په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

الاتحاد العام اللاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR


 

با لە ساڵ رۆژی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەراندا ڕیزی یەکگرتوانەی خۆمان بەهێز بکەین !

 


دوو ساڵ لەمەوپێش هەر لەم ڕۆژەداو لەبەرواری 20 / 11 / 2005 حکومەتی بەریتانیا یەکەمین جار 15 پەنابەری کوردی ، نەک هەر بە زۆرو دوور لە هەر خواست و ئارەزوویەکی خۆیان ، بەڵکو بە وێنەی ئەسیری جەنگ و دەستەبەسەرانی مەیدانەکانی جەنگەوە بە تەیارەی جەنگی و بەدەست بەستراوەو بە سوکایەتی پێکردن و ئازاردان و بە شێوەیەکی زۆر درندانەو نا ئینسانی دپیۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کردەوە.
بەڵام بەداخەوە ئەمە تەنیاو دواین جار نەبوو کە حکومەتی بەریتانیا پەنابەران بەو ڕەوشت و ڕێگایە کە دوورە لە هەر پرانسیپ و بنەمایەکی ئینسانی و شارستانیەوە پەنابەران دیپۆرتی کوردستان دەکاتەوە، بەڵکو تا ئێستا سێ وەجبەی بەم شێوەیە دیپۆرتی کوردستان کردۆتەوە ، چەندین جاری تریش هەوڵیداو دەیان پەنابەری تری بە هەمان شێوەو لە هەمان ڕێگەوە دیپۆرتی کوردستانی عیراق بکاتەوەو ئەگەر راوەستانەوەو هەڵوێستگرتنی فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی وپشتگیری کردنی دەیان حزب وڕیکخراوی پەنابەری وئینسان دۆست و نەقابەی کریکاری نەبووایە بێ شک ئەمڕۆ نەک هەر ئاماری سەدان و هەزار پەنابەری دیپۆرتکراوە لەبەردەستماندا دەبوو ، بەڵکو هەقیقەت ئەوەیە کە بەلەبەرچاوگرتنی هەڵویستی زۆرێک لە ووڵاتانی تری ئەوروپا و ئامادەباش بوونیان بۆ دیپۆرتکردنەوەی هەزاران پەنابەری کوردزمان بۆ کوردستانی عیراق دەبووە ڕەوشتێکی بەرچاو گشتگیری هەموو ئەو ووڵاتانەی کە دەمێک ساڵە لە فرسەتێکی گونجاو دەگەڕێن بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ووڵات و ناوەچەیەک کە خۆیان بەرپرسی یەکەمی نا ئەمن بوون و وێران کاری و شەڕوکوشتارێکن کە تێدا دەیان و سەدان هەزار ئینسان ناچار بە ڕووکردنە هەندەران بوون !
بەڵێ حکومەتی بەریتانیا بە وینەی ئەسیری جەنگ و لە رێگەی فرۆکەی جەنگی یەوە ژمارەیەک لە پەنابەرانی بەکەلەبچەکراوی دیپۆرتی کوردستانی عیراق کردەوەو بریاری وابوو کەدواین پەنابەریکی کورد کە تا ئەو کاتە لەمافی پەنابەری بەهرمەند نەببوو دیپۆرت بکاتەوە و لەکوردستانیشەوە بەداخەوە حکومەتی هەرێم پێشوازی لە وەرگرتنەوەیان کرد .
هەروەک خۆتان ئاگادارن کە فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی وەک تەنیا رێکخراو لایەنیکی بەرپرس بە لێبروانەترین شێوە دژ بەم هەڵویستەی حکومەتی بەریتانیا راوەستایەوە پەردەی لە ڕووی ئەو سیاسەتە دژی ئینسانیەدا هەڵماڵی و کەمپینێکی کاراو نیونەتەوەی فراوانی بەرپاکردە کە خۆشحالانە نەک هەر بووە هۆی دەست راگرتنی حکومەتی بەریتانیا لەبەرامبەر بە دیپۆرت کردنەوەی سەدان و هەزاران پەنابەری کوردزماندا ، بەڵکو هۆشیارکردنەوەیەکی گرنگ و جدیش بوو بۆ هەموو ئەو ووڵاتانەی تری ئەوروپی کە دەیان وویست هەمان سیناریۆ دوبارە بکەنەوەو سەرئەنجام ئەگەرچی هێشتا حکومەتی بەریتانیا بە رەسمی پاشەکشەی نەکردوە لەو سیاسەتەی خۆی بەڵام لەمپەرێکی گەورە کاریگەر لەبەردەم سیاسەتەکانی حکومەتی بەریتانیادا کە دەست بردن بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆیان کارێکی ئاسان و بێ دەردی سەرنابێت و ئەمرۆ دەیان حزب وڕیکخراوی پەنابەری وئینسان دۆست و نەقابەی کریکاری لەمەیدانان دژ بە سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ کوردستانی عیراق !
هەربۆیە جێگەی خۆیەتی لەساڵ رۆژی ئەم کارەساتەدا هەموو پەنابەران بۆ رزگاربوونی یەکجاریەکیان لەمەترسی دیپرۆتکردنەوە لە گرتن و دست بەرسەرگردن و هەرەشەو سوکایەتی پێ کردن و بێ بەشکردنیان لە مافە سەرەتایەکانی خۆیان لەدەوری فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراق کۆبنەوە تابەڕیزی یەکگرتووانەمان بتوانین پاشەکشە بە سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بهێنین لە دڵەڕاوکەی گرتن و دیپۆرتکردنەوە ڕزگارمان بێت و لە مافی پەنابەری و نیشتەجی بوونمان بەهرمەند بین .
سەرکەوتن لەگرەوی یەگرتنی ڕیزەکانماندایەو فیدراسیون تەنیا ڕێکخراوی خەباتکارانەی ئێوەیە پێوەی پەیوەستبن وبەهیزی بکەن و تێدا شانازی بەئەندامن بوونتانەوە بکەن لە ڕێکخراوێکدا کە ئەمڕۆ سەنگەری داکۆکیکردنە لە چارەنووسی سەدان هەزار ئینسانە کە بەهۆی نا ئەمنی وشەروکوشتارو بێبەش بوونیان لەماف وئازادیە فەردی ومەدەنیەکانیانەوە ناچار بەڕووکردنە هەندەران بوون .


فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
20/ 11 / 2007


IFIR:PO.BOX1575،ILFOD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،
ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com