١٤\١٠\٢٠١٣
بەڵگە فەرمییەکان
هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە
بۆ هاوکاریی
دەزگایەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران.
فیدراسیۆن بهڵگهیهکی دیکەی نووسراوی بەڕیوبەری سنوورداشکردنەوەی
بەریتانیا سەبارەت بە رازیبوونی بەریوەبەرایەتی پاسپۆرتی نیشتیمانی و
دانیشتوان -هەولێری حکومەتی هەرێم دەخاتە روو، سەبارەت بە ناردنی
زانیاریی و رازیبوون بۆ ناردنەوەی پەنابەریک بۆ هەرێمی کوردستان.
لەو بەڵگەیەدا کە دیڤید کیتن بەرێوبەری سنوورداشکردنەوە و بۆ کاری
ستراتیجی و گەرانەوە بۆ ولات وەک شایەتحاڵیک بە نووسراو دەیخاتە بەردەم
دادگا بەریتانیا بە مەبەستی رازیکردنی دادگا بۆ بەزۆر ناردنەوەی
هاوڵاتیەکی شاری سلێمانی هاتووە:
"لە بەرواری ٨-٩-٢٠١٣ بەریوەبەرایەتی پاسپۆرت و نیشتمانی و دانیشتوان -
هەولیر دانی ناوە بەوەدا کە ...خەڵکی هەرێمی کوردستانە و گەڕانەوەی
ڕێگە پێدراوە".
لە لایەکی دیکەوە بە پێی ئەو زانیارییانەی بە بەردەوامی لە رێگای
پارێزەری پەنابەرەکانەوە و لە پەنابەران خۆیانەوە راستەوخۆ ئاراستەی
فیدراسیۆن کراوە، حکومەتی بەریتانیا پیش ناردنەوەی هەر پەنابەرێک
فۆرمێکی زانیاریی بە ڕێگای ئەلەکترونیی (ئیمایل) ئاڕاستەی دەزگاکانی
حکومەتی هەریم دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو پەنابەرە هاوڵاتی هەڕیمی
کوردستانە و پاشان وەرگرتنی رەزامەندیی لە حکومەتی هەریم بۆ وەرگرتنەوە
ی ئەو پەنابەرە لە فرۆکەخانەی هەولێر.
لە لایەکی دیکەوە بەختیار مەجیدی پەنابەر لەیەکێک لە گرتووخانەکانی
بەریتانیا و داوای هاوکاری لە فیدراسیۆنکرد گوتی"ماوەی ١٠ سالە لە
ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبەم خاوەنی منداڵیکی ٤ ساڵانم، بریارە
بەیانی کاتژمیر ٥ی ئیوارە بە کاتی لەندەن دیپۆرتی عەمان وپاشان
فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێرم بکەنەوە".
لەپەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگانە گوتیتی:
ئەو بەڵگانە ئەو دەخاتە روو کە ئەوەی تا ئیستا ووتەبیژی حکومەتی هەریمی
کوردستان لە میدیاکاندا رایدەگەیەنن کە ریکەوتنیان نیە لەسەر مەسەلەی
پەنابەران، دورە لە راستیەوەو ئەوەمان نیشان ئەدات کە باکیان بە ژیان و
ئایندەی هاوڵاتیانی خۆیان نییە و بەو شیوەیە ریکەوتننامە لەسەر حسابی
هاوڵاتیانی خۆیان واژۆ دەکەن، ژیان لە هاوسەر و منداڵاناین دەشێوێنن و
ئاسانکاریی بۆ ناردنەوەیان دەکەن و لە ئاست داواکاری
دیپۆرتکراوەکانیشدا نابرپرسانە مامەڵە دەکەن و بێدەنگی هەڵدەبژێرن".
دەشتی ئەوەشی گوت"کاتی ئەوە هاتوە کەسوکاری پەنابەران و دیپۆرتکراوەکان
ودەزگاکانی ڕاگەیاندن لپیچینەوە لەودەسەلاتە بکەن سەبارەت بەو
هەلسوکەوتە بە مەسەلەی پەنابەرانەوە".
سەبارەت بە کاردانەوەی فیدراسیۆن دەشتی جەمال گوتی"ئیمە هەوڵ ئەدەین
سکاڵا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران
پیشکەشبکەین جونکە ئەو رێکەوتننامانە دژ بە بریاری کۆنفیدراسیۆنی جنیفە
بۆ مافەکانی پەنابەران. مەسەلەی پەنابەران مەسەلەیەکی مرۆیی و
هەقخوازانەیە مافی هیج ولاتیک نییە کەسێک کە داوای مافی پەنابەری کردوە
ولەدەست دەسەلاتیک هەڵهاتوە، نایاساییە ریکەوتن بکرێت...".
دەشتی ئەوەشی گوت "رێگا نادەین بە ئاسانیی حکومەتی هەرێم یاری بکەن بە
جەستەو ئیرادەی ئازادانەی پەنابەران، رێگا نادەین ژیان و داهاتووی ژنان
و منداڵانی پەنابەر بکەن بە کارتی سیاسی لە پیناو بەرژەوەندیی خۆیان
ساتوسەودا و بازرگانیی بکەن بە ژیانی پەنابەرانەوە".
تێبینیی:
بەڵگەکە لەو لینکەدا ببینە:
www.emrro.com/pdf/devidkiting.pdf
١٢\١٠\٢٠١٣
-
بەریتانیا -
لەندەن
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|