٢٨\١\٢٠١٣
بەرابەریی ژن و
پیاو لە روانگەی ئیسلامەوە درۆیەکی شاخدارە.

عوسمان رەحمانی
ھاتنە مەیدانی ژنانی یەکسانیخواز و ھوشیاری کورد لە دژی کۆنەپەرستی و
پیاوسالاریی و دینی دژی ژنی ئیسلام، وە لە دژی یاسا نێرسالاریەکانی
حکومەتی سەرانی ئیسلامی و عەشاێەر لە کوردستان، ترس و نیگەرانیەکی
گەورەی لە لای دەسەلاتی کوردی و ئیسلامیەکان و مەلاکان دروست کردوە. بۆ
پێش گرتن بەم بزوتنەوە ماف خوازانەی ژنانی کوردستان، ھەر ھەمو
کۆنەپەرەستان یەکیان گرتوە و ئەێانەوێت بە نیشاندانی سیمایەکی درۆێنە
لە ئیسلامی دژی ژن و دژی ئازادی نیشانی خۆڵ بکەنە چاوی کۆمەڵانی خەڵک
دام و دەزگای مشەخۆری و کۆنەپەرەستانەی خۆیان بپارێزن، وە ژنانی پێ
فریو بدەن. سەناریویەکی ڕەشیان وەڕیختسوە و دەێانەوێ لە یادی (٨
مارس)دا وەزارەتی ئەوقاف کۆنفرانسێک بە ناو بۆ ژنان ساز بکات تا لە
ڕێگای ژنانی بەکرێگیراوی ئیسلامیەوە دوبەرەکێ لە ناو ژنانی ھەڵسوڕ
مافەکانی ژنان و ژنانی سەرکوتکراوی کۆمەڵگای کوردستاندا ساز بکەن و
فەشەل بە خەباتەکەێان بێنن.
پیلانەکەیان ئەوەیە کە، بە بۆنەی رۆژی جیھانی ژن (ھەشتی مارس)،
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی سەرانی ئیسلامی و عەشایەری کوردی بە
ھاوئاھەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خانمان کۆنفرانسێک لە ژێر ناونیشانی
(بەرەو پتەوکردنی رۆشنبیریەکی ئیسلامی ھاوسەنگ سەبارەت بە پێگە و رۆلی
ئافرەت لە کۆمەڵگەدا) ساز بکات و تەنیا یەک رێکخراوی ژنانیش بەشداری
تێدا دەکا.
ئاێا خەڵک بە گشتی و ژنان بە تایبەتی پاش ١٤٠٠ ساڵ دەسەڵاتی ئیسلام و
پاش ٢١ ساڵ دەسەڵاتی سەرانی نەتەوەیی و ئیسلامیی کوردستان کە کەرامەت و
حورمەت و کەساێاتی و مافی ئینسانیی ژنیان پێشێل و نابود کردوە و
کردونیان بە کۆیلەی سێکسی و وەک کالایەک کڕین و فرۆشتیان بەسەرەوە
کردوە، کاتی ئەوە نەھاتوە کە ئەم دینە و ئەم دەسەڵاتدارە رەجعی و
پیاوسالارانە بنسان؟ ئاێا بە فڕوفێڵی مەلاکان و ئیسلامیەکان و سەرانی
دەسەڵات باوەڕ بکەین یان بە ئایەتەکانی قورئان کە تێیدا جی و شوێنی ژن
بە ڕونی دیار و ئاشکراێە؟ بە بەڵگەی قورئانی و حەدیس ئیسلام دژی ژنە و
ئیسلامیەکان و مەلاکان تەنانەت لەگەڵ دینی ئیسلامیش درۆ دەکەن و
مامەڵەی پیوە دەکەن.
زۆر کەس و زۆر لاێەن و کەسایەتی سیاسی و فکری لە روانگەی خۆێانەوە و
یان بە بینینی کردەوەکانی ئیسلام لە بابەت ھەلاواردن و ستەم لەسەر ژن،
پلە و جێ و شوێنی ژن لە ئیسلام و کومەڵگا ئیسلامیەکاندا وتار و وتووێژی
زۆریان ئەنجام داوە. لەگەڵ ئەوەدا کە خزمەتێکی زۆریان بە ناساندن و
ناسینی رەفتار و شێوازی ئیسلام و یاسا نا ئیسنایەکانی ئیسلام کردوە،
بەڵام کەمتر چونەتە سەر سەرچاوەکانی ئەو ستەمە کە لە یاسا شەرعیەکان و
قورئان داێە. باشترین بەڵگە و رەوشت بۆ ناسینی درۆینە بونی ئیدیعاکانی
ئیسلام و ئیسلامیەکان لە بابەت بەرابەری ژن و پیاو لە ئیسلام و ناسینی
ریشەی ئەم فکریەتە دژی ئیسانیە، وە ھەروەھا پێوەرە نا عادیلانەکان کە
ئەمرۆ لە کۆمەڵگای کوردەواری و کۆمەڵگا ئیسلام لێدراوەکانی تردا ھەێە و
پێرەو دەکرێ، خودی ئاێەتەکانی قورئان و حەدیسەکانە.
لە تواوی ئەو کۆمەڵگاێانەدا کە شەریعەتی ئیسلام ژێرخانی فکریەتی پێک
ھێناون، پێوەرەکانی ئەو دینە بە شێوەی ئاشکرا و نھێنی و بە تێپەر بونی
زەمان لە کولتوری ئەو کۆمەڵگاێە و ھەروەھا لە روانگە و کردەوەی تاک و
بە کۆمەڵیدا شوێن و کاریگەری دادەنێ و پاش ماوەێەک وەک ئەمرێکی سروشتی
لێ دێت.
ئیسلام دەڵێ ژن و پیاو لە مافی بەرابەر بەھرەمەندن. بەڵام ئەرێ بەراستی
ئەم وتەێە راستە؟ بەرابەری بەو ماناێە کە ژنیش ھەمان ماف و دەسەڵاتی
ھەێە کە پیاوی موسوڵمان ھەێەتی؟ بێجگە لەمەش ئاێا لە روانگەی ئیسلامەوە
بەراستی نەک ھەر ژن و پیاو، تەواوی ئینسانەکان لە لای ئیسلام پێکەوە
بەرابەرن؟ ١٤٠٠ ساڵە بەردەوام بە گوێمانیدا دەدەن کە ئیسلام دینی
بەرابەری و براێەتیە و تەواوی ئینسانەکان لە لای خودا یەکسان و
بەرابەرن. بەڵام بونی کویلە و کەنیز، دەولەمەند و ھەژار، کوێر و چاو
ساخ، بەرز و کورت، چەند ژنە و ھتد... راستیەکانی درۆ بونی ئەم ئیدیعاێە
ناسەلمێنن؟
خۆدی کەنیز و مەیتەر لە ئیسلامدا بە ژنێک دەوترێ کە لە شەردا بە
دەسکەوت گیراوە و یان دیلێکە کە لە کەسێکیتر کڕدراوە. کرین و فرۆشتنی
کچان و ژنان لە کۆمەڵگای کوردەواریی ئێمەش دا زاڵبونی ھەمان یاساکانی
ئیسلامە کە لە لاێان دەسەڵاتدارنی دەوڵەتی کوردی و سەرانی
ناسیونالیست-ئیسلامیستی کوردەوە سەپێندراوە و بەردەوام بەرھەمی
دێننەوە. خۆدی بە مێرد دان، تەلاق دان، مارە کردن، جاش بۆ کردن و
نەریتی زەماوەندیش کە شانازی پێوە دەکرێ ھەمان کرین و فرۆشتنی کچ و
ژنە.
لە قورئان دا (الله) بە ئاشکرا و فراوانی باسی جیاوازی و جۆراوجۆر بونی
ئینسانەکان دەکا. بۆ نمونە: "ناموسوڵمانان" یان موشرێکەکان، کافران.
خودی ئەمانەش دوو جۆرن. موشرێکە ئازادەکان و نا ئازادەکان. موئمێنان
ئەوانەن کە بون بە ئیسلام. خودی موئمێنان دابەش کراون بە دوو بەش:
موئمێنانی ئازاد و موئمێنانی کۆیلە یان کەنیز. موئمێنانی ئازادیش بە
دوو گوروپی ژن و پیاو دابەش کراون. بۆ نمونە لە سورەی بەقەرە ئاێەتی
٢٢١ بەم شێوەێە باس دەکا:
"لەگەل ژنانی موشرێک
زەواج مەکەن تا ئیمان نەھێنن. کەنیزێکی موسوڵمان باشترە لە ژنێکی
ئازادی موشرێک، ھەرچەندە لە جوانی و جەماڵی ئەو بھەژێن. ژن مەدەن بە
موشرێک تا ئیمان نەھێنن و بەندەی موسوڵمان باشترە لە موشرێکێکی
ئازاد.".
ھەر لەم ئاێەتەدا درۆ و دەلەسەی ئیسلام و ئیسلامیەکان دەردەکەوێ و رون
دەبێتەوە کە ئینسانەکان لای خوا یەکسان نین. بە راشکاوانە دەڵێ کە
کەنیزێک لە موشرکێک باشترە و لەگەڵ کەنیز زەواج بکەن نەک موشرێک.
لێرەدا مەسەلە زەواج کردن نییە یان نەکردن نییە، بەڵکو سوک و بێ نرخ
بونی "کەنیزان" دێتە گۆرێ و بە سوک لە قەڵەم دەدرێ. ئەمە ھەمان مانا
دەدا کە لە ئاێەتی دواتر دەبینن کە دەڵێ ئەگەر ژنی ئازادتان پەیدا
نەکرد، مەسەلەێەک نییە و دەتوانن لەگەڵ کەنیزانی خۆتان زەواج بکەن.
لێرەدا ویستویەتی کە کەنیزەکان لەبەرچاو بگرێ و تا ئاستێک بەرز بیان
نرخێنێ. بەراستی ئەمەێە یەکسان بونی ئینسانەکان لای خودای ئیسلام؟ نابێ
نرخ و رێزی ئینسانەکان لای خودا یەکسان بێت؟ ئاێا پلە و نرخی
ئینسانەکان بە پێی ئیمان ھێنانیان بە ئیسلام و یان کویلە و کەنیز بونی
ئەوانە؟
یەکێکیتر لەو بەڵگانەی کە ژن و پیاو لە ئیسلامدا یەکسان نین و ناراست
بونی ئیدیعای ئیسلام دەسەلمێنێ، ئاێەتی ٢٥ لە سورەی نیسائە کە دەڵێ:
ئەگەر توانای
ئەوەتان نەبو کە ژنانی ئازاد و بە ئیمان بھێنن، کەنیزانی موسوڵمان کە
بونەتە موڵکتان بخوازن و خوا ئاگای لە ھەمو شتێکە. بە پێی ئیمانتان کە
ھەموتان ئەھلی ئیمانن لە ژن و پیاو، برێکتان لە جنسی برێکیترتانن،
ھەموتان یەکسانن. مەبەست لە یەکسان لە ئیمان داێە کە ھەمویان وەک یەک
مەسەڵمانن نەک لە ماف و حقوقدا. ھەروەھا دەڵێ کە لەسەر رەزامەندی
خاوەنی کەنیزەکان دەتوانن لەگەڵیان زەواج بکەن و مارەییان بدەنێ، دیارە
ئەو کەنیزانەی کە پاک بن، نەک زناکار و دوست و رەفیق دار، ئەگەر
کەنیزێک مێردی کرد و خەتاێەکی کرد، سزای کەنیزان نیوەی سزای ژنانی
ئازادە، و خوا بەخشەندە و مێھرەبانە.
لەم ئاێەتەدا بە رونی باسی ئەوە دەکرێ کە تەنیا موسوڵمانان ھەر ھەمو لە
ھەر جنس و رەگەزێک ھەن پێکەوە یەکسانن ئەویش تەنیا لە ئیماندا. بەڵام
بۆچی سزای کەنیزەکان نیوەی ژنانی ئازاد بێ؟ مەگەر ھەمویان پێکەوە
بەرابەر نەبون؟ خۆدی ئەم ھەڵاواردن و نابەرابەری و چاوپۆشییە ناراستەخۆ
ھانیان دەدا کە دەست بۆ کاری خراپ بەرن.
ئەگەر موسوڵمانان پێکەوە بەرابەرن دەبێ لە سزاشدا بەرابەر بن. تەنانەت
بەرابەر بونی موسوڵمانانیش بە درۆ دەرچو. کاتێک کە سزای گروپێک لە
گوروپێکیتر کەمترە، ئەمە بەو ماناێەێە کە پلە و نرخیشیان وەک یەک نییە.
دیسانەکە ھەر لە سورەی نیساء ئاێەتی ٣ دەڵێ:
بترسن لەوەیکە نەکای
لە بابەت ھەتیوانەوە عەدل و داد بەرێوە نەبەن، کە واێە ئەو ژنانە مارە
بکەن کە بە باشی دەزانن و عادلانە بێت، ٢ یان ٣ یان ٤، ئەگەر زانیتان
تواناتان نییە ئەوە عادلانە نییە ستەمیان لێ بکەن، کە واێە تەنیا یەک
ژن ئێختیار بکەن، یان کەنێزێکتان ھەێە قەناعەت بکەن و ئەمە عادیلانەێە.
ئاێا ئەمە یەکسانی و عەداڵەتە کە پیاو دەتوانێ ٤ ژنی ھەبێ؟ ئاێا ھەمان
حەق و ماف بە ژنەکەش دەدرێ کە ٤ پیاوی ھەبێ تا یەکسانی بە کردەوە
بەرێوە بچێ؟ لە درێژەدا دەڵێ کە ئەگەر توانای بەرێوە بردنی ژنی
زیاترتان نییە، دەتوانن کەڵک لەو کەنیزە وەر بگرن کە ھەتانە.
وشەی کەنیز کە خۆی سوکاێەتییە بە ژن، سەلمێنەری بونی نایەکسانی و
نابەرابەرییە. حسلام دەڵێ کە ھەموان یەکسانن، بەڵام لێرەدا جیاوازی لە
نێوان ژنی ئازاد و کەنیز دا ھەێە. دیارە دەرک کردنی ئەم نابەرابەری و
درۆ کردنانەی ئیسلام بۆ عەرەبێک لە ١٤٠٠ ساڵ لەوەپێش دژوار بوبێ، بەڵام
ئاێا ئەمە قسەی (الله) نییە کە لە زاری موحەممەدەوە دێتە دەر؟ ئاێا
(الله) بەسەر ھەموو شتێکدا تواناێە و ئاگای لە ھەموو شتێکە؟
لە سورەی بەقەرە ئاێەتی ٢٢٢ دەڵێ:
لە بابەت عادەتی
ژنانە لێت دەپرسن، بڵێ ژانێکە بۆ ژنان، و لەو کاتەدا لەگەڵیان مەخەون
تا پاک دەبنەوە، وە لەوێوە لەوان نزیک ببنەوە کە (الله) دەستوری داوە و
بەردەوام لای خودا توبە و نیاز بکەن و ھەم پاک بن و خوا گەورەیە.
ھەروەھا لە سورەی بەقەرە ئاێەتی ٢٢٣ دەڵێ:
ژنان کێڵگەی ئێوەن و
بیان کێڵن و بۆ سەواب شتێکیان بدەنێ و لە خودا بترسن و بزانن کە
دەچنەوە لای ئەو.
لە ئاێەتی ٢٢٢ باسی ئەوە دەکا کە پیاوان لە کاتی عادەتدا نەچنە لای
ژنان، بەڵام لە ھەمان کاتدا لە بابەت دەستوری (الله) دەدوێ کە بچنە
لاێان. لە ئاێەتی ٢٢٣ ئەم دەستورەی خوا رون دەبێتەوە و دەڵێ کە ژنان
کێڵگەی ئێوەن و لە ھەر شوێنێکی کێڵگەتانوە دەتوانن بچننە ناویەوە.
با بزانین لە سورەی بەقەرە ئاێەتی ٢٢٨ چۆن باسی ئەم یەکسانییە دەکا.
لەم ئایەتەدا دەڵێ:
ژنانی مافی شەرعییان بەسەر مێردەکانیانەوە ھەێە و مێردەکانیش ھەروەھا،
بەڵام پیاوان لە ژنان لەپێشتر و پلە بەرزترن، (الله) لە ھەمو شتیک دا
زانا و بەتواناێە.
لە ئیسلامدا ژن بێ عەقلە، یان بە کەم عەقڵ ناو دەبری. بو نمونە لە
ئایەتی ٢٨٢ی سورەتی تبالە دا دەڵی:
دوو
پیاو بێنن بو شاھیدی دان، ئەگەر دوو پیاو بەدەستە نەبو، یەک پیاو و دو
ژن. لێرەدا دوو ژن بە یەک پیاو حەسابە. بەڵام ھەر ئەم ژنانە لە ماڵەوە
بە تەنیایی لە ژێر عەباێەکی رەشدا خەریکی نوێژن و روژو دەگرن و بۆێان
نیە بچنە دەرەوە، بە بێ ئەوەیکە لە بەھەشتەکەی پاداشتیک بۆێان دیاری
کردبێ.
rashkaw@hotmail.com
|