به‌لقیس
خاڵه‌به‌کر
به‌لقیس، به‌یبونێ بووی،تا،به‌ربه‌یان..!! له‌گه‌ڵ وه‌نه‌وزو،به‌ره‌و کز بوونی چاوی ئه‌ستێران.. له‌لام ده‌بووی به‌میوان و،یه‌کمان ئه‌دوان....! وشه‌کانمان..، وه‌ک دوو په‌پوله‌ی حه‌سره‌ت کێش،لێویان گیر ده‌کرد له‌لێوان...!! گۆڕینه‌وه‌ی ڕازونیاز، بۆ چێ‌کردنی لانه‌و،عه‌رشی جێ ژوان..! بۆ سازدانی که‌ژاوه‌و خه‌نه‌به‌ندان ببوون به‌وێردی سه‌ر زمان هیوایه‌ک بوو،هیوای ده‌ڕژان..، بۆ ئاوێته بوونی ڕۆح و هه‌ناسه‌کانمان..! * به‌لقیس....!!! ئاڵوگۆڕی نه‌رمه قاقاو پێکه‌نین، هێمای تازه‌گه‌ری بوون بۆ ژین..، چاوانیشمان فه‌زایه‌کی ساماڵی شین شین..، تنۆک،تنۆک....! لێی ده‌باری عیشق و ئه‌ڤین..، * به‌لقیسێ بووی..!! ژیرانه بۆنم ئه‌کردی....!! سه‌لارانه بۆنت ئه‌کردم...!! سه‌نگینانه ئه‌مدوانیت..... لاسارانه ئه‌تدوانم لێ مخابن، گرمه‌ی هه‌وری لیوه‌کانت..، له‌سه‌رخۆتر.. له‌یه‌کتری نه‌ترازان، هه‌رچی به‌یبونی،باغی ناخ و،دڵ و ده‌روونه،هه‌ڵیپڕوکان...!!! *
|