په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

              بەپێنووسى کچى گەڵا.

              

کاردیناى سپى          


منى کچى گەڵاَى گومان وخەیاڵ
منى کۆترى سەرگوێزەبانى چاوەڕوانى
زَوانى ماچى بەفر و خوێن
منى سینەیەک لە شەرمى کچە پایزیەکانى خۆرنشین
ناوێرم خۆم هەڵدەمە باوەشى ئەو ئێوارە ى
ساتە پاکەکانى کاتژَمێرى فریودا
کچێنى لەشەونمە بێگەردەکان سەند
هەڕەشەى لە پیرە مەغریبەکانى قیامەتکرد
ناوێرم بەڕەنگى پەڕەکانى گوڵاڵە سوورە
ئایەتەکانى عەشق لەسەر باڵاى سپێدە بنووسمەوە
ترسى ڕووى گەڵام لێنیشتوە
چۆن.....چۆن
ببمە شوێنکەوتوى ڕێگەى هەڵوەرین

ڕێگەیەک بۆنى خوێنى مانگە شەوى لێدێ
لە هەناسەکانیەوە دەنگى خیانەت ئەبیسترێ
کەچى بەعیشوە وە سینەى پڕ نهێنییم بۆ ڕائەخا
بە وتەکانى شەمشەمەکوێرە فریومەدا
چۆن بڕوابکەم بەو خەندانەى...
وەک ڕووى هەنار نشیانمە دا
یان بەو گوڵە ژَاڵانەى
گوڵبارانى ڕِۆحى گومانمى پێدەکات
چۆن بڕوابکەم... لە کوێوە هاتووم و ئەو بەرەو کوێوەم دەبات
من هەڵاتووى جێگەى حەزى ماڵى درۆم
لەژَێر دارسێوێَکدا خۆم لە نیگاکانى هەور شاردەوە
بەتەنیایی هەڵهاتم
تە نیا من و هزرى ماندووى پەپوولەکان
تەنیا من و چاوى سووربووى گێلاسەکان

تە نیا من و هیواى ونى منداڵەکانى سەرجادەبووین
کەهەڵهاتم
لەومەغریبانەى کە ئایندەیان لەدەستەکانم دەرئەهێنا
لەو چاوە تینوانەى
لێویان ئەکرۆشت بۆ ژَاکاندم
هە ڵهاتم لەباوەشى ڕەشى شەوەکانى ئەوێ
ئەمێستا لە ژَێر پیرەسێبەرى ویژدانى ئەم ڕێگەدام
بە کچى گەڵاى دارستانەکانم ئەناسێنێ
لە ماڵى هەڵوژَە مەستەکان لا ئەداو
ماسیە مەکراوییەکانى هەقیقەتم پیشان ئەدا
لەپى دەستى هەزار گوڵم بۆ ڕادەخا
گرێی هەزار پرسیار لە پرچە لوولەکانم دەکات
خوێنى شاتووە ناسکەکان
بەسەر ڕووى گەڵمدا دەپرژَێنێ

ڕۆمانى بەفرى سوورم وەبیر دێنێ
بەدەم ڕێوە باسى هەڵفڕینى پاساریەکانى حەیاى فرمێسکم بۆ دەکات
بەسەر قەوزەى کەنارەکانى عیشقدا ڕێ ئەبڕىًَ و
هەر ناشزانم بۆکوێم ئەبات .


 
1/3/2005