١\١\٢٠١٠
به‌ناچاریی جه‌ژنی سه‌ری ساڵتان پیرۆز !
ئه‌و مێژووه‌ی که‌تا ئێستا زۆربه‌ی دانیشتوانی سه‌ر رووی زه‌وی
له‌سه‌ری ده‌ڕۆن مێژووێکهلهئهنجامی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی
دینی
چه‌وسێنه‌ر و پیاوسالاریی مهسیحییهوهسهریههڵداوه-
که‌تا ئێستاکه‌شی له‌گه‌ڵدابێ وه‌ک هه‌ر دینێک ده‌یه‌وێ
رێگهلهپێشکهوتنی مرۆڤ بۆ ژیانێکی باشتر بگرێ - ، جگه‌له‌وه‌ی به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک رێکه‌وتێکی گرنگ و ناوکۆیی نییه‌بۆ سه‌رجه‌می مرۆڤه‌کان و
رووداوێکی پێشکه‌وتووانه‌ی مرۆڤایه‌تیی
تێیدا
رووی
نه‌داوه.. هیچ گۆڕان و دیارده‌یه‌کی نوێی جوگرافیی و که‌شوهه‌واش
له‌وکاته‌دا رووی نه‌داوه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تای وه‌رزێکی نوێش نییه‌بۆ
نموونه- دوور له‌هزری ره‌گه‌زپه‌رستیی -
رۆژێکی
وه‌ک رۆژی یه‌که‌می نه‌ورۆزیش
نییه
که‌سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار و یه‌کسانبوونی کاتی شه‌و و رۆژ و که‌شێکی
خۆش و دڵگیر و کۆتایی هاتنهبهسهرماوسۆڵهو
رۆژی
نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ و ژیانه‌وه‌ی گژوگیا و
دارودره‌خت و
ته‌نانه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ی گوڕوتین و جووڵه‌ی گیاندارانه
به‌مرۆڤیشه‌وه.
که‌واته‌ئه‌و مێژووه‌و کردنی ئه‌و رۆژهبهسهرهتای
ساڵ به‌ره‌نجامی ئایدیۆلۆژیایه‌کی دینیی خۆسهپێنهرهو ماوه‌یه‌کی
زۆریشهلهژێر پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌و ووڵاتهباڵادهستانهپتر و پتر وه‌ک
رۆژ و مێژووێکی
جیهانی سهپاوهکهزۆربهی دانیشتوانیان وه‌ک دابونه‌ریت سه‌ر به‌دینی
مه‌سیحیین،
بۆیهئێمهئهو رۆژهبهسهری ساڵی نوێ و مێژووه‌که‌ش به‌مێژووی
ناوکۆیی سه‌رجه‌می مرۆڤه‌کان به‌تایبه‌تییش
هی چینهههژار و میللهتهچهوساوهکان نازانین‌و له‌هیچ
رووێکیشهوهگوزارشت له‌ویست و ئامانجهمرۆییهکان ناکا.
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا مرۆڤه‌کان نهیانتوانیووهبڵێن:
(نه‌خێر
بۆ ئه‌و رۆژ و مێژووه)
و هه‌روا نهیانتوانیووهبڕیار له‌سه‌ر رۆژێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بده‌ن
که‌رۆژ و مێژووێکی
بایه‌خدار و ناوکۆیی بێ بۆ هه‌مووان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کیدیش له‌رووی
جوگرافیا و کهشوههواشهوهرهنگدانهوهی وه‌رزێکی نوێ بێ و
گه‌شانه‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر گۆی زه‌وی
و
هه‌رچی گیانلهبهرندا ههیهبهێنێ؛
تا
ئه‌و کاتهبهناچاریی
ده‌ڵێین
جه‌ژنی سه‌ری ساڵتان پیرۆز و ئومێده‌وارین له‌ئاینده‌یه‌کی
نزیک
مێژووێکی
پڕبه‌پێست بۆ ئه‌و رۆژهدابندرێ و ببێتهرۆژێکی پڕشنگدار بۆ هه‌موو
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌خه‌می ئازادیی و یه‌کسانیی و ئاشتیی و ئاسووده‌یی
مرۆڤه‌کان دان.
-
ئه‌مڕۆ -
|