سەرەکی کێشە ناوخۆییەکانە، و پابەست بوونی لایەن و تاکەکان بە دەوڵەتە هەرێمیەکان و دەرەکیەکانەوە.


ڕاستە کوردستان کێشەی ناوخۆیی لە (نەبونی کارەباو ئاو ،ململانیە سیاسیەکان ، گەندەڵکاری تیژیە....) لە هەمووی خراپتر برسی کردن و چەواشەکاریە، کە بووەتە بەربەستێکی گەورەو،ئاڵۆزیەکی نا دروست لە کوردستاندا دژ بە گشتپرسیی. ئەمەش بووەتە بیانوویەکی دەست دژەکان لەلایەک وە لای دووەم کە دەوڵەتە ئەقلیمیەکان و بەرژەوندخوازەکانە، وەک دەبینین هەر لەسەرەتاوە دەنگی ناسازیان بەرز بووەتەوە، دژی ڕای خەلکی، هەروەک تورکیای دۆستی دوێنێ و ئێرانی پاڵپشت و لایەن و حیزبە حەلیەفەکانی دوێنێ عێراق، بەربەست و دوژمنی ئەمرۆن. لەکاتێکدا بەرەو کۆتایی داعش دەڕۆینئاڵۆزی و گروپی تر بەناوی ترو و هەمان فکرەوە لە دروستبوندایە، دوایی هێنان بەو شەڕەی موسڵ دەبێت چاوەڕوانی گۆڕانکاری خێرا و بیانووی نوێ بین بۆ شەڕو ئاڵۆزی. بۆ زاڵبون بەسەر ئەو دەنگە نازساز و دوژمنانە، پێشنیار دەکەم سەرەتا بەڕێز بەرزانی، بە چەکوشێک سەرو گوێلاکی گشتپرسیی بشکێنێ و ڕیفۆرم (چاکسازی) دەست پێبکات، بە خێرایی و سەرەتا لە پارتی دیموکرات، بێ چاوپۆشی کردن، لە هیچ کەس و لایەنێک، پیش وادەی گشتپرسیی، تا ئاشتبونەوەی گشتی هەبێت و لەنێوان خەڵک و سەرکردایەتی، متمانەی خەڵک بگەڕیننەوە، ئەو پارەو سەرچاوە ئابووریانەی کە چونەتە دەرەوە ، نادیارە تا هەنوکە ،دیاربکرێت وبە خێرایی بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. دڵی شکاوی خەڵک و برینەکانیان سارێژ بکەنەوە، بەوە کۆمەڵگای کوردستان لە پارچە بوون و دوژمنان پارێزراو دەبێت. بۆیە ، بەیەک دەنگ دەڵێین بەڵێ بۆ گشتپرسیی بۆ ئازادی تاک و سەربەخۆیی، نا بۆ گەندەڵکاران و دزو جەردەکانی کوردستان، نابۆ دروست بونی کەلێن، کوردستان وەک کەشتیەکی گەورەیە، بە دروست بونی کەلێن بۆ هاتنە ناوەوەی ئاو بۆ ناوی، کەشتیەکە نوقم دەبێت، بۆیە چارەنووسی هەموو کورد پێکەوەیە و با هەموومان لەم ئالۆزیانەی ناوچەو سەرتاسەری جیهان نوقم نەبین. دەسا با هەوڵی یەکپارچەیی و ئاشتبونەوەی گشتی لە بەرژەوەندی گشتیدا بکەین و هەموو ناکۆکیە حیزبیەکان وەلا بنرێت و هەموو بڵێن بەڵێ بۆ ژیان و ئازادی، بۆ یەکریزی و ریسوا کردنی دزو گەندەڵکارەکان، دەرکردنی بەرژەوەندخوازو ماستاوچی لەریزی حیزبەکاندا کە جگە لە زیان بۆ کۆمەڵگا هیچ سوودی تریان نییە.


لە کۆتاییدا، بەڵێ، بەڵی بۆ گشتپرسیی و ئازادی تاک لە کوردستاندا، نا سەد جارنا بۆ دزو گەندەڵکارو بەرژەوەندخوازەکان.


٦\٧\٢٠١٧ - ئەڵمانیا
ali_ahma33@yahoo.de

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک