١٣\٩\٢٠١٠
به‌ڵگه.

به‌ندی عه‌لی
به ئه‌سپایی ده‌ستم
هێنا
به‌سه‌ر قژی ئاوریشمیا
په‌نجه‌کانم
بوون به په‌پووله و هه‌ڵفڕین
به چرپه ، نهێنی ناویم
بۆ مانگ درکاند
مانگ بوو به پاسه‌وانێکی مت
له‌به‌رده‌م حه‌زره‌تی حوسناو
عه‌جه‌ب یاران
بن ده‌وه‌نی لێوی منیش
شکۆفه‌ی گرت
له‌ژێر په‌رده‌ی چاویلکه‌وه
چاوم شه‌به‌نگێکی دزی
له پڕشنگی ئه‌ستێره‌کانی چاوی ئه‌و
عه‌جه‌ب یاران
ئه‌شکه‌وتی بێ چرای ناخم
بوو به کۆشکی کریستاڵی و
پڕ بوو له په‌لکه‌زێڕیه‌ی ڕاز
و موراد
که سروه‌ی هه‌ناسه‌که‌شی
خۆیدا له رووم
ئه‌وجا زانیم
له‌م گۆڕستانی عیشقه‌دا
هێشتا روح له‌به‌رێکی زیندووم.
2010
ماڵپه‌ڕی به‌ندی عه‌لی
|