به‌ڵێن بده ..
ئه‌لماس مسته‌فا
له ئامێزی خۆتم بگری تا تاسه‌ی شه وانی بێ تۆیم له‌سه‌ر سینه‌ت بکوژێنمه‌وه ,, منیش به‌ڵێن ئه‌ده‌م به گه‌ردنتا هه‌ڵبزنێم تا ده‌گه‌مه که‌ناری لێوه‌کانت.. تا پێکی مه‌ستبوون لێت نه‌بمه‌وه .. به‌لێن بده ... تۆ هاوسه‌ر و هاوخه‌مم بی تا به عیشقت بژێمه‌وه به‌ڵێن بده که بۆ من بی .. چیتر له‌ژێر ساباتی چاوه‌ڕوانیتدا نه‌توێمه‌وه وه‌ره تو‌خوا لاولاو ئاسا لێک بئاڵێین.. با شه‌وانیش ئارام بنووم تا سه‌حه‌ریش لێت نه‌بمه‌وه وه‌ره نوتفه‌یه‌ک له نوری روحی خۆتم پێ ببه‌خشه تا هه‌میشه دوور بم له خه‌م به سووێی تۆوه نه‌تلێمه‌وه..
سوید 23- 10-2007 2،15 ی به‌یانی
|