٧\٥\٢٠١١
به مه‌به‌ستی ده‌رکردنی
یه‌کێتی و تاله‌بانی له ریکخراوی سۆشیال ئه‌نته‌رناشنال،
خۆپیشاندانێکی
ناره‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌و ریکخراوه له له‌نده‌ن
به‌رێوه‌چوو!
به‌مه‌به‌ستی ده‌رکردنی یه‌کێتی نیشتیمانی و تاله‌بانی لە ئه‌ندامێتی
ریکخراوی جیهانی سۆسیال ئه‌نته‌رناسیونال، دوێنێ 6 /4/2011 کاتژمێر 2
بۆ 4 دوانیوه‌رۆ، له‌لایه‌ن چه‌تری ئازادیەوە، خۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی
له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌و ریکخراوه له شاری له‌نده‌ن ئه‌نجام
درا و ده‌یان که‌س لە رەوەندی کوردی تێیدا بەشداربوون.
دوای به‌خیرهاتنی ئاماده‌بوان ووته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ئامانجی
خۆپیشاندانه‌که به زمانی ئینگلیزی پێشکه‌ش کرا. به‌دوای ئه‌مه‌دا سه‌ره‌رای
به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین لافیته‌و تراکت و پۆستەری قوربانیانی
خۆپیشاندانەکانی کوردستان لەلایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه، چه‌ندین شیعار به‌زمانی
ئینگلیزی و کوردی له چه‌شنی "سۆسیالیست ئینتەرناشنال پشتیوانی له یه‌کێتی
و تاله‌بانی مەکەن، تاله‌بانی و یه‌کێتی له ئه‌ندامه‌تی ریکخراوی
سۆسیال ئه‌نته‌رناشنال دەرکەن، ئازادی ئازادی ، ..." هه‌روه‌ها چه‌ندین
که‌سایەتی سیاسیش وتەیان پێشکەش کرد‌و ئاماژەیان بە سه‌رکوتگه‌ری یه‌کێتی
و پارتی دژ به خه‌لکی ئازادیخوازی کوردستان‌و میلیتاریزەکردنی شارەکان
کرد.
پاشان نامه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی و چه‌ند به‌ڵگه‌و دیکۆمێنت سه‌باره‌ت به
سه‌رکوت و کوشتار و پێشێلکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌به‌رامبه‌ر
خه‌لکی راپهریودا له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی چه‌تری ئازادییه‌وه درایه
به‌رپرسانی ریکخراوی ئه‌نته‌رناسیوناڵ. له نامه‌که‌دا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
باس له پێشێلکاریه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی و تاله‌بانی دژ به خه‌لکی
کوردستان کراوه له‌هه‌مان کاتدا به‌ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه داوا له‌و
ریکخراوه کراوه که ئه‌ندامه‌تی یه‌کێتی و تاڵه‌بانی له ریکخراوهکهیاندا
رابگرن و ده‌ریان بکه‌ن، چونکه ئه‌وان له‌دژی خۆپیشانده‌ران ده‌یان
تاوان و پێشێلکاریان ئه‌نجامداوه.
شایانی باسه له‌برگه‌ی کۆتایی خۆپیشاندانه‌که‌دا بۆ یادکردنه‌وه‌و
ریزگرتن له ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و ده‌ربرینی
ناره‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان‌دا هه‌روه‌ها ده‌ربرینی هاوخه‌می
و هاوپشتی له‌گه‌ل که‌سوکاری سه‌رده‌شتدا، له لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه
ئه‌و یاده ریز لێ‌گیراو سه‌ره‌تا بۆ ریزگرتن له گیانی سه‌رده‌شت یه‌ک
خوله‌ک بێده‌نگی راگه‌یه‌نرا. دواتر قسه‌وباسێک به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌شکرا
و هه‌روه‌ها چه‌ندین وێنه‌ی سه‌رده‌شتیش به‌رزکرابوونه‌وه. به‌م شێوه‌یه
خۆپیشاندانه دوای نزیکه‌ی دوو کاتژمێر کۆتایی پێهات.
چه‌تری ئازادی - له‌نده‌ن
6\4\2011
chatre_azady@hotmail.com
|