١٤\٧\٢٠١١
بەڵگەنامەیەک
بۆتان دەدوێ..
ئەو راوێژکارانەى کەس گوێى لە دەنگیان نابێ.

بەرهەم عەبدوڵا
زۆرن ئەو راوێژکارانەى کە کەس راوێژیان پێ ناکا و تەنانەت لەنێو ماڵ و
منداڵى خۆشیان بە شایەنى ئەوە نازاندرێن کە پرس و رایان پێبکرێ.
کەچى لەنێو وەزارەت و دام و دەزگا ئیفلیج بووەکانى حکومەتى
هەرێمى کوردستان ئەو بەناو راوێژکار و شارەزایە بێ بڕوانامە و
نەخوێندەوارانە کە بە درێژایى تەمەنیان
ناتوانن ههڵسوکهوتی پیشەکەى خۆیان بکەن
مانگانە مووچهى زیاتر لە پازده فەرمانبەرى تازە دامەزراوەى دەرچووى
زانکۆ وەردەگرن و ئەوە جگە لە هەموو ئەو
ئیمتیازاتانەى کە بە هیچ شێوەیەک بە
شایەنیان نازاندرێ.
وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار لەهەردوو کابینەى پێنجەم و شەشەم نغرۆى
ئەو جۆرە راوێژکار و شارەزایانە بووە کە بە پێى ئەو بەڵگانەى کە لامانە
زۆرینەى هەرە زۆریان جگە لەوەى کە راوێژیان پێناکرێ و شارەزاییان لە
هیچ بوارێکدا نییه بەڵکو وەکو هەر فەرمانبەرێکى حکومەت دەوامى ئاسایى
ناکەن.
(گوهار شەمدین) ئافرەتێکە لە نموونەى ئەو گەندەڵى و ناعەدالەتى و
بەهەدەردانى سامانى میللەتەکەمان. کە بە پلەى راوێژکارى وەزیر بۆ
کاروبارى شوێنەوار لەسەر میلاکى بەرێوبەرایەتى گشتى و دەستەى گشتى
گەشتوگوزارى سەربە وەزارەتى شارەوانى لە
ماوەى چەندین ساڵى رابردوودا مانگانەى مووچهى چوار ملیۆن و پێنج سەد
هەزار دینارى وەرگرتووە لە کاتێک گوهارى
گەشتوگوزار دانیشتووى وڵاتى کەنەدایە و لە
ماوەى خزمەتى شهش ساڵەى راوێژکاریدا تەنانەت بۆ شهش رۆژیش لە کارەکەى
هەر نەبینراوە، کەچى جیا لەوەى مووچهکەى بۆ دەنێرنە کەنەدا جگە لەوە
ئوتومبێلێکى دوا مۆدێلى گالۆپەریشیان بۆ
کریووە و ماوەى چەندین ساڵە لە گەراجى وەزارەت بۆیان راگرتووە و کەسیش
بۆى نییه بەلایدا بروا. ئەمە سەڕەراى ئەو شوقەیەى کە بە شوقەکانى
زەکەریا ناسراوە لە هەولێر مانگانە بە بڕى زیاتر لە 2500 دۆلار بۆى
بەکرێ گیراوە لە کاتێک گوهارخان ساڵى جارێک بۆ ماوەى کەمتر لە هەفتەیەک
لە کوردستان دەمینێتەوە. ئاخر لە کوێى دونیا بەو دڵڕەقیی
و بێ ویژدانییه ئیدارەى وڵاتێک کراوە کە
لەو قۆناغەى ئێستاى کارى بنیاتنانى پایە سەرەکیەکانى بە دەوڵەت بوون و
بەرەوپێشچوون پێویستییهکی حەتمى کارکردنى
ئەو بەناو بەرپرسانەیە. کەچى نەوەک درکى پێ
ناکەن و کارى بۆ ناکەن، بەڵکو بوونەتە مایەى رووخانى پەیژە هەرە
سەرەتاییەکانى وڵاتێکى پڕ لە چاوەروانیی
بۆ یەکسانیی کۆمەلایەتى و چاکسازیی
ئیداریی.
لە ئێوە دەپرسم کێ هەیە لە هەموو ئەو ناعەدالەتییانە
لێپرسینەوە بکا؟
کێ هەیە جوامێرانە ئەو دەرفەتە بە هەل بزانێ و
مرۆییانه قۆڵى ئەمەکدارى لێ هەڵماڵێ و وەکو بەرپرسێک بێتە
مەیدان و زنجیرى زمانى پاکى و نمەک حەلالى خۆى بکاتەوە و بلێ ئەرێ
تاکەى دەتانەوێ ئەو میللەتە ئازار بدەن و قوڵایە ناعەدالەتییهکان
بگەیننە سەر ئیستقان.
کێ هەیە لەبەرامبەر هەناسەى ساردیی هەزاران
گەنج و لاوى ئەو وڵاتە خێرلەخۆ نەدیووە تاسەیەک بکا و دەنگى مرۆڤدۆستیی
لێوە هەڵبێ و بە هەموو دز و گەندەڵ و نابهرپرسهکان بلێ بۆ دەتانەوێ
ئەزموونەکەمان لەبار ببهن و رۆژێک دابێ
گەنجە دەست لەسەر سینگەکانى زانست و هۆشیاریی بە پێشمەرگەى دڵسۆز و
کورد و نهوهی ئەمەکدارى ئەم کوردستانە لە جیاتى پاراستنى وڵات و
بەرەو پێشبردنى لە رقى ئێوەى دز و مشەخۆر و نابهرپرس
بۆ دەبێ ترسى ئەوەمان لێیان هەبێ بێنە سەر سەرمان و تێنووى خوێنى هەرچى
بەرپرسى ئەو وڵاتە بن. چونکە ئێوە
ماندووبوون و هەق و خوێنى هەموو خەڵکى کوردستانتان لە باخەڵتان کردووە
و چاوتان کوێر و گوێتان کەڕە بۆ درک پێکردنى راستى و چۆنییهتى
گوزرەانى ژیان.
ماڵیشتان وێرانە بۆ ئیدارەکردنى وڵات... بەڵام دڵنیام هیچمان دەنگى
راستى و مرۆڤپهروهریی و ئەمەکداریی لە
زمانى هیچ بەرپرسێکى نابهرپرسی ئەم کوردستانە نابیستین بۆیە زۆر بە
داخەوە دەبی چاوەڕوانى تراژیدیایەکى جەرگبڕ
بین لەو وڵاتە خێر لە خۆنەدیتووەى دەستى هەردوو حیزبى فەرمانڕەوا.
barhamxoshnaw@yahoo.com
|