| 
			١٢\٣\٢٠١٠ 
			    
			
			به‌ڵێننامه. 
			 
			ئارام 
			ئه‌بوبه‌کر 
			ئه‌گه‌ر هاتى ...گشت نێرگزى ئه‌م به‌هاره
 ئه‌کڕمه‌وه
 وه‌ک ته‌وقه ئه‌یده‌م له‌سه‌رت
 ئه‌گه‌ر هاتى ...
 داره‌کانى ئه‌م هه‌واره
 ئه‌بڕمه‌وه
 بێت و هه‌ڵنه‌ستن له به‌رت !.
 به‌ڵام
 چیبکه‌م که‌نایه‌یت و
 منیش چاوه‌ڕێم گشت کاتێ
 تۆش
 بوویت به ئه‌ستێره‌ى سیوه‌یل
 چه‌ند ئه‌که‌م
 ده‌ستم ناتگاتێ !!.
 
			خه‌یاڵێکى پڕ 
			له‌ڕاستى.
 تۆ ، له‌که‌نار ڕووباره‌که ،
 ورد ئه‌بویته‌وه له باڵات
 منیش ، به‌سوارى که‌شتیه‌ک...
 به‌تاسه‌وه بووم بێم بۆلات.!
 له پڕ بوو به‌هات و هاوار ،
 که‌شتى نغرۆبو ڕاسته‌وخۆ
 ئه‌وسا زانیم نه‌ک به‌ڕاستى ...
 به‌خه‌یاڵیش ناگه‌م به‌تۆ !!.
 
			شیرین بووم 
			لێت .
 که دڵخوازت بووم ،
 که هاوڕازت بووم ،
 لات بێ‌نرخ بوم پێت ئه‌وتم : شێت
 هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ى...
 له‌دڵى خۆمدا ده‌رمپه‌ڕاندى و
 گۆشه‌ى گریانم بۆ کردى به جێت .
 ئیتر له‌وساوه...
 بووم به هه‌نگوین و ،
 ده‌قه به ده‌قه شیرین ئه‌بم لێت !!.
 
			دوو دڵۆپ 
			خۆزگه.
 خۆزگه ئه‌بووم به پیتێک و
 بۆ سه‌ر لقى لێوت ئه‌فڕیم
 به‌ڵکو جارجار له ده‌مته‌وه ،
 به‌ناسکى ده‌رتئه‌بڕیم .
 یان خۆزگه ئه‌بووم به حه‌رفێک ،
 له‌و حه‌رفانه‌ى ...
 ناوه‌که‌تى پێئه‌نه‌خشێ
 خۆ هیچ نه‌بێ ...
 ئه‌گه‌ر بیکه‌یته ملوانکه ،
 له‌و مل و گه‌ردنه‌ت ئه‌خشێ !.
 
			aramabu@yahoo.com
 
 
   |