١١\٩\٢٠١١ به‌ناز جه‌واد له ئه‌نجامی بێکاریی بووه قوربانی (دوبه‌ی)یه‌که‌ی بارزانی!
به‌ناز جه‌واد
چه‌ندین ساڵه ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ر و خوێنمژه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که خه‌ڵکی کوردستان له ژیانه‌کی پڕ له خۆشگوزه‌رانیی ده‌ژین و به هۆی زۆری کار و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر و نه‌بوونی کرێکاری نێوخۆ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هاوردنی کرێکاران له شاره‌کانی عێراقی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دیکه بۆ کوردستان.
ئه‌وه له کاتێکدا رۆژانه به‌رپرسه مشه‌خۆره‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار پڕۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره و خه‌یاڵیی راده‌گه‌یه‌نن و پاره و زه‌وی به‌سه‌ر به‌رده‌سته‌کانیان ده‌به‌خشنه‌وه و ناوه ناوه‌ش چه‌ند هه‌ژارێک وه‌ک بانگه‌شه‌یه‌کی بێزه‌وه‌ر ده‌هێننه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه بێ ئابڕووه‌کانیان تا سوپاسی به‌رپرسه‌کان بکه‌ن له کۆمه‌ککردنیان، به‌رده‌وامیش باس له گه‌شانه‌وه‌ی بنه‌مای ئابووریی و بازاڕه ئازاده هه‌ژارکوژه‌که‌یان ده‌که‌ن و میدیایه چه‌واشه‌کارییه‌کانیشیان هه‌موو شاره‌کانی کوردستان و به تایبه‌تییش هه‌ولێری پایته‌خته به‌دبه‌خته بێته‌خته‌که‌یان له خه‌ڵکی کوردستان کردۆته دوبه‌ی، که‌چی وه‌ک ده‌یبینین (به‌ناز جه‌واد)ی ته‌مه‌ن بیست و دوو ساڵه که خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر - (دوبه‌ی)یه‌که‌ی بارزانی - ه ماوه‌ی ساڵ و نیوێکه خوێندنی په‌یمانگای ته‌کنیکیی ته‌واو کردووه و به‌رده‌وام به دوای کاردا گه‌ڕاوه.. به‌ڵام هه‌ر کاری ده‌ستناکه‌وێ و سه‌ره‌نجام به هۆی بێزاربوونی له بێکاریی و ده‌ستنه‌که‌وتنی هیچ کارێک ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دا و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌م ١١\٩\٢٠١١ گیانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا!
ئه‌مڕۆ ١١\٩\٢٠١١
|