٢٨\١\٢٠١١
العهدة العمریة
به‌ڵێن و مه‌رجه
عومه‌رییه‌کان بۆ دانیشتوانی شاری قودس دوای داگیرکردنی له‌لایه‌ن
سوپای عه‌ره‌به ئیسلامه‌کانه‌وه.

عه‌باس رۆسته‌م
خه‌لیفه‌ی راشدی دووهه‌م - عومه‌ری کوری خه‌تاب - ئه‌م به‌ڵێن ومه‌رجانه‌ی
داوه به دانیشتوانی شاری ئیلیا (قودس) ،کاتێک له ساڵی
638 زاینی شاره‌که‌یان له لایه‌ن سوپای عه‌ره‌به موسڵمانه‌کانه‌وه
داگیر کرا . له‌م نامه‌یه‌دا عومه‌ری کوری خه‌تاب دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ی
دڵنیاکردۆته‌وه که که‌نیسه‌و سامان و که‌لوپه‌لیان پارێزراو ده‌بن ،
به‌و مه‌رجه‌ی جوله‌که‌کان له شاره‌که‌یان ده‌رکه‌ن .
ئه‌م نامه‌یه‌ی عومه‌ری کوری خه‌تاب به گرنگترین (دۆکیۆمێنتی) مێژوویی
ئه‌ژمێردرێت له مێژووی شاری قودس و فه‌له‌ستیندا . ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و
به‌ڵێن و مه‌رجانه‌یه .
- به ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه -
من به‌نده‌ی خوداوه‌ند ، عومه‌ر ، میری ئیمانداران ، ئه‌م به‌ڵێن و مه‌رجانه‌م
پێشکه‌ش به دانیشتوانی إیلیا ( قودس ) ئه‌که‌م به نیازی ئاسوده‌و
دڵنیاکردنیان ... له گیان و سامان و که‌لوپه‌ل و که‌نیسه‌و خاچ و نه‌خۆش
و بێتاوانه‌کانیان ....... به‌وه‌ی که نیسهکانیان نابنه جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌مان
و نا روخێنرێن و نه لهکهنیسهکانیان ونه له ده‌وروبه‌ری ئه‌و کهنیسانهو
نه له که‌لو په‌لیان که‌م ناکرێته‌وه و زۆریشیان لێناکرێت ده‌ستبه‌رداری
ئاینه‌که‌ی خۆیانبن و زیان به که‌سیان ناگهێنرێت و نیشته‌جێبونی جوله‌که‌کان
له شاره‌که‌یاندا قه‌ده‌غه‌یه .
دانیشتوانی شاری (قودس) ده‌بێت (جزیه) باج بده‌ن هه‌ر وه‌ک چۆن
دانیشتوانی مه‌دائن ئه‌یده‌ن. دانیشتوانی ئه‌م شاره ده‌بێت ڕۆمه‌کان و
دزو جه‌رده‌کان له شاره‌که‌یان وه‌ده‌رنێن، به ده‌رچوونی هه‌ر یه‌کێک
له‌وانه له شار، گیان و ماڵ وکه‌لوپه‌لیان پارێزراو ده‌بێت تا ده‌گه‌نه
شوێنی مه‌به‌ستیان ، ئه‌و که‌سه‌ش که به ته‌مایه له شار بمێنێته‌وه
، پارێزراو ده‌بێت به مه‌رجێک وه‌ک دانیشتوانی شاره‌که باج بدات . ئه‌و
که‌سانه‌ش که بیانه‌وێت شار بهجێبهێڵن و دوای ڕۆمه‌کان بکه‌ون و په‌رستگاو
خاچه‌کانیان چۆڵکه‌ن ، ئه‌وا دڵنیا ئه‌کرێن که گیان و خاچ و په‌رستگاکانیان
پارێزراو ئه‌بن تا ئه‌گه‌نه جێگه‌ی مه‌به‌ستیان ،ئه‌وه‌ش که ویستی
بمێنێته‌وه وه‌ک هه‌مو دانیشتوانه‌کانی دیکه سه‌یر ئه‌کرێت ،ئه‌وه‌ش
که ویستی نه‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌کان بروات ، که‌ی ویستی ده‌توانێت
بگه‌رێته‌وه بۆ لای که‌سوکاری،هیچ باجێکیش له که‌س وه‌رناگیرێت تا
کاتی دره‌وو هه‌ڵگرتنی به‌روبومه‌کانیان.
ئه‌وه‌ی له‌م نامه‌یه‌دا هاتوه به‌ڵێنێکی خوداییه و په‌یمانێکه له
پێغه‌مبه‌رو خه‌لیفه‌و ئیمانداره‌کانه‌وه ، به مه‌رجێک دانیشتوانی
شار به‌رده‌وامبن له پێشکه‌شکردنی ئه‌و باجانه‌ی کهپێویستهبیدهن .
له‌ساڵی 15 ی کۆچیدا نوسراوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌کراوه به شایه‌تی :
خالدی کوری وه‌لید و عبدالرحمن کوری عۆف و عومه‌ری کوری عاێ و موعاویه‌ی
کوری ئه‌بو سوفیان .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌قی به‌ڵێن و مه‌رجه‌کانی خه‌لیفه‌ی دووهه‌می
ئیسلام عومه‌ری کوری خه‌تابه بۆ دانیشتوانی شاری قودس و ته‌واوی ئه‌و
شار‌و ناوچه داگیرکراوانه‌ی له درێژه‌ی هێڕشه‌کانی سوپای ئیسلامی
کردویانه‌ته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ تا ئه‌و رۆژه‌ی خلافه‌تی عوسمانی له
جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا کۆتایی پێهات . له په‌یره‌وکردنی ئه‌م به‌ڵێن
ومه‌رجانه‌ی عومه‌ری کوری خه‌تاب ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ بێت ، سه‌رکرده‌و
ئیمامه‌کانی ئیسلام په‌نایان بردۆته‌به‌ر وته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر که فه‌رمویه‌تی
{ علیکم بسنتی و سنە الخلفاء من بعدی ، تمسکوا بها ..... و اقتدوا
باللذین بعدی .....} واتا فه‌رمویه‌تی دوای سونه‌تی خۆم و خه‌لیفه‌کانی
دوای خۆم بکه‌ون و په‌یره‌وی کرداری ئه‌وانه بکه‌ن که له پاش منه‌وه
دێن ، هه‌ر بۆیه داگیرکه‌رانی وڵاتان به ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌م به‌ڵێن
و مه‌رجانه‌ی عومه‌ریان جێبه‌جێکردوه به زیادیشه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان . له‌م رۆژانه‌شدا له‌میسری ئه‌زهه‌ردا به هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ی
که له‌م نامه‌یه‌ی عومه‌ری کوری خه‌تابدا هاتوه ، هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ
مه‌سیحیه قبتیه‌کانی میسر ئه‌که‌ن له دروستکردنی که‌نیسه‌و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
که‌نیسه کۆنه‌کانیان.
ئینجا با بێینه سه‌ر ده‌قی ئه‌و به‌ڵێن و مه‌رجانه‌ی عومه‌ر که بۆمان
ده‌رئه‌که‌وێت:
یه‌که‌م - ئه‌و هێڕش و کوشتن وکاولکاری و تاڵان‌کردنی سه‌رو ماڵه به
ناوی خۆدای به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه ئه‌نجامدراون .
دووهه‌م - وشه‌ی باج و باج وه‌رگرتن چوار جار له ده‌قه‌که‌دا هاتون .
سێهه‌م - به یه‌ک وشه‌ش له ده‌قه‌که‌دا داوای ئه‌وه نه‌کراوه له
دانیشتوانی شاری قودس که بێنه سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام، له کاتێکدا
خوداوه‌ند له قورئاندا ئه‌فه‌رموێت { ا‌لدین عند الله الڕسلام - وه -
من یتبع غیر الڕسلام دینآ فلن یقبل منه و هو فی اڵاخرە من الخاسرین -
سوره‌تی آل عمران}، واتا ئاین لای خودا ته‌نها ئیسلامه‌و ئه‌وه‌ی دوای
هه‌رچ ئاینێکی دیکه بکه‌وێت لێی وه‌رناگیرێت ، ئه‌ی باشه ئه‌مه ئه‌و
هێرش و داگیرکردنه ناخاته ژێر پرسیاره‌وه‌و ئه‌وه ناگهێیهنێت که
ئه‌م داگیرکردن و تاڵان و وێرانکاریه هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی داگیرکردن و
باج وه‌رگرتن بوبێت ؟ .
چواره‌م - له کۆتایی نوسراوه‌که‌دا هاتوه که ئه‌م نوسراوه به‌ڵێنێکه
له خوداوه‌و په‌یمانێکه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ، له کاتێکدا که جگه
له عومه‌رو خالدی کوری وه‌لیدو عبدالرحمن کوری عۆف و عومه‌ری کوری عاێ
و معاویه‌ی کوری ئه‌بو سفیان، نه خودا‌و نه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌و
تاوانانه‌ی که له ژێر په‌رده‌ی ئاینی ئیسلام وئه‌م نامهیهداکراون ،ئاگادار
نین .
پێنجه‌م - ئه‌و جوله‌کانه‌ی که چاره‌نوسیان وابو له شاری مه‌دینه له‌گه‌ڵ
عه‌ره‌به‌کاندا به یه‌که‌وه بژین ، به هاتنی ئاینی ئیسلام و له
ژێانی پێغه‌مبه‌ردا دووجار له دووهێڕشیی نابه‌رابه‌ردا قاتوقڕو تاڵان
و ده‌ربه‌ده‌رکران له شاره‌که‌یان، ئه‌وانه‌ش که له‌و قاتوقڕی و ده‌ربه‌ده‌ریه
رزگاریانبو له کاتی وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵاته‌وه له لایه‌ن عومه‌ری
کوری خه‌تاب خه‌لیفه‌ی دووهه‌می ئیسلامه‌وه له شاره‌که‌و له‌ته‌واوی
حجاز شاربه‌ده‌رکران ، وا له‌م نوسینهشیدا ئه‌وه‌ی کردوه به‌مه‌رج که
ده‌بێت شاری قودسیش بهجێبهێڵن دوای کوشتوبڕو قه‌لاچۆکردن و تاڵانی‌و بهدیلگتنی
پیاو ژن و منداڵیان و روخاندنی کهنیشتهو په‌رستگاکانیان ، چونکه
چاوی به‌رایی نه‌هاتوه ته‌نها لهوشارهشدا بیانبینێت! .
با لێره‌دا بێینه سه‌ر په‌یره‌وکردنی ئه‌م به‌ڵێن و مه‌رجانه‌ی خه‌لیفه
عومه‌ری کوری خه‌تاب له بواری جێبهجێکردنداو له‌سه‌ر زه‌مینی ڕاستیدا
، وه‌ک له نامه‌ی دانشتوانی ئه‌و ناوچه داگیرکراوانه‌دا ده‌رئه‌که‌وێت
.
له { مسند الامام احمد } و په‌راوێزه‌که‌ی عبدالله‌ی کوریدا هاتوه که
- باوکی شرحبیلی حمێی پێی وتم که ڕبو الیمامی باوکی و ڕبو المغیرە
وتویانه : گوایه ڕسماعیلی کوری عیاش وتویه‌تی چه‌ند که‌سێک له
ئاگادارانو زانایان وتویانه دانیشتوانی - الجزیرة - هوشاره مه‌سیحی
( النصاری ) نشینه‌کان نامه‌یه‌کیان ناردوه بۆ خه‌لیفه عومه‌ری کوری
خه‌تاب به هۆی عبدالرحمن کوری غنم و نوسیویانه { کاتێک هاتیته وڵاته‌که‌مان
و داوای ئارامی و دڵنیایمان لێکردیت بۆ خۆمان و که‌سوکارمان
ئه‌مانه‌مان کرده مه‌رج به‌سه‌ر خۆمانه‌وه که... هیچ کهنیسهێیهکی
نوێ دروست نه‌که‌ین و ئه‌و که‌نیسانه‌ش که روخێنراون دروستیان نه‌که‌ینه‌وه
به‌وانه‌شه‌وه که موسڵمانه‌کان پێویستیانه ، رێگهگریش نه‌بین له‌وه‌ی
موسڵمانان له که‌نیسه‌کانماندا به شه‌وو به رۆژ نیشته‌جێببن و ده‌رگای
که‌نیسه‌کانمان واڵاوکراوهبێت بۆ رێبوار‌و هاتوچۆکه‌ران ، جێگه‌ی جاسوس
و ناحه‌زان نه‌که‌ینه‌وه له ناو ماڵ و که‌نیسه‌کانماندا ، دڵپیس نه‌بین
به‌رامبه‌ر ئاینی ئیسلام و موسڵمانان، زه‌نگی که‌نیسه‌کانمان له‌ناو کهنیسهکانهوه
به هێمنی و بێده‌نگی لێبده‌ین ، خاچهکانمان به‌ده‌ره‌وه نه‌بن و
شارراوه بن ، له کاتی نوێژ‌و خویندنه‌وه‌دا ده‌نگمان به‌رز نه‌که‌ینه‌وه
به‌تایبه‌تی کاتێک موسڵمانان له که‌نیسه‌کاندا بن ، ده‌نگمان لهسهرمردوهکانمان
به‌رز نه‌که‌ینه‌وه ، خاچ و کتێبه‌کانمان له بازاری موسڵماناندا ده‌ر
نه‌خه‌ین ، که‌س له خزمانمان قه‌ده‌غه نه‌که‌ین له‌وه‌ی ببێته
موسڵمان ، له‌سه‌ر پۆشینی به‌رگه تایبه‌تیه‌کانی خۆمان به‌رده‌وام بین
، کلاوو شه‌ده‌و سه‌رپێچ له شیوه‌ی کڵاوو شه‌ده‌ی موسڵمانان له‌سه‌ر
نه‌که‌ین ، نابێت ئه‌و جووت نه‌عله‌ی ئه‌وان له پێ بکه‌ین ، ناشبێت
پێشی سه‌رمان به‌هه‌ردوولادا دابهێنین ، نابێت له‌گه‌ڵ موسڵماناندا
سواربین و لاساییان بکه‌ینه‌وه له قسه‌کردندا ، نابێت نازناوی ئه‌وان
هه‌ڵگرین ، ده‌بێت تووکی پێش سه‌رمان بتاشین و ده‌بێت بی زین و بێ
کۆپان سواری گوێدرێژ‌و ئیسترو ئه‌سپه‌کانمان بین ، نابێت چهکو شیر به‌ده‌ست
بین ، ده‌بێت رێز له موسڵمانان بگرین و رێپیشاندهریان بین ، کاتێکیش
پێویستیکرد جێگه‌ی خۆمانیان بۆ چۆڵکه‌ین ئه‌گه‌ر ویستیان ، نابێت
منداڵانمان فێری قورئان خوێندنه‌وه بکه‌ین ،هیچ بازرگانیه‌ک نه‌که‌ین
به‌بێ به‌رده‌ستیکردنی موسڵمانێک ، میوانداری موسڵمانانی رێره‌و بکه‌ین
بۆ ماوه‌ی 3 رۆژو له خواردنی خۆمانیان پێشکه‌ش بکه‌ین . هه‌موو ئه‌مانه‌مان
بۆ مسۆگهرکردیت به خۆمان و ماڵ ومنداڵ و ههژارهکانمانهوهو که‌ی
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌وه جوڵاینه‌وه بۆت هه‌یه وه‌ک که‌سانێکی
سه‌رکێش و دوژمن کردارمان له‌گه‌ڵدا بکه‌یت .
عبدالله‌ی کوری غنم،ئه‌م مه‌رجانه‌ی به نامهێیهک وه‌ک خۆی نارد بۆ
ڕمیر المۆمنین خه‌لیفه عمری کوری خه‌تاب خودای لێیرازی بێت ، ئه‌ویش
له وه‌ڵامدا ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌کان پیشاندا و
داوای‌کرد دوو مه‌رجی دیکه‌ی بخاته سه‌ر ، یه‌کێکیان مه‌رجی ئه‌وه‌ی
نابێت که‌سیان له‌و ( سبایا ) که‌نیزه‌کانه بکڕن که ده‌ستکه‌وتی شه‌ری
ئیسلامهکانن و ههرکهسێکیشیان لهموسڵمانێک بدات ، هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه
هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه . له سهرچاوهێیهکی دیکه‌دا هاتوه گوایه مه‌رجێکی
تری هه‌بوه ئه‌ویش که ده‌بێت هه‌مو که‌سێک له‌و مه‌سیحیانه‌ی (نصاری
) که رێی ده‌که‌وێته بازار ،توورهکهێیهک به ملێا هه‌ڵواسێت بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر موسڵمانێک ویستی ، که‌لوپه‌لی خۆی تێبخات بۆی به‌رێته
ماڵه‌وه . باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه بوبێت کردار‌و هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌م عه‌ره‌به
موسڵمانانه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی که ئینجیله‌که‌یان کتێبێکی
خوداییه‌و دایکی عیسای پێغه‌مبه‌ریشیان له رۆحی خوداوه ئاوسبوبێت (وه‌ک
له خودی قورئانی موسڵماناندا هاتوه) ، ده‌بێت چۆن کردارێک و چۆن په‌تپه‌تییه‌کیان
به باپیرانمان کردبێت له کوردسان ، که نه ئاڤێستاکه‌ی کتێبیان
ئاسمانیه‌و نه زه‌رده‌شتی ڕابه‌ری ئاینیان په‌یامبه‌ری خودابوه ( وه‌ک
خودی ئه‌و عه‌ره‌به موسڵمانانه ده‌ڵێن ) و که له هه‌مانکاتدا به
وته‌ی خودی خه‌لیفه عومه‌ر کوری خه‌تاب ، گوایا له ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه
بیستویه‌تی که فه‌رمویه‌تی [کورده‌کان نه‌وه‌ی جنۆکه‌ن خوداوه‌ند به‌رگی
له‌به‌ر داماڵیون ] ،وه‌ک [اهل السنە والجماعە ] بڕوایان پێیه‌تی ، که
زانایانی ئایینی و مه‌لاو موسڵمانانی کوردستانیش له هه‌وادارانی ئه‌و
ئه‌هل ئه‌لسونه و جه‌ماعه‌ته‌ن له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێغه‌مبه‌رو خه‌لێفه‌ی
دووهه‌م عومه‌ری کوری خه‌تاب پێیان ئه‌ڵێن باو‌و باپیرانتان له نه‌وه‌ی
جنۆکه‌ن !!! .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ش هه‌مووی له کتێبی ( احکام اهل الملل ) ی ئیمام
ئهحمهدوپهراوێزهکانی عبدالله‌ی کوری إمام ڕحمد و نوسینه‌کانی به‌یهه‌قی
له سونه‌نه‌که‌یدا ( السنن الکبری 9/202 ) وله کتێبی ( ڕحکام ڕهل
الژمە ) هی ئیمام ئیبن القیم و سوفیان الپوری و محاچرات الڕدباء -
الراغب الاصفهانی -ێ 160 و گه‌لێک سه‌رچاوه‌ی دیکه ئاماژه‌یان بۆ
کراوه. .
27\1\2011
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|