بێمتمانه‌یی و
نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
له‌به‌رامبه‌ر
لیسته‌که‌ی نه‌وشێروان مسته‌فادا.

کاوه حه‌سه‌ن
سه‌ره‌تا پێویستهئهوهبڵێین که‌زۆری لیسته‌کان و بوونی ده‌نگی جیاواز
ئه‌و سه‌ره‌تا پرشنگدارهیهکهدهبێتهههوێنی گۆڕان له‌ئاینده‌ی
ژیانی سیاسی خه‌ڵکی کوردستاندا. بهخۆشحاڵییهوهئهوانهی که‌تاکو
دوێنی پێیان وابوو خه‌ڵکانی ناڕازی گێره‌شێوێن و ناحاڵیین سه‌باره‌ت به‌هه‌ستیار
بوونی بارودۆخی کوردستان و ههمیشهڕهخنهلهدهستهڵات ده‌گرن، ئه‌مڕۆ
بانگێشهیئۆپۆسزیۆن بوون ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت نیۆنهرایهتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن. به‌خۆشحاڵییه‌وه، ئه‌و ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌تییانه‌ی
که‌زۆر جار به‌زیندانی و سه‌رکوتکردن وهڵامدهدرانهوه، ئه‌مڕۆ
بوونهتهڕهخنهو گازنده‌ی ئه‌و کهسانهیکهبهشێکیان به‌شداربوون
له‌و هێڕشکردنانهبۆ متکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک. ئه‌م
ئاڵوگۆره له‌هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌م جۆرهکهسانهدا ئه‌گه‌رچی زۆر درنگ
ڕوویاندا،مایه‌ی دڵخۆشی و ده‌ستخۆشی لێکردنه. هاوکاتیش ئه‌م ئاڵوگۆڕهپێویسته
ببێته‌هۆکارێک بۆ له‌دایکبوونی ئۆپۆسزیۆنی چالاک و کارا. له‌گشتدا سه‌رهه‌ڵدانی
ئه‌م جۆرهناڕهزاییهتییانه باشتروایههاندهرێک بێت بۆ بنیاتنانی فه‌رهه‌نگێکی
دهیمۆکراسی سه‌راپاگیر که‌تیایدا به‌شێوازێکی ئازاد و سه‌رده‌مییانه
خه‌ڵکی به‌گشت ڕهنگهجیاوازهکانیانهوهڕهخنهو هه‌ڵوێسته‌کانی
خۆیان به‌یان بکه‌ن. بۆ هه‌مووان ئاشکرایه‌که ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌کانی
نه‌وشێروان مستهفالهدهستهڵاتدارانی کوردستان له‌دوا عاقیبهتدا
لیستێکی هه‌ڵبژاردنی لێ درووست بوو، وا بڕیاریشهلهڕێگهی سه‌رۆکایه‌تیکردنی
ئه‌و لیسته‌شه‌وه که‌ناوی"گۆڕان"ه نه‌وشێروان مسته‌فا بچێتهململانێکانی
ههڵبژاردنهوهلهههرێمی کوردستاندا.له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌لیستی
ناوبراو ده‌که‌م که‌تاکو ئێستا نهیتوانییوهبهشێوهیهکی شه‌فاف و
ڕۆشن نیازه‌کانی خۆی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕۆشنتر بکاته‌وه، وه‌ئه‌م
ئاڵۆزییهبوهتهمایهی درووستبوونی نیگه‌رانی و بیمتمانهیکی زۆر
له‌لایه‌ن به‌شێک له‌خه‌ڵکی کوردستان سه‌باره‌ت به لیستی ناوبراو.
گرفتی یه‌که‌م لهبێمتمانهی به‌لیستی ناوبراو دهگهڕێتهوهبۆ
چوونه‌ده‌ره‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌کانی نه‌وشێروان مسته‌فا له یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستاندا. ئه‌م بهشهلهمێژووی سیاسی که‌سایه‌تی ناوبراو
زۆر جار له‌بابه‌ته‌کاندا باسکراوه و ڕهنگهووردکردنهوهی زۆر
نه‌خوازێت ته‌نیا چه‌ند تێبینییه‌کی کورت نه‌بێت. بۆ نمونه،
سه‌رباری ڕاستی ودرووستبوونی قسه‌و باس و ڕهخنهتووندهکانی
نه‌وشێروان مسته‌فا له‌یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ده‌سته‌ڵاتی کوردی
که‌خۆی به‌شێکی دانه‌بڕاو بوو لێی له‌ڕابردوودا، که‌م نین ئه‌وانه‌ی
که‌پێیان وایهنهوشێروان مسته‌فا له‌دوا ساته‌کاندا هه‌ر
دهگهڕێتهوهنێو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان. هۆی
سه‌رچاوه‌گرتنی ئه‌م بێمتمانهییهبهنهوشێروان مسته‌فا
دهگڕێتهوهبۆ ئه‌وه‌ی کهبێجگهلههندێ ده‌ربڕینی گشتی، تاکو ئێستا
ئه‌و به‌شێویه‌کی شه‌فاف باسی چۆنێتی به‌بنبه‌ست گه‌یشتنه‌که‌ی و
بێئومێدبوونهکهی له‌ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو یه‌کێتی
نه‌کردووه. ئه‌م جۆرهبێتمانهییه دیارده‌یه‌کی زیندووهلهگۆڕهپانی
سیاسی کوردستاندا، چونکهخهڵکی کوردستان شایه‌تحاڵی گه‌لێک ئاڵوگۆڕن
له‌هه‌ڵوێستی کهسایهتییهسیاسیهکاندا کههێندهشاراوه و ئاڵۆز
هه‌ڵده‌سوڕێن بۆی ههیهشتهکان لهشهوڕۆژێکدا ئاڵوگۆڕ بکه‌ن
به‌هه‌ڵوێسته‌کانی نه‌وشێروان مسته‌فاشه‌وه. نمونه‌یه‌کی تر
ئه‌وه‌یه‌که ته‌نانه‌ت ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، هه‌ست ده‌کرێت هه‌ر
باسێک کهنهوشێروان مسته‌فا ده‌یکات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ
ناو یه‌کێتی هێشتا ئهوهلهقسهکانیدا به‌دی ناکرێت که‌بۆ ئه‌و
بڕیارێکی بڕاوه‌بێت. ڕاستهنهوشێروان مسته‌فا زیاتر له‌نیوه‌ی
ته‌مه‌نی له‌ناو یه‌کێتیدا به‌سه‌ربرد و ماندووبوونێکی زۆری چه‌شت
له‌پێناو سه‌رخستنی ئامانجه‌کانی یه‌کێتیدا، به‌لام ئاشکرایهکاتێک
که‌سێک به‌و باوڕهدهگات کهمانهوهلهڕیزهکانی ڕێکخراوێکی سیاسی‌دا
بێسووده، ئیتر به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ک قسه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ بێکه‌ڵکبوونی
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ده‌کات و هیچ ناڕۆشنییه‌ک له‌سه‌ر بڕیاری
به‌جێهێشتنی ڕیزه‌کانی ئه‌و حزبهناهێڵێتهوه. به‌ڵام هه‌روه‌ک
لهدهزگاکانهوهڕاگهیاندرا له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا کۆنگره‌ی
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌به‌سترێت و وه‌یه‌کێک له‌ئامانجه‌کانی
کۆنگرهگێڕانهوهی ئه‌و کادرانهیه که‌ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌کانیان
بوون له‌ناو یه‌کێتیدا، وه‌زۆربه‌ی بۆچوونه‌کانیش ئه‌وه‌ده‌ڵێن
که‌ئه‌گه‌ر نه‌وشێروان مسته‌فا ببێت به‌سکرتێر ئه‌وه دهگهڕێتهوهبۆ
نێو یه‌کێتی و درێژهبهکاری سیاسی ده‌دات. بۆیه‌بۆ خه‌ڵکی تاکو ئێستا
ڕۆشن نییهکهکێشهی نه‌وشێروان مسته‌فا پۆستی سکرتێریه، یاخوود
ناڕازی بوونی ئهوهلهبهرنامهی سیاسی حزبه‌که‌ی پێشووی.
خه‌ڵکی بێمتمانهیهبهنهوشێروان مسته‌فا و لیسته‌که‌ی له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌کرێت ئه‌و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌جینداکانی ئێستاش چاوی
لهوهیهکهبهشێکی به‌رچاو له‌کادره‌کانی سه‌رکردایه‌تی ناو
یهکێتیدوای بکه‌ون. من پێم وانییهچاوهڕوانی له‌هاوڕێی سیاسی بۆ
وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی درووست و ڕاپه‌ڕاندی باوهڕهسیاسییهکان کارێکی
هه‌ڵه‌بێت لهسیاسهتکردندا. به‌ڵام وه‌ک بڵێی ئه‌و نه‌یه‌وێت ئه‌و
ڕاستییهبسهلمێنێت کهکهڵهکهبوون و چاندنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
که‌یه‌کێک لهڕهخنهههرهتوندهکانی ناوبراو خۆیه‌تی له‌کوردستاندا
به‌ته‌نیا هۆکاره‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بوو که‌یه‌که به‌یه‌که‌و
خشت له‌سه‌ر خشت ههڵیچنیبێت، بۆیه پێویسته ئه‌وه به‌بیری
که‌سایه‌تی ناوبراو بهێنینهوهکه زۆرینه‌ی ئه‌و کادرانه‌ی
کهڕیزهکانی یه‌کێتیان به‌جێهێشتووه و ناوهناوهموجامهلهی
باسهسیاسییهکانی ئه‌و ده‌که‌ن به‌شێکن لهههلومهرجهنهخوازراوه
و هیچیان له‌به‌شی شێر که‌متریان به‌ر ناکه‌وێت له‌بوونی دیارده‌ی
گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندا. بڕوا ناکه‌م نه‌وشێروان مسته‌فا بتوانێت
نکۆڵی له‌م ڕاستییهبکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کردیشی ئهوهدهتوانین
پرسیارێکی خۆی وه‌بیر بهێنینه‌وه و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و کادرانه‌ی
بکه‌ینه‌وه که‌له‌ده‌وری ئه‌و کۆبوونهتهو بۆ ئه‌و سه‌روه‌ت و
سامانه‌ی که‌هه‌یانه. نه‌وشێروان مسته‌فا له‌یه‌کێک
لهچاوپێکهوتنهکانیدا ده‌ڵێت " له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا هیچ
جۆرهسیستهمێکی بانکی نییهتابتوانین داهات و سه‌رمایه‌ی به‌شێک
له‌سه‌رکرده‌کان بزانین." ئه‌و درێژه‌به‌قسه‌کانی ده‌دات و ده‌ڵێت ،
به‌ڵام ئه‌توانین به‌پرسیارێک له‌چه‌شنی " من آین لک هژا" ڕووبه‌ڕوویان
ببینه‌وه لێیان بپرسین ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی کهههتهلهکوێت
بوو. بۆیه بێجگه‌له‌وه‌ی له‌چه‌ند شوێنێکدا نه‌وشێروان مسته‌فا
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ڵێت "که‌سانی ده‌ستپاک و پۆسپۆریان له‌گه‌ڵه"،
تاکو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت خه‌ڵکی کوردستان نازانن ئه‌و کادرهچالاک و
دهستپاکانهکێن که‌ده‌یانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن
له‌ڕێگه‌ی لیستی ناوبراوه‌وه. ئایا زۆرێک له‌کادره‌کانی لیستی ناوبراو
له‌ڕیزه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانهوهنههاتنهدهر؟
یاخوود ئه‌گه‌ر وا نییه، نه‌وشێروان مسته‌فا چۆن خه‌ڵکی کوردستان
دڵنیا دهکاتهوهلهوهی کادرانی لیسته‌که‌ی ئه‌ویش تووشی هه‌مان
ده‌ردی کادره‌کانی حزبه‌که‌ی پێشووی نه‌بوون که‌به‌ڕێزیان جێگری سکرتێر
و که‌سی دووهمیبوو. ئه‌و تاکو ئێستا پێمان ناڵێت ئاخۆ ئه‌و
سیحرهچییهکههاوڕێکانی ئه‌وی دوور ڕاگرتووه له‌نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی،
که‌له‌کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستان شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌ن که‌ئه‌وه‌ی
ته‌نانه‌ت ئه‌ندامێکی ئاسای هه‌ریه‌کێک له‌دوو
حزبهدهستهڵاتدارهکهی کوردستان بووبێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان
سوودمه‌ندبووه له ده‌وڵه‌ت.
هۆکارێکی تری ئه‌م بێمتمانه‌ییه ئهوهیهکهلهبری ئه‌وه‌ی کاریزما
بوونی نه‌وشێروان مسته‌فا بخرێتهخزمهت سیاسه‌تێکی ڕۆشن و
درووستهوهکهلهبهرژهوهندی خه‌ڵکی کوردستاندا بێت، زۆربه‌ی
ئه‌وانه‌ی کهسهپۆرتی هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌و ده‌که‌ن، زیاتر به‌ده‌وری
کاریزما بوون و مێژووی ڕابردووی نه‌وشێروان مستهفاوهکۆبوونهتهوه.
به‌واتایه‌کی تر هه‌ست به‌بوونی باڵانسێک ناکریت له‌نێوان کاریزما و
به‌رنامه‌ی سیاسی‌دا. هه‌ست ناکرێت ئه‌م هه‌وڵه‌ی لیستی گۆڕان
ههوڵێکهلهبهری کۆبوونهوهلهکهسایهتی پیرۆز، به‌رنامه‌و
ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ناسێنێت. ئاشکرایه بۆ هه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌ک کهبییهوێت متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌ست بهێنێت،
پێویستهههڵوێستی ڕۆشنی سیاسی هه‌بێت له‌سه‌ر مهسهلهجۆراوجۆرهکان
، پێویستهئهو ئامانجانهڕابگهیهنێت که‌ئه‌و له‌پێناویاندا
تێده‌کۆشێت. هه‌روه‌ک لهسهرهتاوهووتم ئه‌و باسانه‌ی نه‌وشێروان
مستهفاو لیستی گۆڕان ووروژاندوویانهباسی زۆر گرنگ و پێویستن بۆ
کۆمه‌ڵگای کوردستان و ڕهوشهسیاسییهکهی. بۆ نمونه، بنیاتنانی
هه‌رسێ کوچکهسهرهکییهکه" ده‌سته‌ڵاتێکی کارای یاسادانان،
ئیداره‌یه‌کی چالاکی جیبهجێکهر و سیسته‌مێکی قه‌زائی سه‌ربه‌خۆ"،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م لیستهبڕیارهلهم پیناواندهدا تێبکۆشێت،
ئهوهووردکردنهوهو ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌و بهبهرنامهداڕشتن
بۆیان ئه‌و تایبهتمهندییهکهناوبراو و لیسته‌که‌ی له‌وانی تر جیا
ده‌کاته‌وه. ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسهتانهبۆیهگرنگهچونکهئهو
کات بۆ خه‌ڵکی ده‌رده‌که‌وێت لیستی گۆڕان ده‌یه‌وێت چی بکات. باسکردن و
دیاری کردنی به‌رنامه‌ی سیاسی گرنگتره له‌پاڵ کاریزمادا چونکهئهوکات
بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا ده‌بیت ئه‌و کادر و کهسهپرۆفیشناڵانهههڵگڕی چی
بیر‌و باوهڕێکن کهدهبنهچاوساغی ئه‌و پرۆسهیهلهڕیفۆرمی سیاسی
له‌کوردستاندا.
بێمتمانه‌ییه‌کی تری خه‌ڵک له‌به‌رامبه‌ر درووست بوونی لیستی گۆڕاندا
بریتییه‌له‌وه‌ی که‌ئایا نه‌وشێروان مستهفاو لیسته‌کی له‌گه‌ڵ چی
جۆرههێزو لایه‌نێکدا هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستن. دیارهدرووستبوونی هێزێک
که‌توانای نوێنه‌رایه‌تی کردنی خه‌ڵکی هه‌بێت و بتوانێت
بچێتهململانێهوهلهگهڵ پارتی و یه‌کێتیدا بۆ دابینکردنی
خزمه‌تگوزاری باشتر و ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕهوشهنهخوازراوه
چه‌وته‌ی کوردستان خه‌ونی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه. به‌ڵام
هاوکاتیش خه‌ڵکی ئهوهشیزۆر بهلاوهگرنگهکهههندێ تایبه‌تمه‌ندی
ههیهکهپێویستهئهو هێزهجیا بکاتهوهلهوانهی پێشووی خۆی. بۆ
نمونه به‌رفراوانکردنه‌وه‌ی سنووری ئازادییه‌کان له‌گشت بواره‌کاندا،
چاندنی گیانی ته‌بای و پێکه‌وه ژیان و قبووڵکردنی جیاوازی و که‌م
کردنه‌وه‌ی نایه‌کسانییه‌کان لانی که‌می ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و
مهرجانهنبۆ هه‌ر هێزێکی سیاسی که بییه‌وێت سه‌پۆرتی زۆرینه‌ی خه‌ڵک
به‌ده‌ست بهێنێت. به‌لام دیسانه‌وه ئهمهبووهتهمایهی نیگه‌رانی
خه‌ڵک چونکه تاکو ئێستا بێجگهلهدهنگۆی ئه‌وه‌ی که
گوایهلیستهکهی نه‌وشێروان مسته‌فا هه‌ندێ هه‌وڵ و ته‌قه‌لای
کردووه‌بۆ قسه‌و باس له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌ندا که‌ئه‌ویش هێشتا ناڕۆشنه
ئه‌و ههوڵانهلهگهڵ کێدا دراوه، نازانێرێت لیستی ناوبراو له‌گه‌ڵ
چی لایه‌نێکدا ڕێکده‌که‌وێت.
به‌کوردی و به‌کورتی نیگه‌رانی خه‌ڵک
به‌شێویه‌کی سه‌ره‌کی له‌م بهشهئهوهیه که ئایه نه‌وشێروان
مسته‌فا و لیسته‌که‌ی په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر نفوز و ده‌نگی ئیسلامیه‌کان
له‌کوردستاندا که‌له‌م ڕۆژانه‌دا باسی گه‌رمی میدیاکانه. خه‌ڵکی
نیگه‌رانن له‌وه‌ی که‌لیستی ناوبرا بۆ زیاترکردنی کورسیه‌کانی
بچێتههاوپهیمانیی له‌و بابه‌ته‌وه چونکه تاڵاوی ئه‌وه‌یان
چێشتووهکاتێک کهئیسلامییهکان به‌هێزبن چی به‌رنامه‌یه‌کی تاریکیان
پێیهبۆ خه‌ڵک له‌کوردستاندا. خه‌ڵکی هێشتا ئه‌و
بیرهوهریهتاڵانهیان بیر نهچووهتهوهکهچۆن مزگه‌وت و
گهرهکهههژار نشینه‌کان ببوون بهحوجرهو جیگای له‌خشته‌بردنی
لاوان، خه‌ڵکی ئه‌وه‌ی بیر نهچووهتهوهکه چۆنژنان نه‌یانده‌توانی
بهئازادای لهشوێنهگشتییهکاندا ده‌رکه‌ون و به‌ئاره‌زووی خۆیان و
ئازادانهجل و پۆشاک له‌به‌ر بکه‌ن، بۆیهههروهک ووتمان سه‌رباری
درووستی زۆرێک لهڕخنهکانی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ده‌سته‌ڵاتی پارتی و
یه‌کێتی، که‌چی خۆشبهختانهئهمڕۆ کۆمه‌ڵگا ئه‌و
دیاردهدواکهوتوانهی تاکو ڕاده‌یه‌کی باش به‌جێهێشتووه‌و نایه‌وێت
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شانس بدرێت به‌و هێزانهکهبانگێشهو کار بۆ
دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆرهههلومهرجهبکهن که‌له‌ساڵانی
نه‌وه‌ته‌کاندا هه‌مومان بینیمان. ئه‌و ههلومهرجهئارام و
ئازادییهسنووردارهی که فه‌راهه‌م بووهلهکوردستاندا خێرپێکردنی
پارتی و یه‌کێتی نییهبهخهلکی کوردستانیان کردبێت ، به‌ڵکو
ئهوهلهئاکامی خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵک فه‌راهه‌م بووه. به‌ڵام
بهدووبار چانسدانهوهبههێزهئیسلامییهکان و به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی
له‌گه‌ڵیاندا ڕهنگهزۆرشت ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت و پاشهکشهبهو
چهمکانهبکریت کهگوزارش لهمۆدرێن بوون و شارستانی بوونی خه‌ڵکی
کوردستان ده‌که‌ن.
له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا خه‌ڵکانێکی جۆراو
جۆر و سه‌ر به بیروباوه‌ڕی جیا جیا ده‌نگی خۆیان خسته‌پاڵ ڕه‌خنه و
بانگێشه‌کانی نه‌وشێروان مسته‌فا. دیاره لیستی ناوبراو مافی خۆیه‌تی
دڵخۆش ببێت به‌ئه‌م جۆرهپاڵپشتی و پێشوازیکردنهکهلێی کراوه. به‌ڵام
نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵک زیاتر بوونهسهبارهت به‌م مهسهلهیهچونکه
له‌نێو ئه‌و ده‌نگانه‌شدا بینیمان خه‌ڵکانێکی تێدایهکهبهئاشکراو
له‌زۆربه‌ی میدیاکانهوهبانگێشهی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ژیانی سه‌رده‌می
ئه‌شکه‌وت و تاریکترین سیسته‌م ده‌که‌ن. که‌سانێک که‌به‌بێ هیچ
دوودڵییه‌ک بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌خۆ تهقاندنهوهباشترین
ڕێگه‌چاره‌یه بۆ به‌رگری کردن. خه‌ڵکانێک به‌ئاشکرا ده‌ڵێن پیاو کوژ
بوونه‌و خوێن ساردانهباس له‌کوشتنی به‌شه‌ر ده‌که‌ن له‌میدیاکانه‌وه.
ڕاسته لیستی ناوبراو ناتوانێت به
به‌خه‌ڵکی بڵێت ئێوهپاڵپشتی لهئێمهمهکهن، به‌ڵام گرنگهلیستی
ناوبرا له‌ڕێگه‌ی داڕشتنی سیاسه‌ته‌کانییه‌وه، که‌هێشتا زۆر ناڕۆشنن،
هێڵێک بکێشێت له‌نێوان خۆی و ئه‌و هێز و که‌ساندا ئه‌گه‌ر به‌نیازه خۆی
لێیان جودا بکاته‌وه. دیارهئهمهبهو مانایهنییهکهتۆ بێیت هه‌ر
له‌ئێستاوه شهر ڕاگه‌یه‌نیت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌ندا، به‌ڵام زۆر
گرنگهخهڵکی له‌وه‌دڵنیا بکهیتهوهکه بۆ گرتنی هێز لیستی ناوبراو
ئامادهنییهیاری به‌و دهستکهوتانهبکات که‌خه‌ڵکی کوردستان قوربانی
زۆریان دا له‌پێناویدا، ئامادهنییهبهشێوهی ڕابردووی
حزبهدهستهڵاتدارهکان باوه‌شێنی کۆنه‌په‌رستی و چاو پۆشی
له‌خه‌ڵکانی تاوانبار بکات به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌رکردنی پاڵپشتی زیاتر.
له‌کۆتایدا خه‌ڵکی کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نین بچنه‌پاڵ
هێزێک، یاخوود ده‌نگی خۆیان بده‌ن به لیستێک کهڕۆشن نییه چۆن
ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵک ناخاتهمهترسییهوهبۆ زیادکردنی کورسییه‌کانی
له په‌رله‌ماندا. خه‌ڵکی حه‌قی خۆیانه نیگه‌ران و بێمتمانهبن
چونکهسهرهتای ته‌قه‌لاو مهیلهسیاسییهکانی ئه‌و لیستهلهگهڵ
ئه‌و هێزانه‌دا نییهکهباس له‌که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و دابینکردنی
ئازادیه‌کی سنوور فراوان و به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران و چه‌ندین
داخوازی تری گرنگ ده‌که‌ن، به‌ڵکو پێشبینیه‌کان سه‌باره‌ت
به‌هه‌وڵه‌کانی لیستی ناوبرا ڕوو و هێز و کهسانێکهکه
لهڕابردوودابهشێک بوون له‌گرفت و ئه‌و تاوانانه‌ی که له‌دژی خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌نجامدراوه.
ڤانکۆڤه‌ر کۆتای نیسانی
2009
|