٥\٦\٢٠١٠
به‌ناوی
108پارت
و ڕێکخراوی کوردستانی،
داوا له پارتی
سۆسیال دیموکراتی سوێد کرا،
بریاری حزبیان له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌نفال جێ به‌جێ بکه‌ن.
راگه‌یاندنی چاک سوێد
دوای ئه‌وه‌ی له 11.03.2010 له‌په‌رله‌مانی سوێد مه‌سه‌له‌ی ناساندنی
تاوانی ئه‌نفال خرایه ده‌نگدان ، به‌داخه‌وه ، نه‌توانرا ده‌نگی
پێویست بۆ جینۆساید ناساندنی به‌ده‌ست بێت، که یه‌کێک له‌هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی
ده‌نگنه‌دانی ئه‌رێنی پارتی سۆسیال دیموکرات بوو، که‌خاوه‌نی 130 کورسی
په‌رله‌مانه. ئه‌م پارته له دوا کۆنگره‌یدا له 31/2009 ئه‌نفالی به
جینۆساید ئه‌ژمارکردبوو، به‌لام له کاتی ده‌نگدان له په‌رله‌ماندا
پاشه‌کشه‌ی له‌و بریاری کۆنگره‌یدا کرد، بۆیه چه‌ندین پارت وڕێکخراو ی
سیاسی ومه‌ده‌نی کوردستانی له‌ولاتی سوێدو هه‌نده‌ران و نیشتمان، له 2
یاداشتنامه‌ی جیا، داوایان له‌و پارته کرد ، که هه‌ولبدات بڕیاری
کۆنگره‌ی پارته‌کهی له په‌رله‌مان به ئه‌رێنی قبووڵبکات.
ئه‌مه‌ش بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی له 2 دیداری جیادا، گفتوگۆ و ئالوگۆری
بیر‌ورا ئه‌نجام بدرێت، که‌له دیداری دووه‌مدا و له‌په‌رله‌مانی
سوێد06/05/2010 له‌نێوان نوێنه‌رانی وه‌فدی 111 ڕێکخراو پارت پێک
هاتبوو له (ئه‌میری قازی، ێلاح که‌رکوکی ، قادر نادر) له‌گه‌ل (ئۆربان
ئۆلین) قسه‌که‌ری سۆسیال دیموکرات بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و جێگری سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی سوێد و (ئان لیندا) سکرتێری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م پارته ، (کلاس نۆردمارک )به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له سۆسیال
دیموکراتی سوێد، له گفتوگۆیه‌کی ڕاشکاوانه‌دا وه‌فدی کوردی نیگه‌رانی
ره‌وه‌ندی کورد و کوردستانیانی له مه‌ڕ هه‌ڵوێستی پارتی سۆسیال
دیموکرات له ده‌نگدانی 11ی ئاداری 2010 گه‌یانده پارته‌که، له هه‌مان
کاتدا وه‌فدی کوردی خۆشحاڵی ده‌ربڕی به قبووڵکردنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن،
کلدانی وسریانه‌کان و گرێکیه پۆنتیه‌کان. وه‌فدی کوردی هیوداری ده‌ربڕی
به‌وه‌ی که له بری وشه‌ی رێزگرتن له‌بریاری دادگای عێراق کار بۆ
بریاری کۆنگره‌ی پارته‌که بکرێت له دان پیانان به تاوانی ئه‌نفال وه‌ک
جینۆساید له په‌رله‌ماندا،
ئۆربان ئۆلین له‌وه‌لامدا وتی: راسته ئێمه له‌بریاری حزب دانمان پیا
ناوه ،به‌لام له‌نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ر 7
پارتی به‌شداربوی په‌رله‌مان واژومان کردوه ، که ڕێز ده‌گرین له
بریاری دادگای عێراق که‌تاوانی ئه‌نفالی به جینۆساید ناساندوه، ئه‌مه‌ش
هه‌مان ئامانج ده‌گرێته‌وه، وه‌بۆیه‌ش دانمان به تاوانی ئه‌رمه‌نه‌کان
ناوه چونکه ئه‌وله‌سالی 1915 رویداوه و به‌ر له‌بریاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
بووه و دادگای ولاتی تورکیا دانی پیادا نه‌ناوه، به‌لام تاوانی ئه‌نفال
دادگای ولاتی عیراق دانی پیا ناوه وه‌ئێمه گرنگی تایبه‌ت به‌ومه‌سه‌له‌یه
ده‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتیشمان گرته ده‌ست، ئه‌وا له‌گه‌ل پارتی
چه‌پ و ژینگه پرۆتۆکۆلمان مۆرکردوه وه‌ک حکومه‌ت پشتگیری زیاتری بکه‌ین.
له‌کۆتاییدا وه‌فدی میوان سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌و ئه‌وئاسته‌یان
لێ کردین ، به‌لام پێێان راگه‌یاندن که‌ئه‌و وه‌لامانه نامان گه‌یه‌نێته
ئه‌و باوه‌ره‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌لوێسته‌تان درێژه نه‌ده‌ین به
خه‌بات تا وشه‌ی ڕیزگرتن ده‌که‌نه دانپیانان .
شایه‌نی باسه مونا سالین سکرتێری ئه‌وحزبه له سه‌ردانی بۆ چه‌مچه‌مال
و هه‌له‌بجه دوپاتی ئه‌وه‌ی کردوه که‌ئه‌وان کار بۆ ئه‌م دۆسیه
زیاتر ده‌که‌ن به‌لام وه‌ک حزب دانیان پێدا ناوه، به‌لام له‌په‌رله‌مان
ڕێز له‌بریاری دادگای عیراق ده‌گرن .
ده‌قی یاداشتی 54 ڕیکخراوی مه‌ده‌نی ناوچه‌کانی ئه‌نفال
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7799
دانیشتنی یه‌که‌م له‌گه‌ل پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدی
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7655
وه‌ڵامی فه‌رمی سۆسیال دیموکراتی سوێدی بۆ یاداشتی 108 پارت وڕێکخراوی
کوردستانی
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7804
|