«Bella ciao» *
Kay, 06. Januar 1997 و. هه‌ژێن ژیانێکی ڕه‌نگین ئه‌وه‌ی که ده‌بێ هه‌مان بێ بێ به‌هره‌کێشی و سه‌رمایه و سه‌روه‌ری ژیانێکی ڕه‌نگین ئه‌وه‌ی که ده‌بێ هه‌مان بێ ئه‌وه‌ی هه‌نووکه له گشت لاوه بۆ ده‌جه‌نگین
ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان ئیتر به‌و جۆره‌ی که هه‌یه، ناتوانێ بمێنێ، ئه‌مه ڕوونه که‌مه ده‌وڵه‌مه‌ندێ هه‌رده‌م ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن هه‌ژارانیش، ملیۆنێ جار، هه‌ژارتر!
هه‌ر بۆیه ژنانیش وه‌ك پیاوان پێکه‌وه ده‌جه‌نگن؛ دوژمنی هاوبه‌شمان سه‌رمایه‌دارییه له پێناو که‌ڵه‌که‌کردنی پاشه‌که‌وتی ده‌وڵه‌مه‌ندان مرۆڤه‌کان له گشت لایێ ده‌کاته بێکار
هه‌ر بۆیه ژنانیش وه‌ك پیاوان پێکه‌وه ده‌جه‌نگن؛ دوژمنی هاوبه‌شمان باوکسالارییه ئه‌وه‌ی که بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پیاوان ده‌یه‌وێت ژنان له گشت لایێ بێنێته خوار
بۆیه ئه‌وڕۆکه دیسانه‌وه پێکه‌وه ده‌ڕۆین بۆ خۆپیشاندان؛ کار، که به مافێکی مرۆڤ ده‌ژمێردرێ ئێمه ملیۆنان هه‌مووان به‌بێ کار ئه‌وه ژیان نییه ئه‌وه ڕه‌وا نییه!
ژیانێکی ڕه‌نگین ئه‌وه‌ی که ده‌بێ هه‌مان بێ سه‌راپا بێ به‌هره‌کێشی و سه‌رمایه و سه‌روه‌ری ژیانێکی ڕه‌نگین ئه‌وه‌ی که ده‌بێ هه‌مان بێ ئه‌وه‌ی که له گشت لایێ بۆی ده‌جه‌نگین.
* پێشتر له ژماره یه‌کی گۆڤاری« ژیله‌مۆ» دا به ئاڵمانی بڵاو کراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای سروودی“Bella ciao” دانراوه.
سێپته‌مبه‌ری 1997
|