په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٥\٢٠١٦

بە موزیک و گۆرانی کوردی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر کۆتایی پێهات.

 

مەنسوور جیهانی


بە پێشکەشکردنی چەندین پارچە موزیک و گۆرانی کوردی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ٣٤مین فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر لە شاری تاران کۆتایی پێھات.

سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر بە سەرۆکایەتی سینەماکاریی ناوداریی ئێرانی "ڕەزا میرکەریمی" و بە ئامادەبوونی دکتۆر "حوجەتوڵڵا ئەیووبی" سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران و جێگریی وەزیری فەرھەنگ و ھونەریی ئێران، ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشە جیاوازەکانی فیستیڤاڵ، نوێنەریی باڵیۆزخانەی وڵاتانی جۆراوجۆر، میوانانی بیانی بەشداربووی فیستیڤاڵ، سینەماکارانی ئێرانی و بیانی و نوێنەریی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم فیستیڤاڵە لە تەلاری وەحدەتی شاری تاران بەڕێوەچوو و بە پێشکەش کردنی چەندین پارچە موزیک و گۆرانی کوردی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، لەوانە: "چەند بە عیشوە و چەند بە نازی"، "مەستانی مەیخانە"، "چاو جوان بۆ خۆم" و "بۆی دێنم بۆی دێنم" لە لایەن گرووپی موزیکی کچانی "کاڵیوە" بە دەنگی گۆرانیبێژیی کورد "جەمشید عەزیزخانی" و بە سەرپەرستی ژەنیاری دەف خاتوو "سارا ئەحمەدی" ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی سینەمای ئێران کۆتایی پێھات.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشە جۆراوجۆرەکانی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر دەنگەکانی خۆیان بەم شێوەیە ڕاگەیاند و خەڵاتی تەندیسی بەسەر ھونەرمەندانی سەرکەوتوو دابەشکرا، لەوانە:

بەشی پێشبڕکێی "سینەمای سەعادەت":


خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمینی باشترین کورتە فیلم و بڕی پارەی ١٠٠ میلیۆن ریالی بە کورتە فیلم "بینین" لە دەرھێنانی "سوھەیل ئەمیر شەریفی" لە وڵاتی ئێران بەخشرا.

خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمینی باشترین ئەکتەری ئافرەت و بڕی پارەی ١٠٠ میلیۆن ریالی بە خاتوو "پانتێئا پەناھی‌ھا" بۆ ڕۆڵ بینین لە فیلمی سینەمایی "نەفەس" لە دەرھێنانی خاتوو "نەرگیس ئابیار" لە وڵاتی ئێران بەخشرا.

خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمینی باشترین ئەکتەری پیاو و بڕی پارەی ١٠٠ میلیۆن ریالی بە "سیگۆر سیگۆرجانسۆن" و "تێئۆدۆر جۆلیۆسێن" بۆ ڕۆڵ بینین لە فیلمی سینەمایی "قۆچەکان" لە دەرھێنانی "گڕیمۆڕ ھلکۆنارسۆن" لە وڵاتانی ئیسلەندا، نۆڕوێژ، دانماڕک و پۆڵەندا بەخشرا.

خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمینی باشترین سیناریۆ و بڕی پارەی ١٠٠ میلیۆن ریالی بە سیناریۆی فیلمی سینەمایی "ئەماما: کاتێک کە دار دەکەێت" لە نووسینی "ئەسیر ئاڵتۆنا ئیزا" لە وڵاتی ئیسپانیا بەخشرا.

خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمینی باشترین دەرھێنان و بڕی پارەی ١٠٠ میلیۆن ریالی بە "ئەمین ئاڵپێڕ" بۆ دەرھێنانی فیلمی سینەمایی "شێتانە" لە وڵاتی تورکیا بەخشرا.

خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمینی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بۆ دەستکەوتی ھونەریی بە فیلمی سینەمایی "ئەروەند" لە دەرھێنانی "پووریا ئازەربایجانی" و بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەریی ناوداریی کورد "سەعید ئاقاخانی" لە وڵاتی ئێران بەخشرا.

خەڵاتی تەندیسی سیمورغی زێڕینی باشترین فیلم و بڕی پارەی ٣٠٠ میلیۆن ریالی بە فیلمی سینەمایی "قۆچەکان" لە دەرھێنانی "گڕیمۆڕ ھلکۆنارسۆن" لە وڵاتانی ئیسلەندا، نۆڕوێژ، دانماڕک و پۆڵەندا بەخشرا.

بەشی خەڵاتی "محەمەد ئەمین":


دیپڵۆمای فەخریی بە فیلمی دیکۆمێنتاریی "زەماوەند لەگەڵ ئەوین لە کابۆل" لە دەرھێنانی "ئەمین پەلەنگی" بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئوستوڕاڵیا و ئەفغانیستان بەخشرا.

بەشی "جیلوەگاە شەرق" واتە "سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی":


خەڵاتی لەوحەی فەخریی بە فیلمی دیکۆمێنتاریی "١٥٧A" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "بێھرووز نوورانی پوور" سەبارەت بە ڕووداوەکانی کۆبانێ و شنگال لە وڵاتی ئێران بەخشرا.

خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمین و لەوحەی فەخریی و بڕی پارەی ١٠٠ میلیۆن ریالی بە فیلمی سینەمایی "مادام کۆراژ" لە دەرھێنانی "مرزاق عەلواش" بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئەلجەزائیر و فەڕەنسا بەخشرا.

خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمینی باشترین فیلمی ئاسیایی و لەوحەی فەخریی و بڕی پارەی ١٠٠ میلیۆن ریالی بە فیلمی سینەمایی "داری گوێز" لە دەرھێنانی "یەرڵان نوورمۆخامبتۆف" لە وڵاتی قەزاقستان بەخشرا.

بەشی "نێوان مەزھەبەکان":


دیپڵۆمای فەخریی بە فیلمی دیکۆمێنتاریی "زەماوەند لەگەڵ ئەوین لە کابۆل" لە دەرھێنانی "ئەمین پەلەنگی" بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئوستوڕاڵیا و ئەفغانیستان و دیپڵۆمای فەخریی بە کورتە فیلمی "ھەستی" لە دەرھێنانی "کەماڵ پڕناک" لە وڵاتی ئێران بەخشرا.

خەڵاتی سەرەکی و لەوحەی فەخریی بە فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە دەرھێنانی "مێھدی قوربانپوور" سەبارەت بە کارەساتی دەڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی سەدام لە وڵاتی ئێران بەخشرا.

بەشی "ھونەر و ئەزموون":


خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمینی باشترین کورتە فیلمی بە کورتە فیلمی "جەستە" لە دەرھێنانی "کاتارزینا گوندک" بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی بەلژیکا و پۆڵەندا بەخشرا.

سوپاسی ئەندامانی لێژنەی دادوەران لە فیلمی سینەمایی "نەفەس"، خەڵاتی تەندیسی سیمورغی سیمینی باشترین فیلمی بڵیند بە فیلمی سینەمایی "بەرە بەیان" لە دەرھێنانی "لایلا پاکالنینا" بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی لیتوانیا، ئستۆنیا و پۆڵەندا بەخشرا.
 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی سی و چوارەمین ''فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر''

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک