په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٢\٢٠١٨

بە نمایشی بەرھەمی سینەماکارانی کورد

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆتۆبۆری" بەڕێوەچوو.

 

مەنسوور جیهانی


بە نمایشی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و ٧٨ وڵاتی جیھان چل و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆتۆبۆری" لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.


بە نمایشی بەرھەمی سینەماکارانی کورد، لەوانە: فیلمی دیکۆمێنتاریی لەسەر ژیانی سینەماکاری ھەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای"  بە ناونیشانی "ئەفسانەی پاشا ناشیرینەکە"  لە دەرھێنانی "حوسێن تەباک" سینەماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" سینەماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا لە بەشی "سینەمای کلاسیک"، فیلمی سینەمایی "ئاماتۆرەکان"  بە رۆڵ بینینی خاتوو "پەرژین عەبدوالڕەحمان" خانمە ئەکتەری کوردیی دانیشتووی وڵاتی سوید و لە دەرھێنانی خاتوو "گابریلا پیچلێر"  لە وڵاتی سوید لە بەشی "پێشبڕکێی نۆردیک"  واتە وڵاتانی ناوچەی ئێسکاندیناڤیا، فیلمی دیکۆمێنتاریی "دۆزەرەوەی مین"  لە دەرھێنانی "ھۆگر ھیرۆری" سینەماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید و لە نووسینی سیناریۆی "شنوار کەماڵ" لە بەشی "پێشبڕکێی دیکۆمێناریی نۆردیک"، فیلمی سینەمایی "یۆڵ" (ڕێگا)  لە دەرھێنانی "یەڵماز گۆنای" سینەماکاری کوردی ھەڵگری خەڵاتی چڵەبەڕووی زێڕینی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا، فیلمی سینەمایی "ئیسرافیل" لە نووسینی ھاوبەشی "ئەرسەلان ئەمیری" سینەماکاری سنەیی و خاتوو "ئایدا پەناھەندە" و لە دەرھێنانی خانمە سینەماکاری ئێرانی "ئایدا پەناھەندە" بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" و کورتە فیلمی ٢١ خولەکی "بۆ منداڵانی من" لە دەرھێنانی "شوان دلێر قەرەداغی" سینەماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی نۆڕوێژ لە بەشی "نەتەوەکان و ناسیۆنالیزم" چل و یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری"  لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆتۆبۆری" کە بە گەورەترین ڕووداویی سینەمایی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی ئێسکاندیناڤیا دێتە ئەژمار، لە ساڵی ١٩٧٩ بە نمایشی ١٧ فیلمی سینەمایی لە ٣ ھۆڵی سینەما و بە بەشداریی ٣ ھەزار بینەر لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید دامەزراوە و ساڵانی رابردووش ژمارەی فیلمەکان و ھۆڵی سینەماکانی زیادی کردووە و رێژەی بینەرانی گەیشتۆتە ١١٥ ھەزار کەس.

چل و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆتۆبۆری" بە بەڕێوەبەرایەتیی ھونەریی "یۆناس ھۆلمبێرگ"  و بە بەشداریی ٣٩٩ فیلم لە دەرھێنانی سینەماکارانی ٧٨ وڵاتی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" ٢٠ فیلم، بەشی "پێشبڕکێی نۆردیک" ٩ فیلم، بەشی "پێشبڕکێی دیکۆمێناریی نۆردیک" ٨ فیلم، بەشی "پێشبڕکێی ئینگمار برێگمان" بە ٨ فیلم، بەشی "پێشبڕکێی دەستپێدەکات" بە ١٠ فیلم، بەشی "پێشکەش کردنی خەڵاتی شانازیی "ھەژدیھا"  بە خاتوو ژوولییەت بینووش"  ئەکتەری فەڕەنسی ھەڵگری خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیستیڤاڵە گرینگە جیھانییەکانی فیلم لەوانە: کان، بەڕڵینالە، ڤێنیز و کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی جیھانی دیکە بە ٤ فیلم، بەشی "پێشکەش کردنی خەڵاتی شانازیی "ھەژدیھا" بە خاتوو ئالیسا ڤیکاندێر"  ئەکتەری ھەڵگری خەڵاتی ئۆسکار و خەڵکی شاری یۆتۆبۆری ٥ فیلم، بەشی "تەرکیز" واتە: بەشی "نەتەوەکان و ناسیۆنالیزم" ١٥ فیلم، بەشی "سێبەرە دروەشاوەکانی چین بە ١٥ فیلم، بەشی "سەدەیەک لەگەڵ ئینگمار برێگمان" ٤ فیلم، بەشی "دیداریی دووبارە لەگەڵ بێرگمان" ٦ کورتە فیلم و ٢ فیلمی سینەمایی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای نۆردیک" لەوانە: بەشی "رووناکی نۆردیک" ٢١ فیلم، بەشی "کورتە فیلمی نۆردیک" ٥ فیلم، بەشی "رووناکی نۆردیکی سینەما و تەلەڤیزیۆن" ٥ فیلم، بەشی "کورتە فیلمە سویدییەکان" واتە: بەشی "لە ڕێگای زمان و ھەواوە" ٤ فیلم، بەشی "خاڵی شکاو" ٦ فیلم، بەشی "تێپەڕین لە سنوورەکان" ٦ فیلم، بەشی "خەونەکان و ئاواتەکان" ٦ فیلم، بەشی "شاری ئاڕمانی" ٦ فیلم، بەشی "کۆمەڵگایەک بە پەیوەندییەکی زۆرەوە" ٦ فیلم، بەشی "کار و پشوودان" ٦ فیلم، بەشی "ژیان لە لیمبۆ" ٦ فیلم، بەشی "شۆفیرەکان" ٦ فیلم، بەشی "شاردنەوە" ٦ فیلم، بەشی "ئاسۆکان، مەئموورییەت و ئایدیا گەورەکان" ٦ فیلم، بەشی "چیرۆکەکانی سووریا" ٣ فیلم و بەشی "جووڵەی سویید" ٢ فیلم، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای نێودەوڵەتی" لەوانە: بەشی "گاڵا" ١٥ فیلم، بەشی "مەستێرز" ١٨ فیلم و بەشی "تەرکیز لەسەر ئەنیمەیشن: دێنیس تۆپیکۆف" بە ٦ فیلم، بەشی "ئاسۆکان" ١١ فیلم و بەشی "سینەمای وێرتیکاڵ" ٩ فیلم، بەشی "سینەمای کلاسیک" ١٠ فیلم، بەشی "٥ کیشوەری جیھان" ٦٥ فیلم و بەشی "جووڵە زۆرەکان"  بە ٨ فیلم، بەشی "دەنگە نوێیەکان" بە ٢٧ فیلم و ھەروەھا کۆمەڵێک سیمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە سەبارەت بە کەسایەتی "ئینگمار برێگمان"، بەشی "بازاڕی فیلم"، ڤۆرکشۆپی ئەکتەری لە لایەن خاتوو "ژوولییەت بینووش" ئەکتەری ناوداری سینەمای جیھان و ھەروەھا چەندین بەشی دیکە لە رۆژانی ٢٦ی ژانوییە تا ٥ی فێبرییەی ٢٠١٨ لە ١٠ سینەما و ٤٠ ھۆڵی شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.
 

یۆتۆبۆری

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک