په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٧\٢٠١٥

بەڵى بۆ هاوسەرگيریی لەگەڵ كچ و كوڕى عارەب و ئەفريقى!

 

هێمن


ئەو چەند ڕوژيكە هەنديك لە پەيجە بێ ئيشەكانى فەیسبووك بە شێوەی جۆراوجۆر، هێرش دەكەنە سەر كچێكى كوردى دانيشتووى ئەوروپا كە گوايە شووى بە كوڕيكى ئەفريقى كردوە، وينەى كچەكەيان لەگەڵ كوڕە دلخوازە ئەفريقيەكە داناوە، خەلكە سادە و نەزانەكەى سه‌ر فەیسبووكیش بە نووسينى كومێنتى ناشياو و پر بێ ئەدەبیى پيشوازیی لەو كچە كوردە دەكەن! ئەو هەموو سووكايەتییەی پێی دەکەن.. ئەو هەموو قسە بێ ريزانەى پێى دەلين، تەنیا لەبەر ئەوەى شووى بەو كوڕە ئەفريقيە كردوە!

ئەو گێل و نەفامانە سه‌ر فەیسبووك خۆيان پێ لە پياوى رەشپێست (پياوى پيست رەنگاورەنگ) باشترە... هەر لەبەر ئەو ئەقليەتەی هه‌مانه‌، ژمارەى دانيشتوانى كورد لەسەر رووى زه‌وی ٤٠ مليۆنە، وه‌لێ دەولەتى سەربەخۆمان نييە... هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ئه‌قڵه‌ كۆنه‌په‌رسته‌ی كه‌ هه‌مانه‌ ساڵى ٢٠١٥يە گەنجه‌كانمان بەكومەل لەبەر حكومى خوماڵى كوردى ڕادەكەن، وڵات بەجيدەەيلن!

نازانم كورد چى هەيە؟ تا شانازیی پێوە بكا.. تۆيەكى ڕيسوا، نە دەوڵەتت هەيە تا شانازیی پێوە بكەى، نە سەركردەيەكى باشى وەكو غاندى و ماندێلات هەيە.. نە كلتوورێكى باش، نە ميللەتێكى ڕۆشەنبير... هيچت نييە تا خۆت پى لە كوڕێكى ئەفريقى باشتر بی!

لە ئەفريقاى ٥٤ وڵات هەيە، دانيشتوانەكەى "کیشوەری ئەفريقا" لەسەر رووى زه‌وی ملياردێكە! ئەو سۆماليایه‌ی كە ئێوە گاڵتەى پێدەكەن، ژمارەى دانيشتوانيان تەنیا ١٠ مليۆن كەسە، كەچى وڵاتى خويان هەيە!

له‌ لایه‌ن منه‌وه‌، هەر كوڕە كورديك لە كوردستاندا كچێكى عارەبى مارە كرد، يان كچەكى ئەفريقى مارە كرد. من دە ستخۆشیى لێدەكەم.

بۆ كچانيش بە ‌هه‌مان شێوه‌، هەر كچە كوردێك شووى بە كوڕە عارەبێك كرد، ياخود شووى بە كوڕە ئەفريقيەك كرد، من دەستخوشیى لێدەكەم.


پرۆسەى هاوسه‌رگيرى لە ٢ نەتەوەى جياواز و ٢ ئاينى جياواز زۆر سەركەوتووتر و لايەنى ئەرێنیی پترە لەوەى بچى لە هەمان نەتەوە و ئاينى خۆت ەهاوسەرگيریی ئەنجام بدەى!

سەبارەت بە بەكارهينانى زاراوه‌ی رەشپيست هەڵەيە، جوريكە لە (راسيست) زاراوه‌ راستەكەی (مرۆڤی هەنگاوڕەنگ)ە. لە ئەوروپاى كەس ناوى رەشپيست بەكارنەێنى.

ئەوڕۆ كورد زور پێويستى بە كرانەوە و دنيابينين هەيە، تا لەو هەموو دواكەوتووییە و پاشگەردانييه‌ی كه‌ تێیكه‌وتووین رزگارمان بی... بە ‌رای من، باشترين رێگا بۆ رزگاربوون لەو كولتوورە سەقەتە و ئەو بیرە تەسكەى كە هەمانە، هاوسەرگیرییە لەگەل ميللەتانى تر.

 


heremali17@yahoo.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک